لە کوردستان ئازادی لە بەردەم قەیرانێکی گەورەدایە

وتار/ 13/04/2020 979 جار بینراوە

ڕه‌وه‌ند جەزا

ئـــــــــــازادی

بەشێوەیەکی گشتی ئازادی بە واتای توانای خود دێت بۆ بڕیاردان لەوشتانەی تایبەتن بە خۆی، بە شێوەیەک مرۆڤ زیاد لە هەڵبژاردەیەکی لەبەردەستدا بێت و بتوانێت بەدوور لە هەموو ناچارکردنێک یەکێکیان هەڵبژێرێت ، بێ ئەوەی سنوری کەسێکی دیکە ببەزێنێت .ئازادی بەرپرسیارێتیەکە کە پێویستە هەموو تاکێک لە دەرونی خۆیدا بیدۆزێتەوە و دواتر لە کردارەکانیدا ڕەنگ بداتەوە . نهێنی گەشەسەندنی وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهان بونی کۆمەڵگەیەکی ئازادە ، وە بە پێچەوانەشەوە نە بوونی ئازادی بە واتای پاشکەوتنی وڵات دێت ، چونکە نەبوونی ئازادی دەبێتە هۆی کوشتنی داهێنان و دەسپێشخەری و خنکانی ڕۆحی جیاوازیەکان بەمیش نە تاک گەشەدەکات و نە کۆمەڵگەش پێشدەکەوێت . هەربۆیە ئازادی بە جەوهەری بە مرۆڤبوون دادەنرێت .
ئازادی هێندە گرنگە کە هەموو شۆڕش و گۆڕانکاریەکان کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕوویانداوە بۆ فەراهەمکردنی بووە. بۆ نمونە بانگەوازی پێغەمبەران بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی بوو لە کۆیلایەتی بۆ بتەکان ، هەرچی شۆڕشی سیاسیشە دژی دیکتاتۆری بووە بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی ، شۆڕشەکەی نیڵسۆن ماندێلاش هەر بۆ هەمان مەبەست بوو.
لە کوردستان بەهۆی سیستەمی دیکتاتۆری دەسەڵات ئازادی لە بەردەم قەیرانێکی گەورەدایە .ئازادی تاکەکەس بوونی نیە چونکە ئەگەر بێت و هەر تاکێکی کورد ئازادانە بیربکاتەوە و داوای مافی خۆی بکات ، ئەوا هەر زوو ئەندامانی خێزان لێدەکەن خۆ ئەگەر بێت و لە خێزان دەربچێت ئەوا لە ڕێگەی ئەندامانی حیزبەکانی دەسەڵاتەوە دوچاری ئەشکەنجە و زیندانیکردن و تەنانەت تیرۆرکردنیش دەبێتەوە.ئازادی سیاسیش لە کوردستان بوونی نیە ، چونکە تیرۆرکردنی چەندین دەنگ و پێنوسی ئازادمان بینیوە پێشتر و تا ئێستاش هەر بەردەوامە .
کوردستان بۆ ڕزگاربوونی لەو بارودۆخە ناهەموارەی کە تێیدایەتی پێویستی بە هەبوونی کۆمەڵگەیەکی ئازادە ، بەدیهێنانی ئەو کۆمەڵگە ئازادەش بە ڕۆژێک و دوان بەدینایەت ، بەڵکو پێویستی بە شۆڕشێکی مەدەنیە . پێویستی بە چەندین قەڵەم و دەنگی ئازاد هەیە تاکو خەڵکی وشیار بکەنەوە و ببنە بڵێسەی شۆڕشی نوێ .شۆڕشێک ببێتە مایەی گۆڕانکاری لە فکری هەموو تاکێک و دواتر ئەو تاکانە ببنە بنیاتنەری کۆمەڵگەیەکی ئازاد ، لەو ڕێگەیەوە دوو بنەماڵەی فاشی گەندەڵکار لە دەسەڵات لادەبەین و دەبینە بنیاتنەری سیستەمێکی لیبڕاڵی لە کوردستان .

ڕەوەند جەزا

نوێترین نوسینەکانی ڕه‌وه‌ند جەزا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌