پارێزبەندی لە سەر ئەبوبکر(رضی الله عنهم) هەڵگرن..!

وتار/ 06/05/2020 759 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

پارێزبەندی لە سەر ئەبوبکر(رضی الله عنهم) هەڵگرن..!
کۆچەر محمد عارف

لە نێو قەبیلەکانی ئەوکات قوریش پەنادان و بەرسایە(جوار) یا بە زمانی ئەمڕۆ پارێزبەندی (حصانە) شتێکی باو ئاسای بووە، جا هەر هۆکارێک بووبێت ، ئەو کەسەی بە دوایدابووبن، یا تۆمەتێکی لەسەر بووبێ، کە پەنای بردبێت بۆلای گەورەی قەبیلەیەک ئەویش پەنای داوە بە ئاگاداری خەڵکانی بەرامبەر.

ئیمامی ئەبوبکر (رضی الله عنهم) پاش ئەوەی ئیمان دێنێت وئیدی دەست دەکات بە بانگەواز، هەر بەو هۆیە سەرانی قورەیش و موشریکین، پێیان هەزم ناکرێت، چونکە دەزانن بانگی حەق کورسی شەقی ئەوان شەق دەکات، دەست دەکەن بە عەزێتدان و لێدانی، تا جارێک هێندەی لێ دەدەن ودەیخەنە حاڵی مەرگ و وادەزانن مردوە.

هەر بۆیە پێغەمبەری خودا(صلی اللە علیەوسلم) مۆڵەتی دەدات کۆچ بکات بۆ حەبەشە، کاتێک ئەبوبکر دەڕوات و لە ڕێ  چاوی بە ئیبن و دەغەنە دەکەوێت(کە گەورەی هۆزی قاڕە) و لێ دەپرسێ ئەبوبکر بۆ کوێ دەڕۆێ؟ ئەویش دەڵێت : گەلەکەم  دەرم دەکەن و دەگەڕێم بە زەویدا بۆئەوەی خودا بپرستم.
ئیبن و دەغەنە دەڵێ:نموونەی تۆ نابێ دەربچێ و دەربکرێت، چونکە تۆ هاوکاری نەدارو سیلەی ڕەحم بەجێ دێنی و ئازاری هەمووان هەڵدەگریت و میوان دۆستیت، یارمەتی دەری ڕاستیت لە ڕووداوەکاندا، دەی من بەرگریت لێ دەکەم و بگەڕێوە؟!  ئەبوبکریش ڕازی دەبێت و پەناو پارێزبەندیەکەی قبوڵ دەکات، پاش ئەوەی ئیبن دەغەنە بەسەرانی قوریش دەڵێت بۆ  پەنادانی ئەبوبکر، ئەوانیش ڕازی دەبن، بەڵام دەڵێن، پێی بڵێ لە ماڵ بۆخۆی نوێژ و عیبادەتی خۆی بکات و عیلاقەی بە کەسەوە نەبێت، چونکە ترسمان هەیە ژن و منداڵەکانمان لە خشتە بەرێت.

پاش ئەوەی ئیمامی ئەبوبکر لە ماڵی خۆی دەست دەکات بە عیبادەتی  خۆی و قورئان خوێندن لە حەوشەکەی خۆی مزگەوتێکی بچوک دەکات بۆ نوێژ و قورئان خوێندن، بەردەوام کە قورئان دەخوێنێ ، بە هۆی خشوعی دەست بەگریان دەکات، ئیدی ووردە وردە ماڵ و منداڵی قوریشیەکان پێ سەرسام دەبن و دەڕۆن گوێ لێ دەگرن، سەرانی موشریکین هێندەی تر دەماری جەهلیان بەرز دەبێتەوەو ، ئیبن و دەغەنە بانگ دەکەن کە پارێزبەندیەکەی لێ وەرگرێتەوە، چونکە ئەو دیمەنەیان پێ قبوڵ ناکرێت، ئەوەیش دەڕوات بۆ لای ئیمامی ئەبوبکر(خودا لێ ڕازی بێت) حاڵ و شەکوای ئەوانی بۆ باس دەکات و، ئیمامی ئەبوبکریش پەنادانەکەی (الجوار) دەداتەوەو دەڵێت دەچمە پەنای خودا .

ئیدی پاش ئەوە سەر لەنوێ موشریکین دەست دەکانەوە بە عەزێتدان و گاڵتەپێکردنیان ، بەڵام ویستی خودا وایە، پاش چەندین ساڵ فەتحی مەکە دەکرێت و دادگەری و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بەرقەرار دەبێت و بتپەرستی و زوڵم و کویلایەتی کۆتای دێت.

جا بیرمان نەچێت هەر دوو بەرەی دادگەری و ناعەدالەت، ستەم و ئارامی و ئاسایش ، گەندەڵی و ئیداری ، حەق و ناحەق هەر بەردەوام دەبێ،  وانەو هەڵێنجانەکانی دیکەش بۆ خوێندنەوەتان بەجێ دێڵم..!


نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌