کۆڕۆنا و مرۆڤ جەمسەری
وتار/
28/03/2020
837 جار بینراوە
بهختیار عهبدوڵڵا
کۆڕۆنا و مرۆڤ جەمسەری
بهختیار عهبدوڵڵا
هەموومان جۆرێک لە ڕوانین
و تێگەیشتنمان بۆ دروستکراوە، کە جیهانی نوێ و دنیای سەرمایەداری بەجۆرێک پێشکەوتووە
کە هیچ لایەن و سیمای ژیانێکی سەردەمیانە نەماوە دەستی پێنەگەیشتبێت، پێمانوابوو خۆرئاواییەکان
گەیشتوونەتە لوتکەی باڵاو دەیانەوێت ژیانێکی نمونەیی بۆ گرۆی بەشەریەت بکەنە دیاری.
جێگای لەسەر وەستانە
ئەو وڵاتانە لە چ ڕوویەکەوە پێگەیشتوون و پێشکەوتوون، ئایا تەنیا دنیاو ژیانی شیاو
بەمرۆڤی خاوەن شکۆیان بۆخۆیان و گەلەکانیان دەوێت یان ئەوەی هەر لە دێر زەمانەوە
کاریان بۆ کردووە قۆرخکردنی زەوی و تەواوی پێکهاتە سەرەکیەکانی هێزو زاڵبوون بەسەر
وڵاتان و بێ شکۆ کردنی مرۆڤ و تاڵانکردنی سەروەت و سامانیانە، دەزانن بۆچی ئەوروپی
و خۆرئاواییەکان زۆرترین دراوی قورس و کانزای زێڕو زیو و بەنرخ لە کۆگاکانیاندا مۆڵدراوە؟
چونکە هەرچی دەرفەتیان هەبوو بەناوی دۆزینەوەی جوگرافی و ئیستیعمار هاتن و وڵاتانی
ئێمەیان وەکو کێکی لە دایک بوون بەشکردو هەرچی تێیدا بوو بردیان و تاڵانیان
کرد، بەناوی سەربەخۆیی وڵاتانیش دوا بەدوای
ڕووخاندنی دەوڵەتی عوسمانی؛ وڵاتانیان لە ڕێگای کۆمپانیا زەبەلاحەکانیانەوە کۆت و
بەند کردو کردیانن بە پاشکۆو بەکرێگیراوی خۆیان و پیاوی خۆیان لەسەر کردن بە دیکتاتۆرو
چەوسێنەری گەلانیان.
ڤایرۆسی کۆڕۆنا هۆکاری
هەڵماڵینی ڕووی ڕاستەقینەو دڵڕەقی و بێ ویژدانی خۆرئاوای بۆ دەرخستین کە جگە لەهەوڵدان
بۆ قۆرخکردنی دنیا لەڕێی کۆمپانیا چاوچنۆکەکانیانەوە هیچ مەرام و مەبەستێکی دیکەیان
نییە، ئەوەندەش وردو بەهێز نین کە بتوانن ڕووبەڕووی ڤایرۆسێکی درم بوەستنەوە بەڵکو
شەکەتی کردوون و بۆتە مەترسی و هەڕەشەیەکی جدی سەر پێشکەوتنیان.
ئەم دۆخە دەرفەتێکە
بۆ تاکی خۆرهەڵاتی کە بەخۆیدا بچێتەوە لە حکومەت و دەسەڵاتە دڵڕەقەکانی داوای ماف
و ئازادی و کۆتایی هێنان بە پاشکۆیەتی خۆرئاواو گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتێکی مەدەنی و
بنیاتنراو بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و مرۆڤ جەمسەری بکاتەوە.
نوێترین نوسینەکانی بهختیار عهبدوڵڵا
-
بهختیار عهبدوڵڵا
09/06/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
30/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
14/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
03/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
01/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
28/03/2020