لەسەر پەیڕەوی پێغەمبەران تەماشای لەخۆتان خوارتر بکەن...

وتار/ 03/04/2020 761 جار بینراوە

به‌ختیار عه‌بدوڵڵا

لەسەر پەیڕەوی پێغەمبەران تەماشای لەخۆتان خوارتر بکەن...

نوسینی: ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: بەختیار عەبدوڵڵا
یەکێک لە گرفتەکانی ئێمەی مرۆڤ ئەوەیە بەرچاو تەنگین، زیاتر ئەو نیعمەتانە دەبژێرین کە لەدەستمانداون تا ئەو نیعمەتانەی پێمان دراوە، ئەوە دەبینین کە خەڵک هەیەتی بەڵام ئەوە نابینین کە خۆمان هەمانە، بێ ئاگاین لەوەی بەچاو تێبڕین لە دارایی خەڵکی چێژ وەرگرتن لەوەی خۆمان هەمانە لە دەستی دەدەین.
بەرچاو تەنگی نەخۆشیەکی درێژ خایەنە، پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەر بێت دەیەوێت نەخۆش نەبین، چارەسەری ڕۆژگارمان پێ دەدات و دەفەرموێت: " ٱنظروا لمن هو أسفلَ منكم، ولا تنظُروا إلى من هو فوقكم، فهو أجدر أن لا تزدروا نعمة الله عليكم" واتە: تەماشای لەخۆتان خوارتر بکەن و تەماشای لەخۆتان ژوورتر مەکەن، ئەوە باشترە بۆ ئەوەی نازو نیعمەتی خوا بەسەرتانەوە بەکەم تەماشا نەکەن.
پێش ئەوەی تەماشای خاوەنی ئۆتۆمۆبیلێکی گران بەها بکەن، سەیری ئەو کەسە بکەن کە پێیەکانی بڕاونەتەوە!
بەر لەوەی سەیری خاوەنی ڤێللایەکی نایاب بکەی، سەیری ئەوانە بکە کە دەربەدەر بوون و لە ژێر چادردا لە سەرمان ئێسقانەکانیان پووکاوەتەوە!
پێش ئەوەی سەیری سەرمایەی دەوڵەمەندێک بکەی، سەرنجی ناو لەپی هەژارێک بدە کە شەقامەکان دەگەڕێت و خەڵک خێری پێ دەکەن!
چونکە تۆ تەنها بەشێکی وێنەکە دەبینی، تۆ ئەوە دەبینی کە خەڵک هەیانە، بەڵام ئاگاداری ئەوەنی کەلێی بێبەشن!
چۆن دەزانی ئەوەی کە سەروەتی ماددی زۆرە زۆرێک لەو شتانەی لە دەست نەداوە کە بەپارە ناکڕدرێن، دایکی لەدەست نەداوە، یان خۆشەویستی ژیانی  لەدەست نەچووە، یان گرفتار نییە بەدەست نەخۆشیەکەوە کە خۆی و سامانەکەشی دەستە پاچەن لەچارەسەریدا، بەئاواتەوەیە سامانی نەبوایە، بەڵام تەندروست بوایەو توانیبای پشوویەک بدات!
چی دەزانی دەرباەی ئەو ئافرەتەی لەگەڵ مێردەکەی دەچێتە دەرەوە بۆ چێشتخانەی زۆرو وێنەکانی دەبینی لەفڕۆکەخانەکان و گەشت و گەڕاندا، بێ بەش نییە لە نیعمەتی منداڵ بوون، بە ئاواتەوە نییە لەشوێنی تۆ بێت و وەکو بزمار لە ماڵەوە بچەقیایە بەس گرنگ ئەوە بوو گوێی لە دەنگی منداڵێکی بچوک بوایەو پێی بڵێ دایە!
کێ دەڵێ ئەوەی پیشەیەکی باشی هەیە بەبچوکی  دایکی لە دەست نەداوەو بە ئاواتەوەیە لە شوێنی تۆ بوایەو تۆ لە شوێنی ئەو بای تەنها لەبەر ئەوەی لە باوەشی بگرێت!
چی دەزانی دەربارەی کێشی زیادەی فڵان کەس،  کەبەهۆی زۆری خواردنەوە نییە بەڵکو بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی"کۆرتزۆن" وەیە، وە لاوازی فڵان کەس لەش ڕێکی نییە بەڵکو نەخۆشی ناخی خواردووە!
بەردەوام شتەکان بەو شێوە نین کە ئێمە دەمانەوێت!
وازبێنە لە چاوتێبڕین لە ماڵی خەڵکی، بزانە خۆت چیت هەیە، چاوتێبڕین لە ماڵی خەڵکی بەڵگەیە لەسەر بەرچاو تەنگی، دەروونێکی نەخۆش، پێش هەموو ئەمانە بێ شەرمییە بەرامبەر‌ خوا!
تارِيخُ الأُمَّة الإسلامِيَّة
@HistoryIslamic
t.me/HistoryIslamic
Type a message...

نوێترین نوسینەکانی به‌ختیار عه‌بدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌