هونەرى وەڵامدانەوەى موعاویە بۆ ئەبا زەڕ و وانەکانی پشت ئەم ڕووداوە!

وتار/ 10/03/2020 706 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

هونەرى وەڵامدانەوەى موعاویە بۆ ئەبا زەڕ و وانەکانی پشت ئەم ڕووداوە!

کۆچەر محمد عارف
خودا لە ئیمامى موعاویە و ئەبوزەڕ ڕازی بێت، هەر دووک هاوەڵى پێغەمبەربوون(صلى الله علیەوسلم).
 لێرەدا بە پێویستى دەزانم کە کورتەیەک لە ووتووێژى نێوان هەر دوو هاوەڵتان عەرزبکەم و، هەمان کات وانە و پەندەکانى وەک سەرەقەڵەمێک تیشکخەمە سەرو بتوانین ئێمەى مسوڵمان کەڵک و سوودى لێوەرگرین بۆ مامەڵەى رۆژانەمان.

پاش ئەوەى ووردە وردە وورتە وورت دروست دەبێت و، فیتنە و ئاشوبەکان دەیانەوێت سەردەرکەن و بناغەو هەیکەلى خەلیفەى مسوڵمانان ئیمامى عوسمان(ڕەزاى خوداى لێ بێت) هەڵوەشێنن، یەک لەو سەرى فیتنە و ڕەمى جولەکە و مەجوسیەکان، عبداللە ى کورى سەبەء بوو، کە جولەکە بوو، بەڵام لەسەردەمى ئیمامى عوسمان هاتبوو بە درۆ مسوڵمان بوونى خۆى ڕاگەیاندبوو، هەر بۆیە هەوڵى چڕوپڕى دەدا، کە چۆن ئاگرى فیتنە خۆش بکات و، بە چى کلۆجێک ڕاڕاى و بەدگومانى لە نێوان مسوڵمانان دروست بکات .

ئیبن سەبەء رۆژێک دەگات بە ئەبا زەڕ(خوداى لێ ڕازى بێت) پێ ووت دەزانیت موعاویە دەڵێت(  ئەم سەروەت و سامانە   هى خودایە) جا مەبەستى ئەو قسەى ئەوەیە ، کە ئەو موڵک و ماڵە نەدات بە مسوڵمانان و خۆى بیخوات . ئەبو زەڕیش بە هۆى قسەکەى ( ئیبن سەبەء) باوەڕ دەکات و گومانى بۆ دروست دەبێت . هەر بۆیە دەڕوات و ڕوو لە ئیمامى موعاویە دەکات و پێ دەڵێت( ئەى موعاویە چی وات لێ دەکات کە  ئەم موڵک و سامانی مسوڵمانانە بڵێت  هى خودایە؟!) موعاویش دەڵێت: ئەبو زەڕ ڕەحمەتی خودات لێ بێت مەگەر هەموومان بەندەی خودانین و مسوڵمان نین و ئەم سامان و موڵکەى هى خودا نیە؟! ئەبو زەڕیش دەلێت: نا وا مەڵێ ، بڵێ ئەمە سامانى مسوڵمانانە . موعاویش دەڵێت: ناڵێم هی خودانیە،  بەڵام دەڵێم هى موڵک و سامانى مسوڵمانانە .

لێرەدا ئەبوزەڕ بە نەیەت پاکى و دڵسۆزى خۆى گومانى برد، کە گوایە ئەم قسەى موعاویە بۆ ئەوەیە موڵک و سامانى مسوڵمانان بخوات. موعاویەش زانى هەڵە حاڵى بوونێک هەیە، بۆیە ئەویش قسەکەى ئەبوزەڕى کرد و ووتى ( بەڵێ ئەمە موڵک و سامانى مسوڵمانانە) کە لە بنەڕەتدا نەقسەکەى ئەبوزەڕ خراپ بوو، نە قسەکەى موعاویە، بەڵام گرنگ لێرەدا چەند ئاماژەیەک بەم جۆرە مامەڵە بکەین، کە چۆن وەڵامى قسەو باسەکان بدەینەوە، بۆ ئەوەى هیچ کات نێوان مسوڵمانان کەلێن و سوچى تێدا دروست نەبێت :

1ـ دیارە ئیماى موعاویە هەستى کردووە، کە خەڵک و کەسانێک دەیانەوێت فیتنەى بکەن و ئاشوب و ئاژاوە دروست بێت، هەر بۆیە زۆر بە حیکمەت دەچێتە سەر دەربڕینەکەى ئەبوزەڕ و هیچى دیکە ناڵێت .
2ـ زۆر گرنگە کەسى مسوڵمان بۆ هەر قسەکردن و تانەدانێک لە کەسێکى دیکە، زۆر خێرا بڕوا نەکات، بەڵکو جوان ووردبێتەوە، ئایا ئەم کەسە مەبەستى لەم قسە چى یە، بۆچى لەگەڵ ئەمدا ، ئەم قسە دەکات؟! ئایا ئەگەر ڕاستیش بێت، ئایا مەبەستى چى یە؟! یا خود ئەم چى بۆ ئەو قسە پێ دەکرێت .
3ـ زۆر گرنگە کاتێک قسە و باسێک دەبیستین، ڕاستەوخۆ ڕوبەڕووى کەسەکەى بکەینەوەو، پاش عەرزى کردنى تۆمەتەکە، یا ڕا جیاوازەکە، یا هەر شتێکى دیکە، ئەوا جوان گوێ بۆ کەسى عەرزى حاڵ بگرین، هەر وەک چۆن ئەبوزەڕ کردى و وەڵامى خۆی وەرگرت .
4ـ هەمیشە ئەو قسەى وەرى دەگریت، بەشى ئەوەى تێدا بهێڵەوە کە وانەبێت، یا هیچ نا گەیاندنەکەى تەواو نەبێت . یا واش بێت وەک خاڵى سێهەم بکەیت .
5ـ هەروەها گرنگە کاتێک کەسێک ڕووبەڕووت دەوەستێک و تۆمەتێک یا قەسەیەکەت عەرزدەکات ، زۆر ئاساى وەریگرە، هەر وەک ئیمامى موعاویە، بە دیقەت قسەکە وەرگرە، چونکە زۆر کات ئەو کەسانە کە ڕووت لێ دەنێن، ئیحتیمالە هەر بە قەواغى قسەکە بگۆڕیت، ئیدى هیچ ئیشکالێک نەبێت و ڕاستى و دروستى ڕاکەى تۆى بۆ دەرکەوێت .
6ـ هەمووکات لە مامەڵەى رۆژانەت، گریمانەى هەر دوو ڕەئى حساب بکە، چ پشتگیرى و چ پێشگیرى، بۆ ئەوەى توشى شۆک نەبیت و بتوانیت بە حیلمەوە رووبەڕووى بیتەوە ، هەر چۆن موعاویە وەڵامەکەى دایەوە.
۷ـ هەروەها بڕوانین لە سلوکی جوانی موعاویە، کاتێک ئەبوزەڕ ڕەخنەی لێ دەگرێت، ئەویش دەڵێت ئەبو زەڕ ڕەحمەتی خودات لێ بێت..هتد  دەبێت بەم سلوکە وەڵامی ڕەخنەی یەکتر بدەینەوە .

ئیبن سەبەء لە فیتنە و دروستکردنی ئاژاوە و بەدگومانی نەدەوەستا، بە ڵکو ڕووی کردەژماریەک کەسی دیکە بۆئەوەی نیەتی گڵاوی خۆی بە دی بهێنێت، لەوانەش ئەبو دەرداء و عوبادەی کوڕی صامت (خودا لێیان ڕازی بێت)، بەڵام ئەمان هەستیان بە نیەت خراپی ئیبن سەبەء کردو باوەڕیان بە قسەکانی نەکرد . بەڵام هەر نەوەستا تا روویکردە کۆمەڵێک کەسی دز وەک حەکیمی کوڕی جەبەلە و ئەو دەشتەکیانەی کە بە قسەکانیان فریویان خوارد..!

لەسەر هەمان تەوەر ماوێتی.

نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌