ڤایرۆسی کڕۆنە ئەم ساڵ ڕێگای نەدا ئاهه‌نگ بگێڕین بەبۆنەی نەورۆزی فیردەوسی

وتار/ 22/03/2020 704 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

ڤایرۆسی کڕۆنە ئەم ساڵ ڕێگای نەدا ئاهه‌نگ بگێڕین بەبۆنەی نەورۆزی فیردەوسی

ئاهنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز تایبەت نییە بەگەلی کورد،بەڵکو هەموو گەلانی ئێرانی -یان ئاریەکان-هەرلە کۆنەوە ئاهنگگیان بەبۆنەی نەورۆز گێڕاوە،بەتایبەتیش لەوڵاتی ئێران،هەڵبەت ئێران بەسێزدە بەدەر ناوی دەبەن،چونکە ئەوان بەمافی خۆیان ئەزانن،هەروەها ئەڵێن: جمشید کەپاشایەکی فارسبووە،ناوی لەم ڕۆژە ناوە نەورۆز،بەڵام زۆر لەفارسەکان گەلی کورد بەبەشێک لەگەلی فارس هەژمار دەکەن.
نەورۆزی گەلی کورد جیاوازە
ئەوەی راستی بێ،نەورۆزەکەی گەلی کورد،کەبەم شێوە تێگەیاندراون لەئەفسانەیش ئەفسانەترە،چونکە  نەرۆزی خۆمان لەپەرتوکێکی فارسی وەرگیراوە،کە دانەرەکەی زانایەکی فارسی بووە،بەناوی فیردەوسی.ئەم زانایە ئەفسانەکانی ئێرانی لەم پەرتوکە کۆکردیتەوەو،ناوی پەرتوکەکەش شاهنامەیە.ئێستا ئەم شاهنامە بویتە پەرتوکێکی ئەفسانەیی جیهانی.هەندێک ئەڵێن: فیردەوسی ئەم شاهنامەیەی لەدژی عەرەبەکان داناوە،چونکە لەو سەردەمی عەڕەبەکان زۆر گرنگیان بەنووسینداوە لەهەموو بوارەکان،ئیتر فیردەوسیش بڕیاریداوە کەهەموو ئەفسانەکانی ئێرانی بەشیوەی هۆزان کۆبکاتەوە.
شاهنامەو نەورۆزەکەی کورد
هەڵبەت گومانی تێدانییە،کەنەورۆز جەژنی خۆشی‌یە،جەژنێکە موژدە بەگەلانی ئێران ئەدات،کەکۆتایی سەرمایەو،بەرەو بەهار ئەڕۆین،ئیتر ئێمەیش وەک گەلی کورد بەشدارین لەم جەژنە،بەڵام بەخەیاڵی فیردەوسی جەژنێکی نەتەوایەتی‌و، نیشتیمانیمان دروستکردووە،چونکە کورد ئەم نەورۆزەیان لەشاهنامە وەرگرتووە،کەئەڵێ:پاشایەک هەبووە بەناوی زوحاک یان ئەژدیهاک،دوو ماری لەسەر شان هەبووە،ئەبوایە ئەو دوو مارە ڕۆژانە مێشکی گەنجێکیان خواردبایە،ئیتر کاوەی ئاسنگر توانی کۆتایی بەدەسەڵاتی زوحاک بێنی‌و، فەرەیدون بکەنە پاشا.ئەم چیڕۆکە هیچ سەرچاوەیەکی نییە جگە لەشاهنامەی فردەوسی،فیردەوسیش هەستاوە بەکۆکردنەوەی ئەفسانەکانی ئێرانیەکان،کەگەلی کوردیش بەشێکە لەئێرانیەکان.
پەیوەندی ئەفسانەو مێژووی ڕاستەقینە
لەوانەیە هەموو ئەفسانەیەک  مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ ڕوداوێکی ڕاستەقینە،بەڵام نەورۆزی ئێمە لەئەفسانە ئەفسانەترە،چونکە تائێستا هیج کەس ماری لەسەر شان شیننەبووە،وەهەروەها فیردەوسیش لەم پەرتوکە باسی کوردناکات،ئەبێ ئەوەش بزانین:میژوو نووسەکانی کوردیش،وەک مێژوو نووسەکانی جیهانی باووریان بەم چیڕۆکە نییە،بەڵام باووڕیان وایە کەگەلی کوردیش لەجەژنی نەورۆز بەشدارە،وەک هەموو گەلانی ئێرانی،ئەفغانی، ئۆزبەکی،تاجیکی.......هتد.
جەژنی نەورۆز جیهانی‌یە
نەورۆز لەساڵی ٢٠٠٩ ڕێخراوی یونیسکۆ دانیپێداناوە،کەنەورۆز جەژنی ٣٠٠ ملیۆن کەسە،ئێمەی کوردیش بەشێکین لەو ٣٠٠ ملیۆنە.
نەورۆز لەمێژوودا توشی ئازاربووە
نەورۆز کەیەم ڕۆژی بەهارە،بەڵام هەندەکجار کرایتە جەژنێکی سیاسی،هەندەکجار بەجەژنی ئایینی هەژمار کراوە،ئینجا لەمێژوودا لەزۆر وڵاتانی جیهان قەدەغەکراوە،بۆ نموونە: یەکێتی سۆڤیەت  ٧٠ سال ئاهنگگێڕانی نەورۆزی قەدەغەکرد لەوڵاتانی ئاسیای ناوەندی،لەبەرئەوەی جەژنێکی ئایینی‌یە،هەروەها لەوڵاتانی:عێراق،تورکیا،سوریا بۆ سەردەمانێکی دوورو درێژ نەورۆز قەدەغەکرا،لەبەرئەوەی کەجەژنێکی نەتەوایەتی کوردە.
فیردەوسی کێ‌یە؟
فیردەوسی نووسەرێکی ئێرانی بووە،لەسەردەمی خەڵافەتی عەباسییەکان ژیاوەو،لەساڵی ١٠٢٠ مردووە.لەم سەردەمە کۆمەڵێک هەبون لەئێران دژایەتی خەلافەتی عەباسییان ئەکردو،پێیان ئەووترا (الشعوبیة)،فیردەوسیش یەکبووە لەوکەسانەی کەدژی  خەلافەتی عەباسی بووە،لەبەرئەم هۆیە هەڵسا بەدانانی پەرتوکی (شاهنامە)،ئەم پەرتوکەیش بووە،هۆی لەناوچونی فیردەوسی.
بۆچی نەورۆز بویتە جەژنی نەتەوایەتی؟
زیاتر لە٣٠٠ ملیۆن کەس بەشداری ئاهنگی نەورۆز ئەکەن-بەگوێرەی ڕاپۆرتی (یونیسکۆ) لەساڵی ٢٠٠٩،بەڵام گەلی کورد بەجەژنی نەتەوایەتی خۆیان هەژمار ئەکەن،بۆ؟ چونکە ئێمەی کورد دابەشکراوین لەنێو:عەڕەب،تورک،فارس،ئەمانەش بەهەموو شێوەیەک ئەمان چەوسێننەوە،ئەمان کوژن،زیندانیمان ئەکەن، زمان‌و جلوبەرگمان لێ قەدەخە ئەکەن،هەموو چەکی وڵاتانی جیهان لەدژی ئێمە بەکاردێنن،ئێمەش کەهیچمان نییە،نەورۆزمان کردووە بەجەژنی نەتەوایەتی خۆمان.
ئێستاش نەورۆز کێشەی هەیە!
مێژوو نووسەکانی کورد و،جیهانی ئەم  شێوە نەورۆزە بەڕاست نازانن،چونکە هیچ سەرچاوەیەکی مێژوویی نییە،ئینجا ئەگەر کەسێک باسی مێژوویان بۆ بکات،ئەڵێ: ئەمە مێژووی کورد ئەشێوێنێ،لەبەر ئەم هۆیە زۆر کەس نایەوێ باسی نەورۆزو کاوەو،ئەژدیهاک بکات،بەڵام یوسف عبدالرقیب ئەڵێ: ئەم چیڕۆکە درۆیەکی ئاشکرایە.
محمد مەلا محمود/لەئەمریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌