لە ناو هەندێ لە زیندانەکانی هەرێم چی دەگوزەرێ‌

وتار/ 08/06/2020 870 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

لە ناو هەندێ لە زیندانەکانی هەرێم چی دەگوزەرێ‌

ڕەوەند عبدڵلە حمە
ئەگەر سەیری ڕوداوەکان بکەین لەماوەی ڕابردوو دا لە ناو هەندێ زیندانەکانی هەرێم ڕویان داوە ، بە کۆمڵێ شێوازی زۆر دڕندانە زیندانیان ئەشکەنجە دراون و یان کوژراون ئەوا بۆمان دەر دەکەوێت کاربەدەستانی حزبی بێ گەڕانەوە بۆ فەرمای دادوەر لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی هەردوو حزبی دەسەڵات دا ئەو کارەشیان ئەنجام داوەو دور لە ڕێساو یاسا نێو دەوڵەتیەکانی گرتوخانەکان و ما فەکانی مرۆڤ زۆر بەشێوەیەکی دڕندانە زیندانیانیان ئەشکەنجە یان کوشتویانن و دواتر ڕاگەیاندەکانی حزەکەی خۆیان تەرخان کردوون بۆ پەردەپۆش کردنی و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان لە ڕاگەیاندنەکانەوە ڕای دەگەیەنن که گوایە ئەو زیندانییەی کا کوژراوە ، خۆی خۆی کوشتووە و یان هەوڵی ڕاکردنی داوە و ئەمانیش بەبیانوی ئەوەوە زۆر هەوڵیان داوە بۆیان نەگیراوەو دواتر بەو شێوەیە کوژراوە.

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان چەندین بە ڵگەی زیندوی خستۆتە ڕوو کە نامەی لە ناو هەندێ زیندانەکانی هەرێم پێگەیشتووە ، لەم سەردەمی بە ناو دیموکراسی و ئاشتی و ئارام ییەی هەردوو حزبی دەسەڵات بانگەشەی بۆ دەکەن لە کلێنس دا ، نا مەیان بۆناردووە و ئەوەیان پشتڕاس کردۆتەوە کە زیندانیەکان ، بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر دور لە مافەکانی مرۆڤ ئەشگەنجە دەدەن ، جۆری ئەشکەنجەکانیش بریتین لە لێدان بە کێبڵ و لێدان بە کارەبا و فەلاقەو هەڵواسین بەقاچ و خستنەناو سندوقی مەرگ و وە هەروەها دەرهێنانی نینۆکەکان بە گاز و پلایس و خستنەناو بەفر و خۆێ و وەلێدانی ئوتوو لە جەستەی گرتوو واننوو ، هەندێکیان تا ئستاش ئازاری کاوییە بەجەستەیانەوەماوە و ئەم جۆرە ئەشکەنجانە بە بەڵگەوە نێردراوە ، بۆ زیاتر دڵنیابوون ئەو بنەماڵانەی کە کەسێکیان گیراو بوو بێت لە گرتووخانەکانی پارتی و یەکێتی ، ئەوان پشتڕاسی دەکەنەوە و ئەوان زیاتر دەزانن چی دەگوزەرێ لە ناو گرتووخانەکانی پارتی و یەکێتی ، وە ڕێخراوی هارد لاند ئەلایسی ئەمەریکی ڕاپۆرتی خۆی لەساڵانی ڕابردوودا بڵاو کردۆتەوە ، لە زاری زیندانیانەوە لە گرتووخانەکانی هەرێم هەموو ئەو جۆری ئازار و ئەشکەنجە دانانە یان پشت ڕاسکردۆتەوە ئە مانەش هەمووی سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە مافەکانی مرۆڤ چۆن پێشێل دەکرێن لە ساییەی حوکمی بەناو دیموکراسی پارتی و یەکێتی دا .

یە کێتر لەوکارانەی پارتی و یەکێتی ئەنجامی دەدەن سیناریۆ دروست کردنە بۆ زیندانیان بە بێ ئەوەی ئەو کارەیان ئەنجام دابێ سیناریۆیەکی بۆ زیندانییەکە دروست دەکەن و دەیکوژن ، کەواتە ژیان لە ژێر سایەی ئەم جۆرە حوکوم ڕانییەی پارتی و یەکێتی دا هیچ کات ئاسای نییە ، مرۆڤ هیچ گرنتییەکی نییە بۆ مانەوە لەژیان بە تایبەت ئەوانەی خۆیان نەفرۆش تووە بە پارە و سەروەت و سامان و کۆیلایەتی یان هەڵنەبژاردووە لە بەر ئەوەی هەر کات و ساتێک پارتی و یەکێتی هەرکەسێکیان بوێت دەیگرن و دەیگوژن و دواتر سیناریۆیەکی بۆ دروست دەکەن و بە تایبەت ڕۆژنامە نوسان بەڵ گەش چەندین ڕۆژنامەنوس دەسگیر کراون و یان کوژراون و دواتر سیناریۆ یەکیان بۆ دروست کردووە و بە توان بار لە قەڵەم یان داون ، کەواتە ئەو ئاشتی و ئارامییەی کە باس دەکرا ، جگە لە درۆ یەکی گەورە هیچی تر نە بوو ، بۆیە ژیان لەژێر دەسەڵاتی حوکمی پارتی و یەکێتی هیج کات سەلامەت نییە ، مرۆڤ بۆ ئەوەی سەلامەت بێت دەبێت دوور بکەوێ تۆ لە جۆرە حوکمەتێکی وە ها کە لە لایەن دوو حزبی وەک پارتی و یەکێتی وە بە ڕێوە برێت ، لە بەر ئەوەی کات و ساتی نییە هەر دەقەو چرکەو ساتێک هەر کەسێکیان مەبەسە بێت دەیگرن و دواتر هەموو جۆرە ئەشگەنجەیەکی دەدەن و ئەگەر بیانەوێت دەیشی کوژن ، دواتر بە هۆکاری زۆر لاواز دەهێننەوە بۆ کوشتنەکەی.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌