بەناو ئەنفال پەڵەیەكی ڕەش
وتار/
14/04/2020
484 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
بەناو ئەنفال پەڵەیەكی ڕەش بەنێو چەوانی ئەوانەی دەستی ئەنفالچیان
ڕاكێشاو موستەشارەكانیان پەنادا؟
د.ادریس كاریتانی
تاوانی بەناو ئەنفال لەمێژودا وینەو شێوازی نیە ، ئەگەر
ئەم تاوانە لەسەر هەر میللەتێكی خاوەندار ئەنجام بدرابایە، ئێستا بەجینۆساید دەناسرا،
تاوانباران دەدرانە دادگا، ئەوانەی لەدادگای لاهای و دادگا نێو دەوڵەتیەكان
داواكراون بەئەندازی تاوانی بەناو ئەنفالیان نەكردوە، كەچی نەك تاوانباران نەدراونەتە
دادگا بەڵكو دەسەڵاتدارانی كورد بەم شێوازە خزمەتی تاوانباران و ئەنفالچیەكانیان
كردوە:
1- پەنادانی بەئاشكرای ئەوانەی دەستی بەعسیان
ڕاكێشا، بۆ ئەنفالكردنی ژن و منداڵ و پیرو پەككەتەی ئەم میللەتە لەلایەن دەسەڵاتەوە،
ئەمەیان گەورەترین تاوانە و جارێكی تر ئەنفالكردنێكی مەعنەوەیە.
2- دەست تیكەڵكردن و هینانەوەو یارمەتی دانی
سەرانی بەعس و حیزبەكەی، هیچ پاساوێك بۆ بانگەشەی كوردایەتی ناهێڵێتەوە.
3- ئەگەر كوردایەتی و دڵسۆزی كەس و كاری ئەنفال،
تەنها دەركردنی بەیاننامە بێ، صدام حسین یش چەندان بەیاننامەی دەر دەكرد.
4- زۆربەی ئەنفالچیەكان خاوەنی نەك چەند بیناو
پارەو دەسەڵاتن، بەڵكو شاری تایبەتی خۆیان هەیە، ئەوەی ئەنفالیش كراوە، نەخانوو نەموچەیەكی
باشی هەیە، ئایە ئەمە كوردایەتیە!!!؟.
5- خەڵك ئەنفال كرا كەچی بەرپرسەكانی دەسەڵات
بونە ملیار دێر، ئەمە گەورەترین خیانەتە بەرامبەر كەس و كاری ئەنفال.
6- هەرێمی ئێمە بەرەو تاپوكردن دەچێ بەسەر چەند
كەسایەتی و بنەماڵەیەك، خەریكە كەس و كاری ئەنفالكراوەكان ببن بە بێگانەو كریچی لەو
وڵاتی خۆیان.
7- دەسەڵات دار هەرچی پارەو دەسەڵات و ملك و
كومپانیاو نەخۆشخانەو بازرگانیە بۆ خۆتان و كەس و كارو بنەمالەكانتان قورغتان كردوە.
چۆن ڕوتان دێی باسی كەس و كاری ئەنفال بكەن.
8- یەك جار بەچاوی ویژدانەوە تەماشای خۆتان و
ماڵ و سەروەت و دەسەڵاتەكەتان بكەن، لەگەل كەس و كاری شەهید و ئەنفالكراوەكان بەراوردی
پی بكەن، لەخۆت بپرسە ئایە كوردی یان گەندەڵكار؟؟؟.
9- ئەگەر شۆڕشتان بۆ ئەوە كرد ببنە سەرمایەدار،
چیتر باسی بۆرچوازی و سەرمایەداری مەكەن، ناوی دیموكراسیش لەگۆڕ نێن، چونكە ئەم گەندەڵیە
هیچ پیردۆزێكی دونیا لەخۆی ناگری.
10- لەوە دڵنیا بن لەڕژێمەكانی دونیا بەهێزترو
پشت ئەستور تر نابن، تەنها جارێك ئاوڕێك لەچارەنوسیان بدەوە، دڵنیام هەڵوەستە دەكەی ، لەخۆت بپرسە ئەوەی بۆ پیشی تۆ نەما بەخودا بۆ
تۆش نامینێ.
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020