پێنوس و چەک

وتار/ 03/10/2019 2073 جار بینراوە

ڕه‌وه‌ند جەزا

پێنوس و چەک

ڕەوەند جەزا
‌‌پێنوس و چەک ئەو دوو کاڵایەن کە هەمیشە لەلاین دوو ڕێباز و دوو بیرکردنەوەی جیاواز و دژیەکەوە بەکاردەهێنرێن ، کە یەکێکیان هەڵگری پەیامی ئازادی و دیموکراسیە و ئەویتریشیان هەڵگری پەیامی ستەم و دیکتاتۆریە.هەربۆیە هەڵگرانی ئەم دوو کاڵایە بەردەوام لە ڕکابەریدان و هەمیشە هەڵگرانی پەیامی ئازادی دەچەوسێنرێنەوە. چونکە عەقڵیەتی چەک هەرگیز قبوڵی پێنوسی ئازاد و ڕەخنەگرانە ناکات. لە هەر جێگایەک پێنوسەکان کەوتنە پیاهەڵدان بۆ ستەمکاران ئەوا ئازادی لەوجێگەیە لە گۆڕنراوە ، چونکە پێنوسی ئازاد دەبێت ڕەخنە لە کەم و کوڕیەکان بگرێت و ناشرینیەکانی گەندەڵکاران پیشانبدات ، بە مەبەستی چاکسازی و گۆڕانکاری، خۆ ئەگەر سودی نەبوو پێویستە هەوڵی بەرەنگاری مەدەنیانە بداتەوە. بۆیە بەردەوام ستەمکار و دیکتاتۆرەکان لە پێنوسی ئازاد و ڕۆشنفکران دەترسن و هەوڵی لەناوبردنیان دەدەن. لە وڵاتانی دیکتاتۆریدا هەڵگرانی پەیامی دیموکراسی ڕووبەڕوی کوشتن و ئەشکەنجە و زیندانی دەبنەوە. چونکە دەزانن بڵێسەی شۆڕش لە نوسین و دەنگی ئازادەوە سەرهەڵدەدات . دەسەڵاتی دیکتاتۆری دوو بنەماڵەی پارتی و یەکێتی بەردەوام هەوڵی لەناوبردنی دەنگی ئازاد دەدەن . بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ڕێگەیان گرتۆتە بەر وەک تیرۆرکردن و زیندانی و ئەشکەنجە .. هتد.چەندین دەنگی ئازادیان تیرۆر کردووە بۆ نمونە کاوە گەرمیانی ، سەردەشت عوسمان ، ویداد حسێن، سۆرانی مامە حەمە .. هتد. تەنها هەڵدانەوە و باسکردنی مەلەفێکی گەندەڵی بەسبوو بۆ شەهیدکردنی کاوە لە باوەشی دایکیدا لەدوای کۆمەڵێک هەڕەشە کە بەرپرسێکی یەکێتی لە کاوەی دەکات  . تەنها بەراوردکدنی شێوازی ژیانی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ خەڵکی ئاسایی بوە هۆی شەهیدکردنی سەردەشت.ئەوە چەندین ساڵ تێپەڕی بەسەر تیرۆرکردنیاناو تاکو ئێستا تاوانباران نەچونەتە بەردەم دادگا .ئێستا هەر ئەو بکوژانە خاوەنی میدیا و ڕۆژنامەن و کۆمەڵێک قەڵەمفرۆش بۆیان بەڕێوە دەبەن. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانە بەردەوام دەنگ و پێنوسی ناڕازی و ئازادیخواز لە زیادبوندایە. بەردەوام دەبین تا ئەوکاتەی ستەمکار و گەندەڵکاران دەبەینە بەردەم دادگا .

نوێترین نوسینەکانی ڕه‌وه‌ند جەزا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌