تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باشترین وەسیلەن بۆ گۆڕانگاری بەڵام؟!
وتار/
01/04/2020
512 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
باشترین وەسیلەن بۆ گۆڕانگاری بەڵام؟!
د.ادریس كاریتانی
دونیای تەكنەلۆژیا
زۆر گۆڕانگاری بەسەر ژیانمان دا هێناوەو كار ئاسانی زۆری كردووە بە ئەندازەیەك هەموو
تاكێك دەتوانی رۆڵی خۆی تێدا ببینێت، زۆربەی مافە دەتوانی زەوتكراوەكانت لەرێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نیشان بدەی و بیگەیەنیتە شوێنی مەبەست، هەروەها
وەسیلەیەكی زۆر بەهێزیشە بۆ گۆڕانكاری لەدەسەلڵات و جەماوەریش، بەلام لەكوردستان
تائێستا وەك پێویست نیە لەبەر ئەم هۆیانە:
1- ئاستی بەشێك لەتاكەكانی كۆمەڵگا وەك پێویست نیە.
2- دەسەڵات تاكەكانی كومەڵگای دابەش و بەش بەش كردووە
تا یەك ئامانج نەبن.
3- بەشێكی زۆر شارەزاییان وەك پێویست نیە لەهەنگاوەكانی
گوڕانكاری.
4- ئامانجەكان بوون بەلاوەكی و لاوەكییەكانیش شوێنی
ئامانجیان گرتووەتەوە.
5- دەسەڵات زۆرترین سێبەری دروست كردووە لە سوشیال میدیاكان.
6- زۆربەی كاتەكان لەلایەن بەشێكەوە بەشتی بێسود بەسەر
دەبردرێت.
7- نوخبەی ئاست بەرزەكان وەك پێویست بەشدار نین لەرێنوێی
و ئاراستەكردنی كومەڵگا.
8- نەبوونی وەحدەی فكری لەنێوان تاكەکانی كومەڵگا.
9- بیركردنەوە لەگوڕانكاری نەبۆتە كاری سەرەكی بەكارهێنەرانی
تۆڕەكومەڵایەتییەكان.
10- نەبوونی ئەزموونی سەركەوت و لەتۆڕە كومەلایەتییەكان.
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020