سەربه‌خۆی دادگاکان بەندە بە کۆتای هاتنی حوکمی بنەماڵە لە کوردستان
وتار/
11/05/2020
1338 جار بینراوە
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
سەربه‌خۆی دادگاکان
بەندە بە کۆتای هاتنی حوکمی بنەماڵە لە کوردستان
ڕەوەند عبدڵلە حمە
هەر کاتێ یاسا سەروەر
بوو دەسەڵات داران کاری گەریان نەبوو لەسەر دادگاکان و دادوەران ، ئەو کات هاوڵاتیان
بێ دوودڵی دەتوانن پشت بە دادگاکان ببەستن لە هەر مەترسیەک ڕووبەڕوویان دەبێتەوە
جا مەترسییەکە هەڕەشەی کوشتن بێت بێ گوێ دانە هیچ بە هایەکی ئەخلاقی سیاسیان جا لە
لایەن کاربەدەستی حوکمی بێ یان لە ڕێگای حزبەوە بێت ئه‌و دادگایانەی له هه‌رێمدا
هه‌یه، دەسەڵاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی هەڵقوڵاوی ناو خەڵک نییە بێلایەن نییە لەبەر ژەوەندی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یە له‌هه‌رێمدا هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتیش دەسەڵاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی هەڵقوڵاوی
ناو خەڵک و خواست و داواکارییەکانیانەوە نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكى داپڵۆسێنه‌ره،
به زه‌بری فشار و كوشتوبڕ و هه‌ڕه‌شه و لایەنی مادیی بۆ هه‌ندێك کەس ماوه‌ته‌وه
، ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆرینه‌ى ڕه‌های خه‌ڵكى باوه‌ڕیان پێی نه‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
دژیشی نه‌وه‌ستنه‌وه هه‌ربۆیه ئه‌و تاوانانه‌یشی كه دژ به كه‌سانى ئازادیخواز
و نه‌یاری ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت، لەلایەن ده‌سه‌ڵاتێكى داپڵۆسێنه‌ره، به زه‌بری
فشار و كوشتوبڕ و هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌ندێك کەس ماوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆرینه‌ى
ڕه‌های خه‌ڵكى باوه‌ڕیان بە دادگاکان نه‌بێت، هه‌ربۆیه ئه‌و تاوانانه‌یشی كه دژ
به كه‌سانى ئازادیخواز و نه‌یاری ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت هەر لەڕێگای دادگاکانەوە پەردەپۆش
دەکرێت.
لەم هەرێمی
کوردستانە دووجۆر دادگا هەیە دادگای سەوز و دادگای زەرد هەردوو دادگا کە بە فەرمانی
ڕاستەوخۆی حزب بەڕێیوە دەبەن ، دادوەران هەموو بڕیارەکانیان لە بەرژەوەندی دووحزبی
دەسەڵاتە کە ماوەی نزیکەی سی ساڵە حوکمی ئەو هەرێمە دەکەن ڕێکەوتن نامە نەما دژی
کورد نەیکەن لە گەڵ دووژمنانی کورد ، ئێستاش حوکم و بڕیاردان لەژێر دەسەڵاتی ئەم سیاسییە
بکوژانەدان.
دەیان کەیسی تیرۆر
کردنی ڕۆژنامەنوس،هاوڵاتیان هەیە لە ژێر فەرمانی کاربەدەستای سیاسی ئەم هەرێمە ئەنجام
دراون دادگاکان نەیان توانیووە سزای ئەم کاربەدەستانە بدەن بە نموونە کەیسی کاوە گەرمیانی
، دادگا بەفەرمانی حزبی کارەکانی ئەنجام دەدات هەموو کات پیاو کوژەکان ئەوانەی بە
کرێ گیراوون لەلایەن مەسولینی سیاسییەوە ، بە ئارەزووی خۆیان تاوان ئەنجام دەدەن ڕۆژنامەنووس،
هاوڵاتیان ئەوانەی خۆیان بیانەوێ دەیان کوژن دادگا کان ناتوانن هیچ کات سزایان بدەن.
لە گەرمەی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆرستانی داعش هەندێ لە سەرکردەکانی کورد بازرگانیان لەگەڵ داعش دا دەکرد بە فرۆشتنی
ئۆتۆمبێل و بەنزین و دەیان پێداویستی جەنگ ئێستاس وەک پاڵەوان لەمیدیاکانی دەەڵاتەوە
دێنەسەر شاشە،کۆمەڵێ زۆر کوڕی فەقیروو هەژار یان دابەکشتوو خۆش یان لە ژێرەوە پەیوەندی
بازرگانییان لە گەڵ ڕێخراوی تیرۆرستی داعش هەبوو ، داد گاکان بێدەنگیان هەڵ بژارد
بۆ ئەو تاوانە قێزەونەی بەر پرسانی ئەم هەرێمە .
ئێستا ئەگەر ڕۆژنامەنووس
یان هاوڵاتیەک سکاڵایەکی هەبێ، و بەڵگەی تەواوی لە بەر دەست بێت ، کە هەڕەشەی
کوشتنی لەسەرە ژیانی لە مەتریدایە زوڵمێ زۆر بەرام بەر کراوە ، نا توانێت پەنا بەرێتە
بەر دادگاکان ، لەبەر ئەوەی دادوەران لە لایەن حزبەوە دانراون دادگاکان ناتوانن ڕۆڵی
سەربەخۆی بگێڕن لە یەکلای کردنەوەی کەیسەکاندا تەنها چارەسەر بۆ مانەوە لە ژیان جێهێشتنی
هەرێمی کوردستانە دوور کەوتنەوەیە بۆ ناوچەیەکی ئارام ئیتر ئەو ناوچە هەرکوێ بێت بە
تایبەت دەبێت لەدەرەوەی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بێت ،ئیتر هەرکات حوکمی بنەماڵەیی تەواو
بوو دادگاکان نەکەوتنەژێر کاری گەری حزب و مەمسولینی سیاسی ییەوە ئەوکات دادگاکان
سەربەخۆ دەبن و شکۆو کەرامەت دەگەڕێتەوە بۆ دادوەران.
نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
13/05/2021
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
22/09/2020
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
16/07/2020
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
08/07/2020
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
02/07/2020
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
18/06/2020