خۆپیشاندانی یەک زۆن

وتار/ 06/06/2020 593 جار بینراوە

جەبار ئەحمەد

خۆپیشاندانی یەک زۆن

جەبار ئەحمەد
گومان لەوەدا نییە کە هەموو هێزە بەشدارەکان لەحومەت، بەرپرسن لەم دۆخە و شایانی ڕەخنەکردنن، هەرگیزیش وابیرناکەمەوە کە ینک و گۆڕان نابێت خۆپیشاندان لەدژیان ئەنجام بدرێت، بەتایبەت لەئێستادا کە هەردوولایەن هاوبەشی ئەم حکومەتەن کە تا قوڵاییەکی ترسناک فەشەلی هێناوە و بێجگە لەڕووە پۆلیسییەکی، هیچ ڕوویەکی تری نەماوە و نابیندرێت.
حکومەت کە تەنیا بووەتە دەزگایەکی ئەمنی ترسناک و ستەمگەر و لەدەرەوەی ئەوە شوناسە،پۆلیسییە هیچ ئەرک و ڕۆڵێکی تر ناگێڕێت، بۆیه هەرجۆرە بەشدارییەکی گۆڕان و ینک، هەر جۆرە بێدەنگییەکی ئیسلامیەکان و لایەنەکانی تر، شایانی ڕەخنەکردن و دژ وەستانەوەیە.
بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوەستە و لەسەر وەستانە، بریتییە لەدەستنیشان کردنی هۆکاری سەرەکی ئەم فەشەلبوونە.
ئەوهێزەی گوشاری لەلایەنەکان کرد بۆ فرۆشتنی تاکلایەنانەی نەوت، ئەوهێزەی حیزبەکانی تری ناچارکرد بە شوێن کەوتنی دروشمە بەتاڵەکانی ئابوری سەربەخۆ، ئەوهێزەی بەبەکارهێنانی عەتفی قەومیانە خەڵک و هێزەکانی خستە ناو گەمەی ڕیفراندۆمێکی شکستخوردووە و دواتریش خۆیشی لێ پەشیمان بووەوە، ئەوا بەڵنیایی ئەو هێزە شایستەی بەرەنگاربوونەوەی زیاترە. وێڕای ئەوەی پێویستە یەکەمجار ئەو هێزە دەستکاری ڕوئیاکانی بکرێت، وێڕای ئەوەی پێویستبێت یەکەمجار گوشار لەو هێزە بکرێت و ناچاربکرێت چیتر یاری بە بەرژەوەندی و مافی خەڵکەوە نەکات بۆ بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی، چیتر ڕق و کینەی کەسی ئاڕاستەی ڕووداوەکان دیاری نەکات. بەڵام هێشتا کەمترین ناڕەزایی لەهەمبەر ئەو هێزە یاخود لەژێر ناوچەی قەڵمڕەوی ئەو هێزە دەکرێت، دەڵێم قەڵەمڕەویی نەوەک جێ نفوز، چونکە هێشتا هێزی زۆرینەی زۆنەکەی خۆی نییە، بەتایبەت لەهەولێر کە کەمینەیەکی یەکجار کەمە.
ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە هەرچەندە ڕەوا و پێویستن، بەڵام قەتیسبوونیان لەزۆنی سەوزدا، بێکاریگەری و بێڕۆڵیان دەکات، چونکە بڕیار و ئابوری و دەسەڵات لەهەولێرە نەوەک لەکفری و ڕانیە، تەنانەت لەزۆنی زەردیش ئەگەر ناڕەزاییەکان هەر لەناوچەگەلی وەک ئاکرێ و شیلادزێ قەتیس ببن، ئەوا دەپوکێندرێنەوە و کاریگەریان نابێت.
هێزە بەشدارەکانی حکومەت (ینک و گۆڕان) ئەگەر هەر بەم چەشنەی ئێستا متبووانە و بێدەنگ لەبرسی بوونی خەڵک بڕوانن، ئەوا بەدڵنیایی هاوشێوەی پارتی دەبنە جێ ڕەخنەی زیاتری خەڵک و گەورەترین زەرەر بەر خۆیان و زۆنی سەوز و نیلی دەدەن.

نوێترین نوسینەکانی جەبار ئەحمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌