پۆلێنکاری ساختە
وتار/
29/05/2020
696 جار بینراوە
جەبار ئەحمەد
پۆلێنکاری ساختە
جبار احمد
کوردی دڵسۆز، کوردی
بەئەمەک، کوردی خائین، کوردی جاش، کوردی خۆفرۆش، ...هتد، دەیان جۆری تری پۆلێنکاری
بۆکورد کە پێوانەی پەیوەندی و پەیوەستی خەڵک و دەسەڵاتی پێ دەپێون، بەتێکڕایی پۆلێنکارییەکی
ساختە و درۆزنانەن و لەنیەت و مەبەستێکی بەتاڵی دەسەڵاتەوە دێن.
ئەو کەسەی دەسەڵات
و میدیاکانی و کادیرەکانی بە جاش پێوانەی دەکەن، ئەوە شتێکە پێچەوانەی جاش، چونکە
لای ئەوان بەریئی مرۆڤ هاوتای تەسلیمبوون و کۆیلەبوونە، نەوەک ئازایی و ئازادی. ئەو
پەرلەمانتارەی دەخوازێت بەغداد موچەی خەڵک بدات و چیتر لەئاست دزینی مڵکی گشتی بێدەنگ
نەبێت، ئەوا لەلای دەسەڵات وەکو جاش دەبیندرێت و لای هاوڵاتی هۆشیاریش وەکو خاڵی
ئومێد.
گرفتی ئەو پۆلێنکارییەی
کادیران ئەوەیە کە پۆلێنکارییەکی درۆزنانەی گەمژانەیە بەڵام لە باکگراوندێکی هۆشیارانەوە،
واتا بەهۆی بێئاگایی و نەزانینەوە خەڵکی زەڕب و تەقسیم ناکەن، بەڵکو لەو پەڕی
درککردنەوە ئەو کارەدەکەن و کەسانێکی هۆشیارن و وورد ئاگاییان ئیش دەکات، بەڵام کەسایەتی
و شکۆیان کەوتۆتە دەست حیزب، واتا هۆشیارییەکی کۆیلانە، ئاگاییەکی ترسنۆکانە،
درککردنێکی خۆگەمژاندنانە، ئەگەرچی تەواو هەست بەمەترسی پۆلێنکردنی خەڵک دەکەن، بەڵام
بەهۆی خواستی حیزبەوە خۆیان نەبان دەکەن.
دابەشکردنی خەڵک بۆ
دووپۆلی پێچەوانە، بۆ دوو گروپی دژ بەیەک، تو تاخمی ناکۆک، دوو تەرەفی ململانێکەر
و دوژمن، سەرەتای دابەشکردنی کۆی کۆمەڵگایە بۆ یار و نەیار، جەللاد و قوربانی. سەرەتایەکی
ترسناکی قوڵکردنەوە و شۆڕکردنەوەی ناکۆکی سیاسی دەستە بەژەوەندخوازەکانە بۆناو قوڵاییەکی
ترسناکی کۆمەڵگا، کەتیایدا هەرتاکێک دەبێته گورگ و دوژمنی تاکەکانی تر.
نوێترین نوسینەکانی جەبار ئەحمەد
-
جەبار ئەحمەد
11/03/2021
-
جەبار ئەحمەد
21/07/2020
-
جەبار ئەحمەد
30/06/2020
-
جەبار ئەحمەد
24/06/2020
-
جەبار ئەحمەد
18/06/2020
-
جەبار ئەحمەد
15/06/2020