بەڕاشكاوی ئەوەی سوتەمەنی ململانێكانە تەنها خەڵكە

وتار/ 29/05/2020 478 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

بەڕاشكاوی ئەوەی سوتەمەنی ململانێكانە تەنها خەڵكە
(شیكاری وشیاری سیاسی)

د. ادریس كاریتانی
دیارە دیاترین مانای سیاسەت كردن واتە گەیشتن بەدەسەڵات، گەیشتن بەدەسەڵاتیش بێگومان واتە ململانێی سیاسی قوڵ، ئەوەی ئەسڵ و ستاندەرو تەواوە لەململانێی سیاسی لەتەواوی بیردۆزو ئایدیاكان لە کۆتاییدا مەبەست پێی خزمەتكردنی مرۆڤە، حیزب و دەسەڵات و تەواوی كایەكان مەعنەوین بۆ خزمەتی خەڵك تێدەگۆشن، بەڵام ئێستا سوتەمەنی ململانێی حیزب و دەسەڵات و تەنانەت حكومەتیش تەنها خەڵك و چەماوەرە، بەڕاشكاوی ئەو ململانێیەی كە لە نێوان سەروك و هاوسەرۆك و بنەماڵەو ئامۆزاو تەواوی ململانێكانی ئێستای كوردستان هەیە، لەماوەی 29 ساڵدا نەبۆتە مایەی خۆشحاڵی بۆ جەماوەر و خەڵك، ئەوەی سودمەند بووە لەم ململانێیانە تەنها دەسەڵات و پلەو پوست و پارەو موڵكیان بۆخویان دەستەبەر كردوە، 29 ساڵە هەر فەترەو زەمەنێك كومەڵێك سیناریۆ دادەڕێژن، بۆ تەزیعی ئەدوار، دەكەونە شەڕە قسە بەناوی خەڵك و خزمەتكردنی خەڵك وڵات، لەكوتایی سیناریۆ و فیلمەكە پێك دێنەوەو دەگەنە دابەشكردنی پلەو پۆست و پایەكان، ئەوەی سوتەمەنیە، بێ‌ ئاوە، بێ‌ موچەیە، بێ‌ كارەبایە، بێ‌ نانە، كریچیە، مەزڵومە، ژیانی نیە، دانامەزرێ‌، كوڕی دەگوژرێ‌، دەگیرێ، لێی دەدرێ‌، فەصل دەكرێ‌، بێ‌ بەش دەكری، هەر خەڵكە.

با بیر كەینەوە بۆ 29 ساڵە كوڕان و كەس و كاری بنەماڵەكان هەموی گەیشتنە لوتكەی دەسەڵات، هەندێكیان لەدایك نەبوو بوون، ئێستا خاوەنی ملیۆنان دولارن و گەورەترین دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، كار بۆ نەوەكانی داهاتوی خۆیان دەكەن، یان بۆ پلەو پۆستیان بۆ سەد ساڵی تر بۆ ئامادە دەكەن، ئەی كوڕە فەقیر ؟ ئەی كوڕە پێشمەرگە و شەهید، دەبێ‌ هەتا دەمرن چاوی لە موچەی یەتیمانە بێ‌، بەكرێچیاتیش بمرێ‌، بینیوتە یەك لەسەرۆكی حیزبەكان كرێچی بن, بینیوتە یەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حیزبەكان گوزەرانیان خراپ بێ‌! بینیوتە یەك لە وەزیرو ئەندامانی پەرلەمان بێ‌ نان و كارەبا بن!، لەهەمووی كارەساتتر ئەم هەموو فیلمە یەك لەدوای یەكە خەڵك كەی دەزانێ‌ بەڕێز ئەمانە شەڕی تۆ ناكەن، بەعەقڵ، بەمەنتیق، بەلۆژیك، بەواقیع، هاوار دەكەن كاكە ئێمە شەری پۆست و پارەو پاراستن و قایم كردنی كورسیەكانی خۆمان دەكەین، كەچی ئەوەی دەم بەدەمێنیان بۆ دەكا لەبەر دەرگایان ڕادەوەستێ‌، دەنگیان بۆ كۆدەكاتەوە، بانگەشەو بوختانیان بۆ دەكا، هەر خەڵكە، باشە تاكەی هەڵوەستەیەك نەكەین تۆ بڵێی 29 ساڵە تێنەگەین، نەبینین، نەبیستین، نەزانین، نەخوێنینەوە، پەند وەرنەگرین، وەقفە نەكەین.

چارەسەر چیە:
1- وشیاربونەوە.
2- بیركردنەوەیەكی قوڵ.
3- پەند وەرگرتن.
4- خوێندنەوەی واقیعەكە.
5- جوڵاندنی ویژدان.
6- بۆخۆت نەژیان.
7- بۆ خەڵك ژیان.
8- ئاوڕ لەژانی گەل.
9- لەگەڵ مەزڵومان و بەرەی گەل.
10- دور كەوتنەوە لەئەنانیەت.
11- بەرپرسیاریەتی.
12- ئینتیمای ڕاستەقینە.
13- دور كەوتنەوە لەبەرژەوەندی كەسی و حیزبی و بنەماڵە.
14- نەبوونی دەمارگیری.
15- حەق گوتن.
16- شكاندنی بێدەنگی.
17- هەست كردن بەئازاری خەڵک.
18- ترسان لەداهاتوێكی ترسناك تر.
19- خەمی نیشتیمان.
20- ئەمەل و ئومێد و خۆڕاگری و بەردەوامی

تێبینی: تەماشاكە ئەوەی ئاماژەم پێكردووە، هەمووی واقیع و حاڵی ئێستامانە، بۆیە ئەوانەی دژی ئەم چۆرە راستیانەن كە كۆمێنت دەنوسن تەماشایان بكە، یان بۆ خۆیان سود مەندن لەم گەندەڵیە، یان لەگەڵ دەسەڵاتن، یان لەپەنای دەسەڵات دەخۆن و بەرژەوەندی خوازن بۆ خۆیان.

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌