ئەو پارەی بەرپرسەکانی هەرێم دزیویانە بۆ دەرەوە ڕۆژێ دێت بگەڕێتەوە‌‌‌

وتار/ 29/05/2020 933 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

ئەو پارەی بەرپرسەکانی هەرێم دزیویانە بۆ دەرەوە ڕۆژێ دێت بگەڕێتەوە‌‌‌

ڕەوەند عبدڵلە حەمە
وەک لای هەموان ئاشکرایە بەرپرسەکانی هەرێم،پارەیەکی خەیاڵیان دزیوە و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بازرگانی پێوە دەکەن و نەوەکانیان لەوپەڕی ژیانی شاهانەدا ساتەکانی ژیانیان بەڕێدەکەن ، لەسەر حسابی چینی فەقیروو هەژاروو گۆمەڵگا ، هەر ڕۆژێ دێت پارەکانیان بلۆک بکرێن ، هەر حوکمەتێک بیەوێ زوڵم و ستەم بکات بەرامبەر کۆمەڵگا یان بەچاوی کۆیلە بوونەوە تەماشای کۆمەڵگە بکات ، ئەوا هەر ڕۆژێ دێت کۆتاییان پێبێت و بکەونە بەر نەفرەتی مێژوو و ناویان بچێتە زبڵدانی مێژوو.

وەک چۆن کۆتای بە حوکمی بنەماڵەی هات لە لییا و میسر و عێراق ، پارەی بەرپرسەکانیان بلۆک کرا ،ڕۆژێکیش دێت کۆتای بە حوکمی دکتاتۆری دەسەڵاتی کوردی بێت ، و بەر پرسە دزەکانی هەرێم لەناو قەفەزی تاواندا ، بە دادگای میلەت حوکم بدرێن و بەسزای گەل بگەن واتە کۆتای هاتنیان لەسەر کات وەستاوە ، لەبەر ئەوەی کۆمەڵگە بەتەواوی بێئەمەل بوون لەم دزوو بەناو سیاسیانە ، دەبێت ئەو پارانە کە دزیویانە لە سەر حسابی کۆمەڵگە ، بگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگە، دوای شکستی حوکمڕانی لە ھەرێم ، دزینی پارەیەکی زۆر بۆ دەرەوەی هەرێم ، و نابوت بونی حکومەت ، نەمانی موچە، نەبوونی هەلی کار، نەبوونیی کارەبا ، نەبونی ئاو ، نەبوونی گۆڕان کاری لەنێوو حزبەکان و ، وە بونی دەسەڵات بە دکتاتۆری ، کۆچی دەیان ھەزار لە گەنجان بۆ ھەندەران لەبەر بێکاری و نەبوونی ژیانێکی سەرەتای، ئەم حوکمەتە پێویستە کۆتای پێ بێت.

بەر پرسەکانی هەرێم هەر خەریکی دزینی داهاتی هەرێمن، نەوتی هەرێم دەفرۆشن و پارەی شیرینی کرێبەستە نەوتییەکان وەردەگرن، پارە لە بەغداد وەردەگرن ، و نایدەن بەفەرمانبەران و مامۆستایان و لەکاتوو ساتی خۆیدا، داهاتی خاڵە گومرگیەکان وەردەگرن کەس نازانێ چی پێدەکەن و چۆن دەیدزن ، هێشتا دەڵێن حوکمەت قەرزارە بە بڕی 27 ملیار ،نەوەکانیشیان لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لەو پەڕی ژیانێکی شاهانەدا دەژین ، لە سەر حسابی کۆمەڵگای خەوتوو ، لە قومار خانەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا یاری قومار بە پارەی دزراوی میلەت دەکەن، دەبێت ڕۆژێ بێت باجی ئەو زوڵم و ستەمەو ئەدزینی پارەی میللەتە خەوتووە بدەن ، وەک چۆن نەوەکانی قەزافی و سەدام و حوسنی موبارەک ئەو باجەیان دا.

دەبێت ڕەوەندی کوردی تاراوگە نشینیش ڕۆڵ و کاری گەری خۆیان هەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی بەر پرسەکانی هەرێم لەدەرەوە ، داهاتو سەروەتوو ، سامانی بەر پرسەکان ، بەدواداچونی بۆ بکەن و ،لە بەر ئەوەی هەر ڕۆژێ دێت بۆ گەڕانەوەی ئەو پارە دزراوانە ، هەر وەها ڕێخراوە ئەوروپی و ئەمریکیەکان ئاگادار بکەنەوە لە دزینی پارەی هەرێم لە لایەن بەر پرسانی هەرێم ، یان زانیاری بدەنە ڕۆژنامەکان بۆ ئەوەی ڕوی ڕاستەقینەی ئەم دزانە دەرکەون و پارەکانیان بلۆک بکرێن ئەمش ڕۆڵو کاری گەری خۆی دەبێت.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌