ئەیانەوێ بەهەنجەتی کڕۆنە زینی وەرتێ بکەنە گۆڕەپانی زۆربونی بێوەژنو، هەتیو!
وتار/
22/04/2020
713 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
ئەیانەوێ بەهەنجەتی کڕۆنە زینی وەرتێ بکەنە گۆڕەپانی زۆربونی بێوەژنو، هەتیو!
ماوەیەکی دورو درێژە جەنگی کورد کوشتن ڕاوەستایە لەنێوان ئەملاو،ئەولا،ئینجا ئەم لایەنانە هەست بەتێنوێتی خوێنی گەلی کورد ئەکەن.قسەی خوالێخۆش بوو،مۆحەمەد مەلا قادر-ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کەئەڵێ-زیاتر لە٢٠ هەزار کەس کوژراوە لەشەڕی پارتیو یەکێتی،کەلە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد تاساڵی ١٩٩٨ شەڕیان ڕاگرت،ئینجا بزانە چەند ژن بوینە بێوەژنو،چەند منداڵ بێباوک ماینەوە،چەندەها دایکو باوک جەرگ سوتاو کراون.هەڵبەت ئەم بیوەژنانە هەندێکیان مردون،هەندێکیان پیربوینە،هەروەها منداڵە بێباوکەکانیش هەندێکیان بەرەو پیربون ئەڕۆن،ئەوانیتریش بەلای کەمەوە لەسەرەو ٢٠ ساڵین،ئینجا ئەم شەڕ فرۆشانە پێویستیان پێیە بیوەژنی نوێو،هەتیوی تازە لەنیو گەلی کورد بخوڵقێنن،چونکە نایانەوێ گەلی کورد خۆشی لەخۆی ببینێ.
کێیە بانگەواز بۆ جەنگ دەکات؟
زۆرجار زەحمەتە مرۆڤ بزانی بۆچی شەرفرۆشەکان ئەوەندە عەزیان لەشەڕی ناوەخۆیە،بەکوردی عەزیان لەشەڕی کورد کوشتنە،بەڵام خۆیان دور دەگرن لەشەڕێک کەدژی دوژبنانی گەلی کورد بێ.هەڵبەت لەوانەیە حکومەتەکانی ناوچەکە دەستیان هەبێ لەجۆشدانی جەنگ لەنێوان شەڕ فرۆشەکانی کورد،بەتایبەت ئێستا لەو ناوچەیە وڵاتی تورکیاو، ئێران خۆیان کردیتە کوێخای ڕۆژهەڵاتی ناوەراست،ئیتر ئەم دوو وڵاتە ئەتوانن جەنگ بەرپا بکەن لەنێوان شەڕ فرۆشەکانی کورد،وەئەشتوانن شەڕ جۆش بدەن،چونکە هەردوکیان دوژمنی گەلی کوردن.
ئایە کرۆنای زینی وەرتی پێویستی بەجولاندنی ئەم هێزانە هەیە؟
لەزۆربەی شارەکانی کوردستان کڕۆنە بەرەو کەمی ئەچێ،بەڵام لەزینی وەرتێ،تازە گەشە ئەکات،تا ئەم هێزانە بەرەنگاری ببنەوە،باشە ئەگەر شەڕ ڕویدا کێ قازانج دەکات؟ تورکیایەکی بەئاشکرا ،کەتێنووە بەنەفتی وڵاتەکەمانو، خوێنی لاوەکان،لەبەرچاوی هەموو جیهان بەئاشکرا لەباکوری کوردستانو باشورو، ڕۆژئاوای کوردستان بەفڕۆکەو،تۆپو،هەموو چەکەکانیتر،لاوانی کورد ئەکوژێ.
ئەگەر شەڕ لەدژی پەکەکەش بێ کارێکی ڕەوا نییە
هێزی پەکەکە بویتە واقیعێک لەسەر ئەم سنورانەی باشوری کوردستان.بەشەڕ کردن چارەسەری ئەم کێشەیە ناکرێ،چونکە جاری یەکەم نییە،کەشەڕ بەرپابووە لەگەڵ ئەم حیزبە،ئەنجامەکەی کورد کوشتن بووەو، دڵخۆشکردنی تورکیای دوژمن بووە. بەپێی هەواڵێکی لڤین،کەلەبەرواری ٣١-١٠-٢٠١١ بڵاوی کردەوەو،(مەسعود بارزانی لەسەری ڕەش بەڕۆژنامە نووسانی تورکیای گوتووە:من لەپێناوی تورکیا ٣٠٠٠ هەزار پێشمەرگەم بەکوشتنداوە لەشەڕی دژ بەپەکەکە.چی ماوە بۆ تورکیا بکەم،تا تورکیا متمانەم پێبکات).
پێویستە بیر لەشەڕکردن نەکرێتەوە
بەبیرو بۆچونی من هیچ حیزبێک خەباتی نەکردووە بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد،خەباتیش ناکات،بەڵام ئەبێ بەزەییان بەم گەلە هەژارو بێکەسە بێتەوە،چیدی لاوانی کورد بەکارنەینن بۆ کورد کوشتن.
محمد ملا محمود/لەئەمریکا
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021