کۆرۆنا نەخۆشیە نەک عەیبە..!

وتار/ 29/03/2020 593 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

کۆرۆنا نەخۆشیە نەک عەیبە..!

ئەوەی مرۆڤ لەسەری پێویست کراوە خۆپارێزی و ڕاگرتنی باری جەستەی و دەروونی خۆیەتی، ئیدی پاش ئەوە هەمووی بە دەستی خودایە.

گریمان من یا تۆ ئەم نەخۆشیە یەقەی گرتین(خودا لە هەمووانی لابدات) کەی ئەوە دەبێتە نەنگی و خۆپەنهانخەستن، نەخێر دەردەو یەقەت دەگرێت، ئەوەی گرنگە خۆت بپارێزەو ڕێنمایەکان جێ بەجێ بکەو کەمتەرخەم و لاموبالات مەبە.

هەر بۆیە نەخۆش کەوتن یەکێکە لە تاقی کردنەوەی خودا بۆ بەندەکانی، هەم بۆ پێزانینی نیعەمەتەکانی پیشووی ، یا بۆ بیرکردنەوەو بە هۆشهێنانی لە گوناه و خۆبەگەورەزانینەکانی ڕابردووی و بە هۆشهێنانەوەی بۆ داهاتووی.

کاتێک کەسێک نەخۆش دەکەوێت زۆرئاساییە ناوهێنانی و ناوساندنی، هەم بۆ دوعای شیفا بۆکردنی ، هەم خودا نەخواستە ئەگەر نەخۆشیەکە گوازراوەبێت، ئەوە بۆ هەمووی پێویستە هەرکەس بەرکەوتنی هەبێت بەدووی چارەسەرێکدا بگەڕێت . بەڵام ئەوەی پێویستە هەم لەسەر ئێمەو هەم سەر ڕاگەیاندن ئەوەیە، کە هیچ گرنگ نیە بووترێت فڵان و فڵان بەهۆی بەرکەوتنیان بەفڵان نەخۆشەوە توشی کۆرۆنا بوون( کێ دەڵێ پێچەوانە نیە) چونکە زۆرکات لە بەهای ئەخلاقی دەچێتە دەرەوە هێندە بە زمانێکی دوور لە بەها و ئەتەکێت باسی دەکەن .

لێرەوە دوعاکانتان بیر نەچێت، چونکە هەر ئەوەی نەخۆشی دێنێ ویستی خودایەو ( با هۆکاریش بەندەبێت) شیفاش هەر لای خودایە..!

نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌