بۆچی رۆژئاوا چۆكی داوە لەبەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا؟

وتار/ 22/03/2020 781 جار بینراوە

د. ادریس كاریتانی

بۆچی رۆژئاوا چۆكی داوە لەبەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا؟

هەرچەندە عەقڵ خەرێكە لەكار دەكەوێت لەتەحلیل كردنی ئەم ڤایرۆسەو شێوازی بڵاوبونەوەی، بەڵام ئەوەی سەیرە رۆژئاوا بەم هەموو زەبەلاحیەی خۆی لەڕوی فكری و پزیشكی و مادیەوە تەواو چۆكی داوە، ئەوەی هەیانەو شانازی پیوە دەكەن لەفكرو ماددەو زانست و تەكنەلۆژیا بەهانایانەوە نایەت و ئومیدیكیان پی نادات بۆ ژیان، بەڵكو زۆرترین ڕێژەی مردن لەو وڵاتانەیە كە لەپێشەنكی وڵاتانی جیهانن لەڕوی پزیشكی و ماددیەوە، وەك ئیتالیا كەچی ریژەی مردنی لەهەموو شوینەكانی تر زیاترە،  سەرەڕای ئەمانە هەمویان لەسەرگەردانی دەژین و هیچ بیردۆزێك بۆیان تەحلیل ناكات، ئەمەش بەڕای بەندە بۆ چەند خالێك دەگەرێتەوە:
1- مرۆڤی ڕۆژئاوایی بەهۆی پیردۆزە هەڵەكانی خۆی،  توناكانی خۆی لێ‌ ون بوبو، خۆی نەدەناسی ئێستا كۆرۆنا وای كرد خۆی بناسێ‌.
2- ڕۆژئاوا لەبەر هێزی ماددی و تەكنەلۆژیاو سەواریخی بالستی و هیزی نەوەوی، نەی دەزانی لەبەرامبەر هیزی خودادا چەندە، وە بۆخۆی چەندە بێ‌ هیزو لاوازو بچوكە!.
3- ڕۆژئاوا هیچ ئیمانێكی بە(غەیب) پەنهانەكان نیە، ئیستا دەزانی هیزی غەیبی چەندە بەهێزەو بونی هەیە.
4- فۆكۆ یاما باسی كۆتایی میژوو دەكات بەشیوازی سروشت و یاسایی فیزیایی ، ئێستا بۆیان دەركەوت خودا بەبچوكترین دروستكراو گەورەترین دروستكراو تێك دەشكێنێ‌ و كۆتایی پی دێنێت.
5- سایكۆلوژیەتیان تێكشكاوە هێزی ئیمانی نیە ڕاوەستاوی بكا ، تەنها هێزی ماددی، كۆرۆناش تا ئیستا لەدەرەوەی هێزی ماددیە.
6- تەواوی پیردوزە دەستكردەكان كەژیانی ڕۆژئاوای لەسەر بینا كراوە هیچ ریخوشكەرو بەرچاو رونی و تەوەقوعاتێكی پێ‌ نەداون چون هەلس و كەوت لەگەڵ ئاوا حاڵەتێك دا بكەن.
7- نەبونی بڕوا بون بەڕۆژی دوایی و پاداشت وەرگرتن لەپیردوزەكانی ڕۆژئاوا وای كردوە لەڕوی دەرونیەوە تەواو بڕۆخێن، هیچ ئومێدیك نیە پشتی پێ‌ ببەستن.
8- غروری مادی و پشت بەستن بەتوانا مرۆییەكان.
9- پاراستنی یاسا دەستكردەكان وەك پاراستن و زامنی مرۆڤەكان بەگشتی، ئێستا بۆ بەساڵاچوەكان دەركەوت كاتێك چارەسەریان ناكەن ئەم یاسایانە ڕاستە قینە نەبون یان بەلای كەم جیاوتزی زۆر دەكرێت لەنێوان مرۆڤەكان.
10- پەرستنی ماددەو لەبیر كردنی خودای گەورە.

تێبینی: لەوانەیە بڵێن ئەوە نیە موسڵمانانیش هیچیان پێ‌ ناكرێ‌!!!؟.

لەوڵامدا دەڵێن موسڵمانان ئەم ئومیدو هەنگاوانەیان هەیە:

1- دوعاو پاڕانەوە.
2- زكركردن.
3- خیرو سەدەقە.
4- تەوەكول.
5- بڕابون بەقەدەر.
6- بڕوابون بەپاداشت.
7- بڕوابون بەڕۆژی دوایی.
د. ادریس كاریتانی ،

نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌