دوو ڕوویی ناوخۆیی و ڕووی ڕاستەقینە بۆ دوژمن

وتار/ 14/10/2019 706 جار بینراوە

ڕه‌وه‌ند جەزا

دوو ڕوویی ناوخۆیی و ڕووی ڕاستەقینە بۆ دوژمن

عەرەب و تورک و فارس هەمیشە لە هەموو کات و زەمەنێکدا نەیارێکی سەرسەختی میلەتی کورد بوون، هەموو کات دەستی داگیرکاری و قۆرغکاریان درێژکردۆتە سەر موڵک و ماڵ و مێژووی کورد . زۆر لە مێژەوە کەرەستە بەنرخ‌ و گرنگ و بەبەهاکانی کوردیان بردووە و بە ناوی خۆیانەوە لە مێژوودا یاداشتیان کردوون.هەمووکایش ویستویانە ناوی کورد و کوردستان لەسەر نەخشەی جیهان بسڕنەوە و زمان و مێژووی کورد لە ناوبەرن. ئەوەی ئێستا و پێشتریش ڕووبەڕووی کورد دەبێتەوە ، درێژکراوەی ئەو مێژووەیە. سەرەڕای ئەم هەموو دژایەتیەی و لە ناوبردنەی کورد ، سەرکردەی دوو پارتە سیاسیەکەی کورد ڕووی ڕاستەقینە و دڵسۆزی خۆیا ن پیشانی دوژمن یاوە و بەردەوام لە ناوخۆدا دووڕوو و خیانەتکاربوون.

کوردستانێکی یەکگرتوو خەونی هەموو تاکێکی کوردە ، بەڵام سەرانی ئەو دوو بنەماڵەیە تەنها بیر لە بەرژەوەندی بنەماڵەیی خۆیان دەکەنەوە و بەرژەوەندیەکانی نەتەوەی کوردیان پشتگوێ خستووە. لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڕیارێکی بێبنەمای سەرۆکی بنەماڵەی بارزانیەوە زیاتر لە نیوەی خاکی کوردستانی باشورمان لە دەستیا و  دژایەتی وڵاتانی دراوسێ و بێ پشتیوانی کوردمان لە جیهاندا بینی . دوا بە دوای ئەو ڕوداوە ، سەرانی دوو بنەماڵە بۆ بەرژەوەندیەکانیان گەڕانەوە خزمەتی دوژمن .

ئێستاش هەمان کارەسات بەشێوەیەکی دڕندانەتر بەسەر کوردانی ڕۆژئاوا دێت و بە پارەی نەوتی کوردستانی باشور ، کوردستانی ڕۆژئاوا وێران دەکرێت . تەنانەت کوردستانی باشور هێندە لاواز بووە لە پایتەختەکەیەوە سەرانی تورکیا ، کوردانی ڕۆژئاوا بە تیرۆرست ناو ئەبەن و میدیا کوردیەکانی دوو بنەماڵەش وتارەکانیان پەخشدەکەن. سەرەڕای دووڕوویی نێوماڵی  کوردی و دژایەتی دوژمن ، میلەتی کوردی موسوڵمان بە ناوی ئاینیشەوە لەناودەبرێت .

لە ڕابردوودا بە فتوای زانایانی ئیسلامی لە باشور ئەنفالکراین و ئێستاش لە ڕۆژئاوا فەتح دەکرێین ! سەرۆکی زانایانی ئیسلامی کە بە ڕەچەڵەک کوردە پشگیری تورکیا دەکات دژی کورد! تاکو کورد خاوەنی ئەم سەرکردانە و ئەم سیستەمی بەڕێوەبردن و پەروەردەیە بێت، لە دەستدانی خاکی کوردستان و ڕشتنی خوێنی کورد بە ناهەق بەردەوام دەبێت. بۆیە دەبێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بکرێت ، تاکو سەرەتا هەرێمێکی یەکگرتووی کوردی لە باشور پێکبهێنین ، دواتر هەوڵی دەوڵەتی کوردی‌ گەورە بدەین .

ڕەوەند جەزا

نوێترین نوسینەکانی ڕه‌وه‌ند جەزا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌