سیناریۆو پیلان و موئامەرەی دژەكان و سادەیی مامۆستایانی ئایینی و موسڵمانان. ئەبو محمد سنەیی بەنموونە!
وتار/
31/05/2020
776 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
سیناریۆو پیلان و گەمەو موئامەرەی دژەكان و سادەیی بەشێك لەمامۆستایانی ئایینی و موسڵمانان.
ئەبو محمد سنەیی بەنموونە!
(شیكاریەكی وشیاری فكریە)
بەدرێژایی مێژوو سیناریۆو ململانێی فكری بەشێك بوە لە ژیانی مرۆڤەكان، لەدوای لاواز بوونی موسڵمانان بەتایبەتی لەسەردەمی پێش ڕوخانی خەلافەت ئەم بابەتە زیاتر تەشەنەی كرد، لەسەردەمی ئێستای تەكنەلۆژیاش نەوەی چوارەم (فور كەی)، بابەتەكە گەیشتووەتە لوتكەو سەدان ناوەندو ڕێكخراوی جیهانی زەبەلاحیان بۆ دیراسەو لێكۆڵینەوەی ئەم بابەتە داناوە، لەناویان دا ماسۆنیەتی جیهانی و دەزگای (ڕاند)، كارو پیشەیان تەنهاو تەنها دیراسەو ڵێكۆڵینەوەو پیلان و دروستكردنی سیناریۆیە لەنێو موسڵمانان، بەڵام بەدیراسەو وشیاری و زانیاری و موخابراتیەكی زۆر لێزانانەو پسپۆریەكی ورد، بەئابوریەكی یەكجار زۆرەوە لەبەرامبەریشدا ئەوان بەم زەبەلاحی و زانیاری و زیرەكیەوە بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی و هەندێك موسڵمانی سادەو دڵساف و دڵسۆز بەم سادەییەوە، بێ زانیاری لەم چۆرە سیناریۆو گەمانە دەكەونە نێو داوەكەو خۆیان و بەشێكی زۆری موسڵمانانی پێوە سەرقاڵ دەكەن بێ ئەوەی بزانن شێوازی سینارێوو كەمە كە بۆچی دروست كراوەو مەبەستیان چیە؟ كێی لەپشتیەوەیە؟ بۆ لەم كاتەدا ئەم بابەتەی بۆ هەڵبژاردوە؟ بەچ شێوازێك وەڵامی بدەینەوە؟ كەسی دروستكەر، یان جێبەجێ كەری سیناریۆو كەمەكە بەرچاوی ڕوونەو دەزانی بۆچی وادەكات! ئامانجی چیە! بەرەو كام ئاڕاستە دەڕوات! لەكۆتاییدا چۆن كەمەكە دەباتەوە!.
چۆرەكانی سیناریۆو كەمەو پیلان و موئامەرەكان:
دیارە كۆمەڵێك چۆری سیناریۆو گەمەو پیلان و موئامەرە هەیە بەكورتی ئاماژەیان پێ دەكەم:
1- سیناریۆو موئامەراتی فكری.
2- سیناریۆو موئامەراتی تۆقاندن (اسلامفوبیا).
3- سیناریۆو موئامەراتی سەربازی.
4- سیناریۆو موئامەراتی ئابوری.
5- سیناریۆو موئامەراتی سیاسی.
6- سیناریۆو موئامەراتی دروستكردنی فەوزا.
7- سیناریۆو موئامەراتی مەشغوڵكردن.
8- سیناریۆو موئامەراتی دابەشكردن و لێك جیاكردنەوە (فرق تسود).
9- سیناریۆو موئامەراتی دروستكردنی ئەحزاب و كەسایەتی بەسبغەی ئیسلامی.
10- سیناریۆو موئامەراتی فڕێدانی بابەتی ڕاجیایی و فروعیات و بابەتی هامشی و جوزئیات.
بۆ هەر یەك لەم بابەتانە سەدان نمۆنەمان لەجیهانی ئیسلامی هەیە، بەكورتی ئاماژە بەهەندێكیان دەكەم:
1- هەردوو پەیماننامەی سایكس بیكۆ 1916و بەلفۆر گەورەترین موئامەرە بو لەجیهانی ئیسلامیدا، تا ئێستاش بەشێك لەمامۆستایانی ئایینی و كەسایەتی ئیسلامی بێ ئاگان لەترسناكی و دەرهاویشتەكانی ئەم پیلانە.
2- دەست خستنە ناو هێزی سەربازی خەلافەتی ئیسلامی.
3- هەڵوەشاندنەوەی خەلافەتی ئیسلامی.
4- دروستكردنی دەیان كەسایەتی بەناوی ئیسلامی وەك كمال ئەتاتۆرك.
5- دروستكردنی دەیان حكومەتی سێبەر لەجیهانی ئیسلامی، لەسەرەوە دژی ئیسرائیل و لەژێرەوە دژی موسڵمانان.
6- لەڕێی كودەتای سەربازی دەیان كەسایەتی سەربازی، وەك: صدام حسین و حوسنی موبارەك و قەزافی و ال سعودیان هێناوەتە سەر كورسی دەسەڵات.
7- موئامەراتی سربیا و كروات بەرامبەر بوسناو هێرسك.
8- وێرانكردنی بەڵقان و شیشان و قەوقاز لەلایەن موئامەراتی شوعیەت.
9- موئامەراتی ئەمریكاو روسیا بەرامبەر ئەفغانستان.
10- موئامەراتی ئەمریكا بەرامبەر ئەسیوپیا.
11- دروستكردنی دەیان گروپ و دەستە بەناوی قورئان وسونەو بیدعەوە، شەر لەسەر تەسبیحێك دەكەن، بەڵام سەركردەیەكی عەلمانیان پێ خەلیفەی موسڵمانانە.
12- لەڕووی فكری و سیاسیەوە كەسایەتیان لەهەموو جیهانی ئیسلامی بڵاوكردەوە، بەدروشمی ئیسلامی، خەڵكی دینداری سادە تائێستاش بڕوایان پێدەكات لەوانە:
- لە عەرەبەكان: قاسم ئەمین، تەها حوسێن، نەجیب عازوری، ساڵح حصری، سەلام موسا، ئەنوەر سادات، میشێل عەفلەق، ئەنگون سعادە، بورقیبە، زەین عابدین، جمال عەبدولناسر) بوون.
- لە توركەكان: (مەدحەت پاشا، نامیق پاشا، تكلین ئەلب، زیا ئەلب كوك، ئەنور پاشا، مستەفا كەمال ئەتاتورك) بوون.
- لە ناو كوردان دوای دروست بوونی حیزبی (ئیتحاد تەعالی و تەرەقی) ساڵی (1889) ئەم سەركردانە هەڵگری ئەم جۆرە فكرانە بوون لەوانە: (ئیسحاق سكۆلی، عەبدوڵلا جودەت، رەفیق جلی، شەریف پاشا)و دەیان کەسایەتی تر ڕەنگە نەگونجێ ئێستا ناویان بهێنرێ.
13- دروستكردنی دەیان كەسایەتی هەر چارەی بەناوێكی جیاواز وەك، قورئانی، یان ناوو شتی تر، وەك ابو محمدی سنەیی، بەشێكی زۆری مامۆستایانی ئایینی سەرقاڵ كردووە، مامۆستایان واتێدەگەن سنەیی مەبەستی پێی زانستە، وەڵامی زانستی پێویستە، نەخێر سنەیی ئامانجی زانست نیە، ئامانجی سەرقاڵكردنی مامۆستایان و موسڵمانانە تا تووشی معمعەیان بكات، هەمویان بەم بابەتەوە سەرقاڵ بكا دوای فەترەیەكی تر كەسێكی تر بەناوێكی تر، بابەتێكی تر دەوروژێنی، ئەم جارەشیان كۆمەڵێكی تر پێوە خەریك دەبن، ئەدی دوای چی؟.
14- فڕێدانی بابەتی خیلافی وەك عەزابی قەبر هەیە یان نیە؟ یان هەندێ بابەتی خیلافی كە 1400 ساڵە یەكلایی نەبۆتەوە، چونكە بۆخۆی مایەی یەكلایكردنەوە نیە، بابەتێكی زەنی و دەلالەیە، ئەمەش لەڕێی هەندێ كەناڵی عەلمانی و موخابەراتی دەوروژیندرێ.
15- بڵاوكردنەوەی سیمای دیاری ئیسلامی بەڕیش و دیاردەی بەرچاو هەزاران گەنجیان لەخشتە برد وەك گروپی داعش و چۆرو هاوشێوەكانی.
چارەسەر:
هەرچەندە ئەم بابەتانە لەئێستادا كەقەڵا گەورەو بتەوەكەی ئیسلام نەماوە كەحوكمە، زۆر ئەستەمە چارەسەری. بەڵام زانایان دەفەرمون كاتێك حوكم نەما زانایان دەبێ ئەم كۆڵە لەئەستۆ بگرن، بۆیە بەكورتی هەندێ خاڵ باس دەكەم وەك چارەسەری سەرەتایی:
1- دیراسەی وردی قورئان، چۆن ڕێی وردی داناوە بۆ تەواوی سیناریۆو كەمەو موئامەرەكان.
2- دیراسەی سوننەت و سیرەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم ) چۆن ئەم هەموو موئامەراتانەی لێ كراوەو هەڵی وەشاندۆتەوە بەشێوازی هەڵسەنگاندن بۆ ئەمڕۆَ.
3- خۆیندن و دیراسەكردنی پیلان و موئامەرە مێژووییەكان.
4- ناسین و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ماسۆنیەت، دیراسەی رێكخراوو ناوەندە جیهانیەكانی تایبەت بەموئامەرات.
5- خۆ پڕ زانیاری كردن بەم سادەیی و ساكاری و دڵسافیەی ئێمە هەموو جارێ 1000 جار بەدەستمان وەدەدرێت نەك جارێك.
6- خوێندنی مەنهەجی زانستی دەروونی و فكری سیاسی، ئەمانە سیفەتی زۆر سەرەكی و ئەساسی پێغەمبەرو صەحابەكان بووە.
7- وشیاری و ئاگاداری ململانێ و روداوەكانی ئەمرۆی جیهان، چۆنكە زۆر كەس بەناوی دینداریەوە دەڵێت من پەیوەندیم بەهەواڵی سیاسی و دونیا نیە، نازانێ دوای سیاسییەكان دەت فرۆشن و دەت كڕن، ئاگاشت لەخۆ نیە!.
8- دیراسەكردنی سیناریۆو موئامەرەكان ، ئایا مەبەستیان چیە؟ كێی لەپشتە؟ ئامانج چیە؟
9- هەر بابەتێك فڕێ دەدرێت، تەماشاكە بزانە لەوەڵام دانەوەی كێ قازانج دەكات و كێ لێی سود مەندە؟.
10- بەبێ مەشوەرت و زانیاری مەچوە نێو بابەتەكەوە تابزانی لەكوتاییدا بەرەو كێ دەڕۆی خزمەتی كێ دەكەی.
11- بزانە وەڵام دانەوەكەت دورت ناخاتەوە لەكارێكی تری گرنكی ئیسلامی، ئەگەر وابوو كاری ئەساسی و بنەڕەتی خۆت ئەنجام بدە، خزمەت زیاتر دەكەی و بەرامبەریش ئامانجەكەی ناپێكی، چونكە نەیتوانی مەشغوڵت بكات.
12- ئەگەر بابەتەكە لاوەكی بوو، بزانە ئەمە تەنها بۆ مەشغول كردنە.
13- باچەند تاكێك خەریكی وەڵام دانەوە بن كەشارەزای شێوازی وەڵام دانەوەن، نەك هەموو ئومەت پێوە خەریك بن.
14- زۆر خوێندنەوەو تێكەڵ بون لەگەڵ خەڵكی شارەزاو خاوەن پشپۆڕی و زانستەكانی تر.
15- مامۆستاو موسڵمان بزانە: گرفتی ئومەی ئیسلامی سێ بەشی سەرەكیە، خۆت تەنها خەریكی ئەمانەكە تەواوی گرفتەكانی تر چارەسەر دەبن. ئەویش (1- ئێمە پارچە پارچەو بەش بەشین، پێویستمان بە وەحدەتە، 2- داگیركراوو ژێر دەستەین، پێویستمان بەرزگار بون هەیە، 3- دواكەتوو لەدواوە كەوتوین پێویستمان بەهەستانەوەو پێشكەوتن هەیە).
تێبینی : ئەم بابەتە بۆ ئەو كەسانەیە كە بەدوای چارەسەری بنەڕەتی دەگەڕێن، بەدوای عاتیفەی خەڵك نەكەوتون، چاویان لەزۆر بوونی لایك و كۆمێنت نیە، ئامانجی گەورەیان هەڵگرتوە، هەمو ژیانیان تەنها هەم و غەمی ئیسلامەو تەنها بەدوای ڕەزامەندی خودا دەگەڕێن، ڕەزامەندی خەڵك لایان گرنگ نیە.
د. ادریس كاریتانی
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020