من..
وتار/
30/04/2020
625 جار بینراوە
بهختیار عهبدوڵڵا
من..
بەختیار غەبدوڵڵا
من.. وشەیەک، چەمکێک،
پڕاوپڕ لەتێڕامان، تەژی لەواتای قوڵ، بەڕاست ئێمە کێین؟ لەکوێی هاوکێشەی ژیانداین؟
بۆچی هەین؟ گرنگی و بونمان چییە؟ پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت: من
عرف نفسه فقد عرف ربه. واتە هەر کەسێک خۆی ناسی خواش دەناسێ، ئێمە خۆمان ناسیوە
تابڵێین خوا دەناسین، خوایەک بەو هەموو جوانی و قەدرو ڕێزەوە منی دروستکردووە بەڵام
قەدری نازانم، هەرکەس ویستی گاڵتەو لاقرتێم پێدەکات، بەکارم دەهێنێت بۆ مەرامەکانی،
نووسەرێک دەڵێت: "ڕقم لە وشەی منە" من بەواتای خۆپەسندی و ئەنانییەت ناپەسەندە، بەڵام من بەواتای
پێناسەیەک بۆ مرۆڤبوونی خۆم، بۆ ئەوەی بزانم لەکوێی هاوکێشەکاندام، نەک هەر پەسندە
فەرزی عەینییە، منێک نەخشم نەبێت لەبچوکترین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ژیان، بەردەوام
ستەمم لێبکرێ و دەستەپاچەبم، وەکو زەڕنەقوتە چاوەڕێی دەنکە خواردنێک بکەم و نەشبێت،
لە هەڵبژاردندا خۆم نەبم و بەویستی ستەمکاران وەکو بووکەڵە یاریم پێبکەن، لەخۆم دەپرسم
بوونم چ واتایەکی هەیە؟ زیاد نیم؟ بۆیە سیاسی و بەڵتەجیەکان بەردەوام بەرشەقم دەدەن؟
کەرامەتم دەشکێنن و نانم دەبڕن؟ چۆنیان بوێت
و داواکارییان هەرچییەک بێت وەڵامم بەڵێ قوربانە؟ بەکۆمەڵێک منی بەکۆیلەکراویش هەڕەشەم
لێبکەن و منیش جگە لەبۆڵەبۆڵی بێ دەنگ هیچیتر نەبم؟ ئاخر پێناسەی من کامەیە؟!! ئای
بۆ منێکی لەخەو ڕابوو، خۆناس، بوێر، ترس تۆقێن، ئەو منە دەبێت خۆم زیندووی بکەمەوە،
کەی دەبینەوە بەخۆمان؟ دەمێکە منێک بوونم نەماوە!!!
نوێترین نوسینەکانی بهختیار عهبدوڵڵا
-
بهختیار عهبدوڵڵا
09/06/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
30/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
14/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
03/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
01/04/2020
-
بهختیار عهبدوڵڵا
28/03/2020