حیزبی ئیسلامی چۆن ببێتە چەتر و چەفتە..!

وتار/ 13/03/2020 720 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

حیزبی ئیسلامی چۆن ببێتە چەتر و چەفتە..!

حیزبی ئیسلامی کە ئەجێندای خزمەتی دونیای خەڵک و ئاگایی و هۆشیاری خەڵکە بۆ ئاڕاستەکردنیان بۆ لای پەیام و ریسالەی پێغەمبەر(صلی اللە علیەوسلم) ، هەر ئەم دووئامانجە، فرەگەورەو فرە قوڵ و بیرهاوەرە. بەم دیدوتێڕوانینە بێت، کەواتە حیزبی ئیسلامی دەیانەوێت ببنە چەتر و سایە، بۆ حەوانەوەی مرۆڤەکان لەبەر سێبەری ئەخڵاق و ئاکارو گۆفتاری گشت ئەندامانیان، وە ببن بە چەفتە بۆ هەڵەشەخسی و شاراوە کەسیەکان ، بۆ ئەوەی نەسل و کەسایەتیان لەکەدار نەبێت، بەتایبەت ئەوکاتەی کە کەس و تاکی نێو کۆمەڵگەکە خۆی دەیشارێتەوە، کەواتە جارێک حەیاوعارێک لای کەسەکە بوونی هەیە، جا چ هی خۆیەتی، یا لەبەرخاتری دەوروبەریان .  کە دەکرێت سەرباسی باسەکەمان بەم خاڵانە ڕوونکەینەوە:

۱ـ دیدو تێڕوانینی خەڵک بۆ حیزبی ئیسلامی، ڕاستەوخۆ وەک خام و پارچە قوماشێکی سپی بۆیان دەڕوانن، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ باگراوەندە ئاینیەکەیان، کە ئایینی ئیسلامە، کەواتە: نابێت کەس و ئەندامانی حیزبی ئیسلامی بێ ئاگابن لەوکاڵایە لە دەروونی خەڵک بۆ بەرگیان دووراوە.

۲ـ دەبێت زۆر ڕۆشنبیربن بە دەقەکانی قورئان و متنەکانی فەرموودەی رسول اللە (صلی اللە علیەوسلم)، بۆ ئەوەی بۆ هەر مامەڵەیەکی شەخسی، یا جەماعی بەرڕەفتار ئەو دوو سەرچاوەبن .

۳ـ دەبێت بە دیدێکی زۆر فراوان و واقعیانە لەگەڵ و خەڵک و کۆمەڵگەی خۆیان مامەڵەبکەن، گرنگە بزانن لە نێو کۆمەڵگەیەکی مسوڵماندان، با ڕەفتارە شەخسی و کۆ و کۆمەڵیەکان هێشتا هەر لەسەرەتادابێت بە تایبەت بابەتی عەقیدەوئیمان ، هەر ئەم سەرەتایەش دەبێت بزانن لەکام جومگەی تاک و  کۆمەڵگەکەدایە، بۆ ئەوەی بزانن چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن .

٤ـ زۆر هەڵەیە تاک و ئەندامی حیزبی ئیسلامی خۆی لە هەمووخەڵک پێ باشتر بێت، هەر ئەو قەناعەت و تێڕوانینە وای لێ دەکات نەگاتە ئەو مەقسەدو ئامانجەی کە حیزب و ڕێکخراوە ئیسلامیەکەی بۆ دامەزراوە. بەڵام بە دڵ و تێڕوانینێکی دڵسۆزانەو خەمخۆرانە بۆ خەمی کەسەکە، یانەقسی فیکری و ئاکاریەکەی بڕوانێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی .

٥ـ تاک و ئەندامانی حیزبی ئیسلامی دەبێت هەمیشە خاوەنی بیرۆکەو پرۆژەبن، بەپێی کەلێنی تاک و کۆمەڵگەکە، بۆ هەر گەپ و فەراغێک فیکرەو بیرۆکەیەکی هەبێت بۆ چارەسەر و ئاراستەکردن . کە دەبێت پێشەنگ بن لە داهێنان بۆ گشت کایەکانی ژیان ...هتد کاتێک گەنج و لاوێک یانوخبەو دەستەبژێرێک داهێنانێک دەکات بۆ خزمەتی کۆمەڵگەکەی یا مرۆڤەکانی غێر کۆمەڵگەکەی، ئەوەدەبێت هیچنا لە ڕووی مەعنەوی هێنده پشتگیری بێت، وابزانێت خەمخۆرو مامەخامەیەکی هەیە .

٦ـ تاک و کارەکتەری ئیسلامی دەبێت لەگەڵ خەمەکانی کۆمەڵگەکەی بژی، ئەگەر نا ئەمان لە دۆڵێک و خەڵکی لە دۆڵێک، ئەوە تەنها کات بەسەربردنەو دەبنە کۆڵ و بار بەسەر ئیسلامەوە .

۷ـ حیزب و ڕێکخراوی ئیسلامی دەبێت هێندە قوڵ و قاڵ ئەندام و جەماوەرەکەی پەروەردە کردبێت، بۆ هەر ڕێنمای و هوشیاریەک و بەرژەوەندیەکی گشتی، ئەوە وەک دەوترێت بە حەرەکات و سەکەنات تێ بگات و خۆی بخاتە خزمەتی ئەو بەرژەوەندیەگشتیە، وەک خۆپارێزی لە گشت نەخۆشیەکان وەک کۆرۆنا، ڕاوەستان بەرامبەر نادادی بەگشتی .

٨ـ کارەکتەری ئیسلامی کەگەرەکی بێت چەتربێت، ئەوە پێویست بە خوڵک و خێر ناکات لەو گفت و کێشە و موعانەتانەی کە سایەی چەترەکەی ئەمی بۆدامەزراوە.

۹ـ حیزبی ئیسلامی کاتێک دەیەوێت لە سلوک وئەدەب و ئەدەبیانی سونەت و سیرەتی پێغەمبەر‌(صلی اللەعلیەوسلم)خۆی لێ بشوات، دەی دەبێت سلوکی هەمان ئەو سلوک و ئەدەبیاتە بێت کەسەروەرمان(صلی اللە علیەوسلم)ی پێ ناسراوە، چ لە چەتر و سایەکەی، چ بۆ چەفتەبوونی بۆ حەیاوعاری یار و نەیاری .

۱۰ـ کارەکتەری ئیسلامی و حیزبی ئیسلامی دەبێت هەمیشە بۆ هەر واقێعێک بەپێوەرو بازنەی شەرعی لەگەڵی بسازێت و لە کۆمەڵگەو میلەتەکەی خۆی پاش نەکەوێت .

۱۱ـ کاتێک بمانەوێت بیبنە چەتر و چەفتە، دەی ڕەخنەمان لێدەگیرێت و قسەی زبریشمان پێ دەوترێت..هتد، بەس گرنگە ڕەخنەکان و قسەکان چۆن پاڵفتەو لە فلتەر بدەین و،بزانین ئاخۆ ئەو ڕەخنەو قسە ڕاستە یا ناڕاستە، بەڵام لەهەردوولادا گرنگە لە دووسەرچاوەی مەرجعە فیکریەکەمان لانەدەین، کە قورئان و سونەتە.

ئەوەی عەرزکرا سەرەتا بەندە دەگرێتەوەو ماڵ و مۆڵە لەسەرمان، پاشان و هاوبیر و هاوڕێ و هاوکارانی کاری ئیسلامیمان، ئەم خاڵانە تەنها سەردێڕن، ئەگین سەدان خاڵ هەن کە ماڵ و مەئواو مەرجەعە بۆ کارو پیشەی ئیسلامی. ئەم خاڵانە زیاتر بیرخەرەوەیە بۆ خۆم و گشت کارەکتەر و ئەندامانی حیزبی ئیسلامی، کە بزانین و بزانن کاری ئێمە لە نێو کۆمەڵگەکەمان چیە...!


نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌