ئایا كۆرۆنا پاشەكشە بەجیهانگیری دەكات ؟
وتار/
27/03/2020
529 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
ئایا كۆرۆنا پاشەكشە
بەجیهانگیری دەكات و شارستانیەتی ڕۆژئاوا دەروخێنێت؟ یان هاوسەنگی هێز دەگۆڕێ؟.
(شیكاریەكی
وردی فكریە)
د. ادریس كاریتانی
بەپێی شیكاری تەواوی
شارەزایان لەبواری ئابوری و سیاسی و دارایی و تەنانەت سەربازیش، ئەم بارو دۆخەی ئیستا،
ئەگەر كۆرۆنا درێژە بكێشێ وەك خۆی نامینی و پاشەكشە بەجیهانگیری دەكات، هەر كات بڵێن
جیهانگیری واتا یەكسانە بەولاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، چونكە لەدوای چەنگی جیهانی
دووەم بەتەواوی چڵەوی حیهانگری بەدەستەوەیەوە، خاوەنداریەتی جیهان دەكات، بەوڵاتانی
ئەوروپیشەوە، هەروەها ئەم شارستانیەتە زەبەلاحەی رۆژئاوا بونیادی ناوە تەنها لەسەر
هێزی ماددیە، چونكە لەلای ئەوان فكرەو بیردۆزیش هەر لەسەر ئەساسی ماددە سەرچاوە دەگرێ،
ئایا ئەمە بەرەو روخان دەچی؟ یان هاوسەنكی هێز دەگۆردریت؟ لەبەرچی؟ ؛
1-
جیهانگیری بنەماكەی لەسەر بازرگانی جیهانی وەستاوە لەئێستادا بازرگانی توشی قەیرانێكی
گەورە بوە، چەندە كۆرۆنا درێژە بكێشێ ئەوەندەش جیهانگیری پەكی دەكەوێ.
2-
ئیدارەی جیهانگیری بەدەست ئەمریكاوەیە چاوەروان دەكرێ ئەمریكا توشی قەیرانێكی گەورە
بێت، لەچەند ڕوێكەوە لەوانە:
أ- لەڕوی بڵاوبونەوەی
ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆتە گانگای ئەم ڤایرۆسە، تێچوی تەندروستیش لەو وڵاتە یەكجار زۆرە،
وڵات دەخاتە ژێر بارێكی ئابوری زۆرەوە.
ب- دابڕانێكی زۆر
گەورە هەیە بەهۆی كۆرۆناوە لەنیوان ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپی كەهاوپەیمانی و
پالپشتی گەورەی ئەمریكان.
ت- چوار وڵاتی ئەوروپی
گەورە توشی قەیرانێكی زۆر گەورە بوە، بەهۆی ئەم ڤایروسەوە، ئەمەش لەنگی لەهاوسەنكی
ئەمریكا دروست دەكات.
پ- لەئێستادا ئەمریكا
ناتوانی هیچ هاوكاریەك بداتە جیهان و ئەو وڵاتانەی تا ئێستا یارمەتی دەدان، وەك
موستەعمەرە سەرپەرشتی دەكردن. ئەمانە هۆكارن بۆ پاشەكشەی جیهانگیری.
3-
دەكرێ بڵێن هاوسەنگی هێز بەلای ولاتی سین دا بكەوێ، چونكە: سین خۆی لەم ڤایروسە
رزگار كردوە.
4-
ئاستی ئابوریەكەی نزیك بۆتەوە لەئابوری ئەمریكا.
5-
تەنها وڵاتە ئێستا لەجیاتی ئەمریكاش هاوكاری ماددی و پزیشكی پێشكەش بەوڵاتان دەكات.
6-
ئاستی تەكنەلوژیای خەریكە لەیەكەمی جیهان بیت.
7-
لاوازی وڵاتانی ئەوروپی دەرفەت زۆر دەرەخسینی بۆ سین، كە ببێتە پێشەنگی وڵاتان بەتایبەتی
ئەمریكا.
ئایا شارستانیەتی خۆرئاوا
دەروخێت؟
دیارە شارستانیەتی
رۆژئاوا گەیشتۆتە لوتكەی ئاستی زانستی و تەكنەلۆژیا ، مرۆڤ بەدرێژایی میژو ئەم پیشكەوتنەی
بەخۆوە نەبینیوە، بۆیە قسەكردن لەئێستادا لەسەر داروخانی شارستانیەت كارێكی ئاسان
نیە عەقل قەبوڵی بكات، بەڵام ئەم نوسراوە وەك شیكاریەك لەسەر ئەم ئاماژەو حالەتانەی
ئێستا هەن، بۆ ئەم پێشهاتە بەخاڵ دەیخەمە ڕوو:
1-
شارستانەیەتی ڕۆژئاوا سەر لەبەری لەسەر ماددە گەرایی دامەزراوە، ئێستا كۆرۆنا جیهانی
خستۆتە تەنكشەی مادیەوە.
2-
سەرچاوەی ئەم شارستانیەتە بازرگانیە، بازرگانیش هیچ ئاسویەكی لێ دیار نیە، ئایە ئەم
حاڵەتە چەند درێژە دەكێشێ.
3-
نەوت یەكێكە لەگرنگترین سەرچاوەی داهاتی شارستانیەت، ئێستا نەوت توشی گەورەترین قەیران
بوە.
4-
تەوای كۆمپانیا داهێنەرو بەرهەم هێنە گرنگەكانی جیهانیان خستە سەر شارستانیەتی مادی
و تەكنەلۆژی ئێستا وەستاون.
5-
كۆرۆنا وڵاتە زلهێزەكانی لێك دابڕاندوە لەهەموو ڕوێكەوە، كەبەسیمای شارستانیەتی ئەوروپی
دادەنرێن.
6-
شارستانیەتی ڕۆژئاوا جگە لەماددە، پشتی بەهیچ بوارێكی مەعنەوی و روحی و ئەخلاقی و
كومەڵایەتی نەبەستوە تا بتوانێ خۆڕاگر بێ.
7-
شارستانیەتی ئیسلامی كە ڕوخا سێ بنەمای بەهێزی لەدوای خۆی بەچی هێشت، لەوانە
شارستانیەتی عەقەدی ئیمانی، ئەخلاقی، كۆمەڵایەتی ، شارستانیەتی ڕۆژئاوا هیچی لەوانە
نیە.
8-
بەشێكی ئەم شارستانیەتە لەسەر ملی جیهانی ئیسلامیە، لەئێستادا خەرێكە ئەم بەشەش لەدەست
بدات.
9-
ئەوەندەیان زولم و ستەم لەمرۆڤایەتی كردوە لەكاتی لێ تێك چون، هیچ وڵاتێك بەهانایانەوە
نایەت.
10-
ڕوخانی هەموو شارستانیەتێك پێویستی بەزەمەنێك هەیە تابەرەو لاوازی دەجێت، بۆیە ئەمەش
دەست بەجێ نابێ هەندێك درێژە دەكێشی.
تیبینی : ئەگەر ئەمانەش
ڕو نەدەن دەرفەتێكی زۆر زێڕین هاتۆتە پێش بۆ جیهانی ئیسلامی تا هەلوەستەیەك بكات خۆی
لەم هاوسەنگیە بەهێز بكات.
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020