هێمن مامەند با دەستگیر بكرێ‌!!!؟؟؟

وتار/ 25/03/2020 661 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

هێمن مامەند با دەستگیر بكرێ‌!!!؟؟؟

د.ادریس كاریتانی
هەر میللەتێك روحی فیداكاری و هەڵوێست و حەق پێژی نەبێت، داكۆكی لەمافی ماف خوراوان نەكات دەستی لێ‌ بشۆ، هیچ ئومیدت پێێ‌ نەبێ‌، لەچەند ساڵی ڕابردوو رۆشەنبیران و مامۆستایانی ئایینی و رۆشنامەنوسان و مامۆستایانی زانكۆ پێشەنكی داكۆكی كاری و بەرگری كردن بون، لەماف و داخوازیەكانی خەلك و جەماوەر، بەداخەوە دوای شكستی بەشێك لەئۆپۆسزیۆنەكان بێ‌ دەنگی باڵی بەسەر هەرێمی كوردستان داكێشاوەو خەڵك رۆژ بەرۆژ بێ‌ دەنگ دەكرێ‌ ، ئەگەرنا بارو زروف و گوزەرانی خەڵك نەگۆڕاوە ئەگەر خراپتر نەبوبێ‌، دەسەڵاتیش تا بێ‌ دەنگ بی ئەوەندی تر سەرمان پان دەكاتەوە، خۆ رەحم مان پێ‌ ناكات، ئەگەرنا دەكرێ‌ هەرێمێك بانگەشەی دیموكراسی و مافی مرۆڤ بكات، لەسەر یەك نوسراوی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەستگیر بكرێ‌ ، بەخودا ئەمە لەم سەردەمە لەهیچ شۆینێكی دونیا نەماوە، تەنها لەم شوینانە كە خەڵكەكەی بالروح بالدم بكەن ، بۆیە لێرەوە چەند خاڵێك بەپێویست دەزانم ئاماژەی پێ‌ بكەم؛
1- بەڕێز پارێزگای هەولێر نەدەبو یەكەم هەنگاوت بەتۆقاندن و دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوس دەست پێ‌ بكەی چونكە بەرپرسیاریەتی تۆ لەچوارچیوەی سەرۆكی یەكەی ئیداریە، واتە تا ڕادەیەك مەدەنیە، كاری مەدەنیش دەست بۆ تۆقاندن نابات.
2- ئەندامانی پەرلەمان،  لێژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان، چۆن بێ‌ دەنگ دەبن لەم كەیسە، تەنانەت بەیاننامەیەكیشتان دەرنەكردوە ، خۆ ئێوە بەپلەی یەك پارێزەرو داكۆكی كاری ماف و ئازادی خەڵكن، پەیماندان بەخەڵك داوەو سویندتان خواردوە.
3- دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ئەگەر ئێوە قەبوڵی رەخنەیكی نوسراو نەكەن، ئەی باشە ناڵێن دەبێ‌ بۆ ئەم خەڵكە 27 ساڵە قەبوڵی ئەم هەمو نەهامەتی و بێ‌ مۆچەییەیان كردوە.
4- دیسان دەسەڵاتدارانی هەرێم زۆر نزیكە هەمو هاوكیشەیەك بگۆردرێت، پێتان وانیە رۆژێكتان لەپێشە پێویستتان بەم خەڵك و جەماوەرەیە، پشتتان بگرێ‌، چونكە داهاتوی وڵاتە زەبەلاحەكان دیار نیە ئێوە چی؟؟؟.
5- ماف و موچەی خەڵك بدەن باخەڵك رەخنەتان لێ‌ نەكرێ‌.
داواكارین دەست لەگرتنی نوخبەو رۆژنامەنوسان هەڵگرن و  بەزوترین كات بەرێز رۆژنامە نوس هێمن مامەند ئازاد بكریت.

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌