کاتی ئەوەیە (ڕوداو) بخولقێنین

وتار/ 01/05/2020 1464 جار بینراوە

ڕه‌وه‌ند جەزا

کاتی ئەوەیە (ڕوداو) بخولقێنین

(ڕوداو) بە مانا فەلسەفیەکەی (ئالان باددیۆ) واتا وەرچەرخان و کەلێن دروستکردن لە نێوان دوو سەردەمی تەواو لێک جیاوازدا. ڕاپەڕین لە کاتی خۆیدا ڕوداوێک بوو کە فاکتەری بابەتی زیاتر بەشداربوو تا فاکتەری خۆی لە سەرکەوتن و سەرگرتنی . ئەگەر بارودۆخی ئەوکاتەی عێراق هۆکار نەبوایە ئەوا مومکین نەبوو کە ڕاپەڕین سەربگرێت. سەرەڕای ئەوەی کە زوڵم و ستەمی حیزبی بەعس دژی کورد گەیشتبووە ترۆپک و ڕقێکی گەورە لە هزنیەتی خەڵکی کوردستاندا بوو. بەڵام ئەو ڕاستیە نابێت ڕاستیەکی زەقترمان لا بشارێتەوە کە لەو کاتەدا ڕژێمی عێراق و سەرۆکە سەرەڕۆکەی توشی چەندین گلانی یەک لە دوای یەک بوو بوون . جەنگی هەشت ساڵەی ئێران-عێراق و داگیرکردنی کوێت ، لە سەروو هەمویانەوە  بای بەرژەوەندی زلهێزەکانی دونیا و بە تایبەت ئەمەریکا وا سوڕا کە ئیدی ئەبێت ئەو ڕژێمە کۆتایی پێ بهێنرێت . بۆیە دەتوانین بڵێین کە ئەوە هەلومەرجی ناوچەکە بوو ، بوە هۆکاری سەرگرتنی ڕاپەڕین .

بەڵام بەداخەوە هەر زوو ڕاپەڕین لە (ڕوداو) خرا و بوە هۆی ماڵوێرانی کورد چونکە دوای ڕاپەڕین لە جیاتی سەرۆکێکی دیکتاتۆر دوو بنەماڵەی دیکتاتۆر دەسەڵاتیان گرتە دەست ، پەنجەکان یەکتریان شکاند ، براکان خوێنی یەکیان ڕشت ، مەلاکان خوێنی هاودینی خۆیان حەڵاڵ کرد ، سوپای دوژمنانیان هێنایە خاکمان ، بە دزینی نەوت و تەواوی ئابوری کوردستان تێریان نەخوارد فرۆشتنی نیوەی خاکی کوردستانیشیان هێنایە بانی .

لە پێناو ئازادبوون و فەراهەم کردنی ژیانێکی شایستە بۆ نەوەکانمان، کاتی ئەوەیە کە (ڕوداو) بخولقێنین ، شۆڕشێک بەرپا بکەین و ئامادەی قوربانیبین بۆی چونکە ئەگەر ئامادە نەبین یەکجار قوربانیبەین ، ئەوا ئەبێت خۆشمان و نەوەکانیشمان ببینە قوربانی کۆیلایەتی ئەو دیکتاتۆرانە. کاتی ئەوەیە کە هەموو دەنگ و ڕەنگ و ئاینەکان و سیاسیە ناڕازیەکان لەژێر ناوی شۆڕشێکا کۆببینەوە و کۆتایی بەم دوو بنەماڵە دیکتاتۆرە بهێنین .

ڕەوەند جەزا

نوێترین نوسینەکانی ڕه‌وه‌ند جەزا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌