لامەرکەزیەت نا، فیدرالیەتی پارێزگاکان

وتار/ 08/05/2020 1052 جار بینراوە

جەبار ئەحمەد

لامەرکەزیەت نا، فیدرالیەتی پارێزگاکان

جەبار ئەحمەد
ئەوەی هۆکاری ئەو نادادی و فەوزا و ستەم و برسیکردنەیە بریتییە لە دەسەڵاتدارەکان و فۆڕمی دەسەڵاتدارێتی لە کوردستان.
واتا تەنها مەرکەزیەتی ئیداری هۆکاری ئەو شپرزەیی و فەسادەتە نییە، بەڵکو مەرکەزیەتی سیاسیش هۆکارێکی سەرەکی و کاریگەرە. شێوازی دروستبوون و بەڕێوەبردن و نەخشاندنی سیاسی و ئیداری و دارایی هەرێمی کوردستان ناتەواو و هەڵەیە، بەڵگەش خودی مێژووی ڕابردوومانە لەگەڵ ئەم کیان و مۆدێلەی دەوڵەتداری و حکومداری لە هەرێمی کوردستان.
 مێژووی سی ساڵی ڕابردووی گەندەڵی و شەڕی ناوخۆ و پەلکێشکردنی هێزی بێگانە و فرۆشتنی نەوت بۆ خزمەتی تورکیا و سەرکوتی دەنگە ئازا و ئازدەکان، یاسا و سیاسەتە کۆتکەر و پەرتکەرەکان، داڕوخاندنی بوونیادی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کۆمەڵگا و وێرانکردنی ژێرخانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و ڕێگاوبان و ...هەتا دەگات بە کوشتنی کەسایەتی تاکی کوردی و داماڵینی لەهەموو جۆرەبەهایەکی مرۆیی، هەمووی شایەتی ناسازی و خەتەری ئەم کیان و فۆرمەی بەڕێوەردنە.
لامەرکەزیەتی ئیداری تەنیا چارەسەری بەشێکی یەکجار کەمی ئەو کێشە و نەنگی و کەموکورتیانەش ناکات، لامەرکەزی ئیداری ئەسڵەن ناتوانێت دەسەڵاتی ترسناکی تاکڕەوی حکومەت لە هەناو و ڕۆحی ئیدارە خۆجێییەکاندا لاواز و بێڕۆڵ و بێکاریگەر بکات، ناتوانێت ڕێگە لەبەکارهێنانی موچە و بژێوی خەڵک بگرێت لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ برسیکردن و ملکەچکردنیان، لامەرکەزی ئیداری بەبێ کورتکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسی و دارایی ناتوانێت ڕێگە لەفەسادی و تاڵانی نەوت بگرێت، ڕێگە لەبەکارهێنانی سیاسیانەی هێزە چەکدرەکان بگرێت، ناتوانێ ڕێگە لەبوونی بارەگا بێشومارەکانی میتی تورک بگرێت.
بەڵێ لامەرکەزیەتی ئیداری ناتوانێت تەمی تاریکی سەر شارەکان و نائومێدی و توڕەیی قوڵی ناوناخی خەڵک بسڕێتەوە.
ئەوەی پێویستی و لەجێی خۆیەتی بریتییە لەگۆڕانی فۆڕمە گشتیەکەی بەڕێوەبردن، بریتییە لە هەڵوەشاندنەوە و سەرلەنوێ بیناکردنەوەی کۆی دامەزراوەکان لەسەر بنەمای دیموکراسی و سەروەری یاسا و دادگەری کۆمەڵایەتی و ناوچەیی و دارایی و ئابوری، بریتییە لەسڕینەوەی تەواوەتی مۆتەکەی شەڕی کۆنی سەردەمی شاخ، سڕینەوەی عەقڵی خێڵەکیانەی ئیدارەدان.
ئەم گۆڕانە مەزنەش بەهەڵوەشانەوەی کیانی هەرێم و داڕشتنەوەی لەسەر بنەمای فیدراڵیەتی پارێزگاکان دەکرێت، فیدراڵیەتی پارێزگاکان بە سنورێکی نوێی جیاواز لەسنوری ئیدارەی پارێزگاکان و بە لەبەچاوگرتنی خواستی دانیشتوانەکانی ناوچەکان بۆ بوونیان لەگەڵ کام هەرێم.
ئەوسا دەکرێت هێزەکان لەجیاتی ململانێی سیاسی ناڕەوا و بەیەکدادان و هەڕەشەی چەکداری، ململانێی خزمەت بکەن، دەکرێت لەجیاتی پەنابردن بۆ تورکیا و ئێران، پەنا بۆ یەکێتی ناوخۆیی خۆیان بەرن، دەکرێت لەجیاتی بانگەشەی ئیحتلالبوونی عیراق و دەوڵەتی کوردی عاتیفانەی بێئامادەسازی، سیاسەتی دیموکراتیزەکردنی خودی و ناچارکردنی بەغدا بەقبووڵکردنی پێڕەو بکەن، بەڵام لەم سیاسەتەی ئێستا و لەم هەڵچونە عاتیفانە و بێمەعریفانەی ئێستا، لەم گەندەڵی و خزمەتی دەوڵەتانی تر و دژایەتی عیراق و تاڵانکردنی سەروەتە نیشتمانییەکانی گەلانی عیراقدا، ناکرێت بڕوا بەوە بهێنین لامەرکەزیەتی ئیداری چارەسەری برینەکان دەکات.

نوێترین نوسینەکانی جەبار ئەحمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌