ئەگەر پێغەمبەرێک ئێستا لەژیاندا بایە كاری سەرەكی لادانی ئەم دوو دەسەڵاتە دەبو

وتار/ 30/04/2020 644 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

ئەگەر پێغەمبەرێک ئێستا لەژیاندا بایە كاری سەرەكی لادانی ئەم دوو دەسەڵاتە دەبو
(شیكاریەكی هوشیاری فكری سیاسیە)

د. ادریس كاریتانی
بەدریژایی ژیانی مرۆڤ فرعەون و ستەم كار هەبوینە، خەڵكیان چەوساندۆتەوە، لاڕێیان كردون ، ستەمیان لەهەژارو نەداران كردوە، گەندەڵیان لەماڵ و سامانی میللەت كردوە، خودای گەورە بۆ ڕێگری لەبەلاڕێدابردنی خەڵك بەدەستی فیرعەونەكان، بۆ پاراستنی مافی خەڵك و بەركری كردن لەهەژارو بی دەسەلات و ماف خوراوەكان پێغەمبەرانی ناردوە، كاری سەرەكی ئەم پێغەمبەرانە ؛؛ ڕِوبەڕوبونەوەی فیرعەون و زاڵم و ستەم كارەكان بوە، بەرگری كردن بوە لەمەزڵوم و بێ‌ دەسەڵات و لاوازەكان ، كاریان ڕاستكردنەوەی بیری چەوت و لارێی بوە، گوتنی حەق و ڕاستی بوە، رێكخستنەوەی پەیوەندی ڕاست و دروست بوە لەنێوان خەڵك و خودا، خەڵك و گۆمەڵگا، خەڵك و دەسەڵات، نەك وەك ئەم شەپوڵە مامۆستا ئایینەی ئەمڕۆ خۆیان لەخەتداوە، كاری خۆیان كورت كردۆتەوە تەنها لەخوادەپەرستی كەسی، واتە تەدەیون، ئەم جۆرە تەدەیونە لەدینە گۆڕڕاوەكانیش هەیە، دەزانی پیغەمبەران ابراهیم و نوح و موسی و عیسی و محمد سەلامی خودایان لەسەر، بونە اولو العزم و گەورەی پیغەمبەران بۆچی؟ چونكە ڕوبەڕوی نەمرود و فیرعەون و ئەبو جەهلەكانی سەردەم بونەتەوە، نەك تەنها تەدەیون، ئێستا خەڵك ناڵەی دێی بەدەست ئەم دوو دەسەڵاتە زاڵمە، بۆ ماوەی 29 ساڵە خەڵك لەخشتە دەبەن و لاڕێیان دەكەن و كویلایەتی سەردەم نوی دەكەنەوە، لەفیرعەونەكان كەمتریان نەكردوە بەم میللەت و خەڵكە هەژارە، ئێستا ئەگەر پێغەمبەرێك دوای پێغەمبەرمان بهاتابایە بێ‌ گومان یەكەم كاری لادانی ئەم دەسەڵاتە ستەم كارە دەبو، دوبارەی دەكەمەوە بی دەنگیمان هیچ پاساوێكی شەرعی و مەنتیقی نیە؟ چونكە لەهەرێمێك دەژین:
1- بەئاشكرا كۆمەلێك كەس لەچەند بنەماڵەیەكەوە بونەتە ملیار دیر بەسەر ملی خەڵكەوە، بێ‌ دەنگیمان ڕازی بونە بەم دزو ڕێگرانە.
2- لەهەرێمێك خەڵكێكی هەژار نان نیە بخوا، 50 رۆژە موچەی وەرنەگرتوە ، كوڕانی بنەماڵەی هەردو دەسەڵات بەملیون دولاریان خەزن كردوە، بەناوی چی؟ ئەوان ئاغا و ئێمە بی دەنگ.
3- لەهەرێمێك بەئاشكرا ماڵی هەژاران دەخورێت، دەسەڵات داگیر كراوە لەلایەن چەند كەسێكەوە ، هەتا قوڕگیان گەندەڵی هاتوە، بەپاساوی چی؟.
4- لەهەرێمێك هەرچی بازرگانی و گومپانیایە بەدەستی كۆرانی چەند بنەماڵەیەكەوەیە، هەمو بازاڕیان قورغكردوە، ئاخر مانای چیە؟ كێ‌ ئەم حەقەی بەوان داوە.
5- لەهەرێمێك نیشتیمان فرۆشی بۆتە مودیل، كەچی هەر ئەوان بەكورد دەزانیین ، مانای چیە؟ نیشتیمان فرۆش بۆتە دلسۆز، ئەگەر بی دەنگی ئیمە نەبێ‌.
6- چەند سالێكی تر ئاوا بروا هەمومان دەبین بەكریچی و كریگرتەی ئەوان، ئینجا بەوەندە ڕاناوەستن دەمان كەن بەكویلە.
چارەسەری بێ‌ دەنگی:
1- نوخنەی ئەم هەریمە لەهەموان زیاتر بەرپرسیارین، بەشیكمان بۆ خۆمان ژیانمان باشە، خۆمان لێ‌ بێ‌ دەنگ كردوە.
2- بەهەزاران مامۆستای ئایینی هەیە، بەرپرسیاریەتی تۆ تەنها وتارەكانت بگۆرە بۆ گوتنی حەق، واتە بەزوبان بێ‌ گومان بەم كارەت بەرپرسیاریەتیت جێ‌ بەجی كردوە.
3- خەتی ناشەرعی و ژیر بەژێر لەگەل دەسەڵاتی زالم و گەندەڵ دروست مەكە، لەسەرەوە شتێك بڵێی و لەژێرەوە دۆست، چونكە ئەمە خیانەتە لەگەڵ دین و خوداو خەڵك.
4- مەڵێ‌ كڵاوی خۆم گرتوە با نەی با، دڵنیابە بێ‌ دەنگیمان هەموی دەبا.
5- مەڵێ‌ من ژیانم دەسۆری و حەقم بەخەڵكەوە نیە، ئەمە پاساوی شەرعی نیە.
6- هەتا بی دەنگ بین دەسەڵات زیاتر دەمان چەوسێنێتەوە، واتە بی دەنگیمان زوڵم زیاد دەكات.
7- چەپ و بی بڕواكان تەنها ویژدان دەیان جولێَنێ‌ رۆژانە وتەی حەق دەڵێن و هیچ برواشیان بەدوارۆژ نیە، كەچی ئێمە بن گۆی خەڵكمان بردوە لەگەل وتار بەڵام بەخۆمان لەهەموان زیاتر بێ‌ دەنگین.
8- كەمترین كارت ئەمرۆ ڕۆژانە بەلای كەم پوستێك بكە لەسەر وشیار كردنەوەی خەڵك و دژە گەندەڵی.
9- پێغەمبەران بۆیە لەلایەن خەڵكەوە خۆشەویست بون، چونكە بەردەوام لەخەمی خەڵكدا بون، ئێمە تەنها لەخەمی خۆمانین، یان بەلای كەم هەر شتێك زەرەری بۆمان هەبێ‌ لێی بێدەنگ دەبین.
10- ئەم دەسەڵاتە بۆیە ئاوا سەر گەش بوە، هەرچی كردیان بۆیان چوە سەر، ئەگەر نەڵێین بەسە، بێ‌ گومان خراتر لەپاشتر.
بەئومیدی ئەوەی دڵسۆزانی دین و ژین و خاك و میللەت تێبگەین تامیللەتمان بەئامانجی خۆی بگات. چونكە ئەوەی ئیستا دەگوزەری هەرچی هەمانە لەم ولاتە لەدەست دەچیی لەبار دەبردریت بەدەستی ئەوانەوە.

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌