پێشنیارێک بۆ توێژەران و لێکۆلەرانی کۆمەڵناسی ..!

وتار/ 21/03/2020 762 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

پێشنیارێک بۆ توێژەران و لێکۆلەرانی کۆمەڵناسی ..!

کۆچەر محمد عارف
لەگشت ڕووداو کارەساتە خواکردی و مڕۆڤفاکتەرەکان، لە خۆوە نەهاتوونەتەبوون، ئیلا خودا بە فاکتەر ۆ هۆکارێک دەیهێنێتەبوون، بەڵام ڵێکۆلێنەوەو توێژینەوەو خاڵی پۆزەتیڤ و نێگەتێڤی لێگەڕاوە بۆ بەندەکان.

لەم ئان و سات و گەرم و گۆڕی دەردەخودایی کۆرۆنا، کە فاکتەرەکەی خودی مرۆڤە، پێشنیار دەکەین کە توێژەران بەگشتی و بە تایبەت کۆمەڵناسەکان توێژینەوە  لەسەر  ئەم ڕووداوی ڤایرۆزی کۆرۆنا بکەن، بەوەی ئایا کۆمەڵگەی کوردی لە سەرەتا تا کۆتای (کە ان شاءالله بەزووی کۆتای دێت) چەند توانیان لەگەڵ خودی ڤایرۆزەکە مامەڵە بکەن ؟! ئایا بەڕاست کام جۆرەخەڵکانە زۆر بە زووی پابەند بوون بەڕێنماییەکان ، وە پاڵنەری ئەو پابەندیە چی بوو؟!یاخود ئەوانەی کە بەڕاستی ڕێگربوون و هیچ یا زۆرکەم پابەند بوون بە ڕێنمایەکان، وە پاڵنەرەکەیان چی بوو؟! ئایا کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی مزگەوت و مامۆستا و مەلا و نوێژخۆێنان و ڕێکخراوەکان و خەڵکانی ئاکادیمی و خەڵکانی بێ بڕوانامەو سلکی تەندروستی و نوسەر و ڕۆژنامەنوس و میدیاکان و میدیاکار و هونەرمەند و کەسانی ڕیش سپی و دەم سپی گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگە چی بوو؟! ئایا خەڵکانی مزگەوت و پابەند بەدین ، چەندە لەگەڵ ئەم دەردە زانستی و ڕووحی مامەڵەیان کرد؟! ئایا خەڵکی نێو باڕو و نێرگەلەخانەکان چەندە مامەڵەی دروستیان لەگەڵ ئەم بارە ناهەموارە کرد؟! ئایا کاریگەری فتواوی زانایان چەندە کاریگەربوو؟! ئایا فتوای زانایان بوو مزگەوتی داخست یا بڕیار و ڕێنمای حکومەت؟! یا خود هەر دوولا تەواوکاری یەکتر بوون ؟! دیسان بەراوردێکی ووردی کۆمەڵگەی کوردی و ئەورووپی و ئەمریکی ، کە لە ئێستادا دەیان ڤیدۆی میدیای و سوشیال میدیا دەبینین، کە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی شەڕیانە لەسەر کلێنس و ...هتد.

تەبعەن ئەوەی عەرزمان کرد تەنها ڕێگاخۆشکردن بوو، بۆ هەر توێژەرێک کە گەرەکی بێت کاری لەسەر بکات، ئەگینا توێژینەوە زۆرترین پرسیار  و ڕاپرسی و گفتوگۆی مەیدانی و لە یەکدانی قسەو کردار و پێکدادانەکان و حەدەس و ڕووداوەکانی دەوێت . کە ئومێد دەکەم توێژەران کاری جەددی لەسەر بکەن، کە بۆ دەیان ساڵی دیکە کەڵکی کۆمەڵناسی لێوەر دەگیرێت، وەک چۆن ئێستاش هەر ستایشی دکتۆر علی وەردی دەکرێت لە سەر پەرتوکەکەی.
خودی ئەم توێژینەوە باشترە دەزگایەکی فەرمی پشتیوانی بێت و ژمارەیەک توێژەر پێی هەستن..!

نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌