عاقڵمەندان كاریان چیە لە سەردەمی دەسەڵاتی گەندەڵ و عاتیفەی زۆرینە!
وتار/
16/05/2020
563 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
(بابەتێکی
شیکاری فکریە)
عاقڵمەندان كاریان
چیە لە سەردەمی دەسەڵاتی گەندەڵ و عاتیفەی زۆرینە!
د.ئیدریس كاریتانی
زۆر بەداخەوە هەرێمەكەمان
بەبارو زرۆفێكی زۆر ترسناك دا تێدەپەڕێ، مەبەستم باسی مووچەو خزمەتگوزاری نیە، دیارە
ئەمەشیان هەر ترسناكە، بەڵام بەڕای بەندە لەوە ترسناك تر دەسەڵات كەوتۆتە دەست كۆمەڵێك كەسی گەندەڵ و بێ
باك و گاڵتە بەعەقڵی خەڵك دەكەن و هەر ڕۆژەی سیناریۆو فیلمێك دروست دەكەن بەناوی
مافی خەڵك و نیشتیمان و گەل، کەچی لەم 29 ساڵەدا هەزاران سیناریۆی ئاوایان دروست
كردووە، لەشەرە قسەو راگەیاندن و لێكتر خوێندن، عاتیفەی خەڵكیان جوڵاندووە، خەڵكیان
بە تەواوی بۆ خۆیان ڕاكێشاوەتەوە دوبارە، ئەمەش دوای ئەوەی بە چەند كۆبونەوەیەكی ژێر
بەژێر لەسەر بوجەو داهات و پشك پشكێنە رێك كەوتونەتەوە،و هیچ لەنێوانیان نەماوە، ئەدی
شەڕەكە لەسەر مافی خەڵك نەبوو كوا مافەكە؟ كوا موچە؟ كوا خزمەتگوزاری؟، وەڵام ئێمە
هەردوو دەسەڵات ناتوانین بێ یەكتر، دەبێ هەر بەیەكەوە بین!، كێ سودمەندە هەر ئەوان،
كێ فریو درا، دەم بەدەمینەی كرد، هەر خەڵكە عاتفی و هەژارو بێ موچەكە!.
هۆكار چیە؟
1- خەڵك زۆرینەی ئەرشیفی ئەم 29 ساڵەی لەیاد نەماوە،
چیمان پێ كراوەو كێ بۆتە سوتەمەنی، كێ موڵك و سامانی ئەم دەسەڵاتەی بەتاڵان
بردوە.
2- ئەوان دەزانن چۆن عاتیفەی خەڵك دەجوڵێ، هەرجارەی
یەكێك دەهێننە سەر شانۆكە، دەزانن ئەوانەی پێشوو جەماوەریان لاواز بووە، هەتا ئەوەش
كەشف دەبێ و تێر دەبێت، ئینجا یەكێكی تر دێنن.
3- خەڵك نازانێ لەژێر پەردەو ژورە تاریكەكان چ
دەگوزەرێ، ئایا لەوێ باسی كوردایەتیە و خەڵكە، یان باسی بەش و پشكی بنەماڵەو نەوت
و پلەیە، بۆ خۆیان و كوڕو بنەماڵەكانیان.
4- سایكۆلۆژیەتی خەڵكیان زۆر ژیرانە خوێندوەتەوە،
دەزانن چۆن یاریەكە ببەنەوەو ئەوانەی لەگەڵیانن بۆ كەمێك پشك و بەش ویژدانیان فرۆشتووەو
گەمەكەی ئەوان جێبەجێ دەكەن.
5- تەجروبەیان زۆر لەسەر ئەم خەڵكە كردووە، لەهەموو
یاریەكان سەركەوتوو بوون، بۆیە بەردەوامن.
6- عاقڵمەندان وەك پێویست رۆڵی خویان ناكێڕن.
عاقڵمەندان كێن؟.
لەهەموو دونیا رێژەی
٥٪ی كۆمەڵگا، یان كەمتر عاقڵمەندو بیرمەندو چاو ساغ و ژیرن، كەواتە عاقڵمەند ئەو كەسەیە
ئاستی عەقڵی و ژیری و تێگەیشتنی بەرزە و عاتیفەو رای گشتی و شەپوڵ كار لەبیر كردنەوەی
ناكات.
كاری ئەمڕۆی عاقڵمەندان
چیە؟.
هەر كات لەهەر گۆمەڵگایەك
عاقڵمەندان چونە دواوە و گۆڕەپانەكەیان چۆڵكرد، خەڵكی سادەو عاتفی و عامی و نەخوێندەوار
و بەرژەوەندی خواز دێنە پێشەوە، ئێستاش ئەمە دیارترین دیاردەیە لەهەرێمی كوردستان،
كاتێك گوێت لە هەندێك چاوپێكەوتن و گوتار دەبێ لەلایەن بەشێك لەكار بەدەست و سیاسیەكان،
ئینجا بۆت دەردەكەوێ كە ئێستا ئێمە 20 ساڵ گەڕاوینەتەوە دواوەو ئەم دەسەڵاتەش زۆر
كار لەسەر بە نەخوێندەواری پرۆسەی سیاسی و دامەزراوە گرنگەكانی ئەم هەرێمە دەكات،
وا بڕوات حاڵەتی ئەم هەرێمە زۆر ترسناك تر دەبێ.
بۆیە لێرەوە پێم خۆشە ئەركی عاقڵمەندان بە چەند خاڵێك دیاری بكەم لەم قوناغەدا:
1- لەهەموو دونیا عاقڵمەندان داینەمۆی گۆڕانگاری
و پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتن، لێرە پشت گوێ خراون، دەبێ ڕۆڵی خۆیان بەعەقڵ
و توانای خۆیان بخەنەوە گەڕ.
2- ئەوانە ئاڕاستەی كۆمەڵگا دەكەن و پێشەنگن، گۆڕانكاری
دەكەن، نەخشە ڕێگا دادەنێن، دەبێ عاقڵمەندان بن. واتە دەبێ لەغەمی ئاڕاستە كردنی
كۆمەڵگا بن.
3- گرنكترین كاری عاقلمەندان دەبێ ڕاوەستاو بن
و خاوەن مەبدەئی راستەقینە بن، خۆیان نەدۆڕێنن، لەهەمو گۆڕانكاریە سیاسی و فكریەكانی
دونیا عاقڵمەند قوربانی داوە.
4- نابێ بەدوای عاتیفەی خەڵك بكەون و ڕای عامی
خەڵك كاریان تێ بكات و بۆچونیان بگۆرێ.
5- وشیار كردنەوەو ئاگاداركردنەوەی كۆمەڵگا كارێكی
تری سەرەكیە عاقڵمەند بیكات.
6- نوسین و بڵاوكراوەو پێشكەشكردنی پڕۆژە، كاری
سەرەكی و سەرەتایی عاقڵمەندە، بەهەرچۆرێك بێ دەبێ عاقڵمەند لەسەری بەردەوام بێت
نەڵێی ئاخر كەس ناخوێنێتەوە.
7- ڕو لەدەسەڵات و گۆمەڵگا بكات و ئاڕاستەی هەردوولا
بكات، نەڵێ کڵاوی خۆم گرتووە با نەیبا.
8- بەشێك لەعاقڵمەندان سود لەسۆشیال میدیا نابینن
، ئەمە هەڵەیەكی زۆر كوشندەیە، دەبینن خەڵكانێك بەپارەی دزراوی ئەم خەڵكە چۆن چەندان
كەس بونەتە پاڵەوان و چڵەوی دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست، هەزاران كەسیان سەر لێشێواو
كردووە، بۆیە دەبێ عاقڵمەند لە تەكنەلۆژیای سەردەم دانەبڕێ.
9- هاتنە پێشەوەی عاقڵمەندان لەهەموو جومگەكانی
وڵات و بەشەكانی ژیان، خۆ لادان و پشتگوێ خستن بەرپرسیاریەتێكی ئەخڵاقی و ئایینی
و نیشتیمانی گەورە دەخاتە ئەستۆی عاقڵمەندان.
10- ئەگەر عاقڵمەند زو خۆی نەكاتە خاوەنی ئەوەی
كەماوە، ئەوە وای دەبینم كە وڵات ئەوەندەی تر وێران دەبێ، بەتایبەتی بڵاوكردنەوەی
نەخوێندەواری و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن كۆمەڵێك نەفام تەنها هیوایان خۆیتیان
ئەوانە بۆ سودی خۆیان دەبنە كویلەش.
ترسناكی شەپۆڵی نەخوێندەواری
و نەزانی و گرتنە دەستی دەسەڵات و جومكەی سیاسی، هەروەها بە بەرژەوەندی كردنی كەسی
هەموو جومگەكانی ژیان، هەژانێكە هەقی خۆیەتی تەواوی توێژی عاقڵمەند و نوخبە بهەژێنێ.
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020