چوونە بەردەرگای دەسەڵاتداری زاڵم

وتار/ 22/05/2020 777 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

چوونە بەردەرگای دەسەڵاتداری زاڵم

پاڵپشتی کردنی زاڵم و ستەمکاران لەلایەن بەشێک لەمامۆستایانی ئاینی چونە بەردەرگای ئەوان، بۆتە یەکێک لەهۆکارەکانی ناعەدالەتی و زوڵم و نان بڕینی خەڵک ،هەروەها بەداخەوە لە سەردەمی ئێستادا ڕۆژانە زانستخواز و هەندێك بەناو مەلا خۆیان دەدۆڕێنن و تەسلیمی عەلمانیەكان دەبن، بەندە هەندێك تێبینیم هەیە لەسەر ئەوەی كە دەوترێ‌ نابێ‌ بەهیچ شێوەیەك زاناو زانستخواز بچنە بەر دەرگای دەسەڵات داران، ئێمە دەبێ‌ بە وردی ئەم بابەتە شی بكەینەوەو بیخەینە بەر تیشكی شەرعی خودا، نەك قسەی خۆمان، بۆ جیاكردنەوەی ئەم بابەتە پێویستمان بەم خاڵانە هەیە بۆ شیكردنەوە:

1- زاناو زانستخواز ئەگەر بۆ كاری خۆیان نەبوو، بەڵكو بۆ كاروباری دین وخەڵك بوو، ئەو كات ئاساییە بچنە بەر دەرگای دەسەڵاتداران، ئەمەش لە بازنەی فەرمان بە چاكەو نەهی لە خراپە كردن، بە مەرجێك لەسەر حیسابی ئیسلام و كەسایەتی زانستخوازەكە نەبێت.

2- زاناو زانستخواز بۆ كاری بانگخوازی بچن بە مەرجێك لەسەر حیسابی ئیسلام نەبێت و سازش لە پرەنسیپەكانی نەكات.

3- زاناو زانستخواز ئەگەر بۆ گەیاندنی وشەی حەق بوو دروستە بچن بۆ لای دەسەڵات داران، پێغەمبەر (ص) دەفەرموێت (افضل الجهاد كلمە الحق عند سلطان الجائر)، بەیهەقی لە شعب الإیمان گێڕاویەتیەوە (6/93) ژ (7581). واتا: ( باشترین جیهاد وتنی وشەی حەقە لە لای دەسەڵاتداری زاڵم ).

4- زاناو زانستخواز بە تەنها نابێ‌ بچنە لای دەسەڵاتـداران، چونكە فریودان و دروست كردنی سیناریۆ ئاسانترە، بەڵام چونیان بەدەستەجەمعی بەهێزتر و پارێزراو تر دەبن، باشتریش دەتوانن ئامۆژگارییان بكەن.

5- زاناو زانستخواز نابێ‌ هیچ داخوازیەكی كەسییان هەبێ‌، چونكە هەموو داخوازیەكی كەسی سازشە لە پرەنسیپ و لەسەر حیسابی دین.

6- زاناو زانستخواز پێویستە بچنە لای ستەمكاران حاڵ و باڵی میلـلەت و دین و پاراستنی ژیانی خەڵكیان بۆ ڕوون بكەنەوە، چونكە لە وانەیە نزیكەكانی لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان پێیان نەڵێن، ئەگەر زاناو زانستـخوازان ئەم خاڵانەیان ڕەچاو كرد بچنە لای دەسەڵاتداران سوودی بۆ دین و بانگخوازی دەبێت.

خاڵە ترسناك و لە خشتە بەرەكانی زانستـخوازانی بەر دەرگای دەسەڵاتدارانی زاڵم:
ح
1- دەرگای دەسەڵاتدارانی زاڵم فیتنەیە
پێغەمبەر (ص) دەفەرموێت: (ومن أتی أبوابَ السلطانِ افتُتِنَ ، وما ازدادَ أَحَدٌ من السلطانِ قُرْبًا إلا ازدادَ من اللهِ بُعْدًا) ، ئیمامی احمد گێڕاویەتەوە (2/371) ژ(440). واتا: ( هەركەسێك بچێتە دەرگای دەسەڵاتداران توشی فیتنە دەبێ‌، هەر چەندە لە دەسەڵاتدار نزیك ببنەوە ئەوەندە لە خودا دور دەكەوێتەوە).

بێگومان بە پێی ڕاڤەی زانایان لەم فەرمودەیەدا مەبەست لە وشەی ((فیتنە)) واتا تاقی كردنەوە، هەروەها نزیك بوونەوە لە دەسەڵاتداران لەسەر حیسابی دین و عەقیدەو ئیمان بێ‌، عومەری كوری خەتاب دەفەرموێت: (ئەگەر بینیتان زاناو زانستخواز پەنایان بردە بەر دەرگای دەسەڵاتداران بزانن ئەمانە دزن، ئەگەر بینیتان پەنایان بردە بەر دەرگای دەوڵەمەندان بزانە ئەوانە دین بەژین دەفرۆشن)، بڕوانە: الاداب الشرعیە لابن مفلح، (2\155) .

كەواتا چوونە بەر دەرگای دەسەڵاتداران بە پێوەری (مەصالح) و (مفاسد) دەبێ‌، ئەگەر لە بازنەی فەرمان بە چاكەو نەهی لە خراپە بێ‌ و توانای گۆڕینی هەڵسوكەوت و بڕیاری دەسەڵاتدارانت هەبوو، بۆ خزمەتی ئیسلام و موسوڵمانان  بوو، لەسەر حیسابی دین و مەبدەئـ و عەقیدە و ئیمان نەبوو شتێكی باشەو با ئەنجام بدرێت، ئەگەریش لە جیاتی گۆڕینی بڕیاری دەسەڵاتدار بڕیاری خۆت گۆڕی، یان دینت لەسەر دانا یان بە دوای پارەو پول و ئیمتیازاتی شەخسی بووی، ئەوا كارەساتەو فیتنەو دوركەوتنەوەیە لە خوداو ڕێبازی پێغەمبەر (ص)، دەبێ‌ دوركەوینەوەو دینمان بە قوربانی ژینی خەڵك نەكەین.

ئەم كۆسپ و بەربەستانە بە وتەیەكی جوانی ئیمامی ئەحمەد كۆتایی دێنین، كاتێك لە نووسراوێكدا بۆ سعیدی كوری یعقوب دەنوسێت: (أما بعد: فإنّ الدنیا دا‌وٌ، والسلطان دا‌وٌ، والعالِم طبیبٌ؛ فإذا رأیتَ الطبیبَ ێجُرُّ الدا‌و إلی نفسه فاحژذره) بڕوانە: بیان العلم اصلیە، عبدالكریم الحمید (ل26).. واتە: (بەراستی دونیا دەردە، دەسەلاتداریش دەردە، زاناش پزیشكە، ئەگەر بینیت پزیشك نەخۆشی بۆلای خۆی ڕادەكێشێ‌ ئەوە لێی دوور كەوە).

 مامۆستای بەڕێزو خۆشەویست: وەك واقیعێكی بەرچاو پەند لەو بەناو مەلاو زانایانە وەرگرە لەو سەردەمەی خۆتدا، ئەو بەناو مەلایانە تا بۆ خودا و لەگەڵ خودا بوون لەنێوان خەڵكی مسوڵمان و دیندار بوون چ مەكانەت و پلە و پایەو خۆشەویستێكیان هەبوو و هەموو شتێك لە بن دەستیان بوو، تەنانەت دەسەڵاتـدارەكان زۆر بە ناچاری دەهاتنە بەردەستیان و دادەنیشتن كەچی دوای ئەوەی چوونە بەردەرگای دەسەڵاتداری زاڵم و عەلمانی بەتەنهاو بۆ بەرژەوەندی شەخصی ئامانجیان تەنها بڕوانامەو پارەو پلەو سودی تایبەتی خۆیان بوو! ئێستا زەلیل و بێحورمەت كەوتوون، لەنێو دڵی خەڵك و جەماوەر سووك و ڕیسوا بوون و كەس گوێ لە وتارو قسەیان ناگرێت، بچنە هەر شوێن و مەجلیسێكیش خەڵك دەڕوات و شوێنەكە چۆڵ دەكرێت.
د. ادریس كاریتانی

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌