جیاوازییه‌كانى حیزبی خۆرهه‌ڵاتیی و خۆرئاوایی
وتار/
17/11/2016
739 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
جیاوازییه‌كانى
حیزبی خۆرهه‌ڵاتیی و خۆرئاوایی
نوسینی
/ شوان هەورامی
حیزب
وه‌كو ده‌زگایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیی و مرۆڤایه‌تیی ، به پێشكه‌وتنى شێوازى به‌شداریی
خه‌ڵك له حكومه‌تدا ، ئه‌ویش پێشكه‌وتووه ، به‌ڵام ئه‌م پێكهاته گرنگه‌ى كه له
خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتدا گۆڕانكاریی زۆرى له كۆمه‌ڵگه‌كاندا درووست كردووه ، له زۆر
فۆرمى جیاوازدا خۆی نیشانداوه و دواجاریش ئاراسته‌ى گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیشی له‌گه‌لأ
خۆیدا گۆڕیوه .
به
كورتیی تا حیزب له ئامانجى گشتیی چینه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه نزیكتر بێت ، سه‌ركه‌وتوو
تره ، چونكه پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه بۆچوون و ئینتیما و ئایدۆلۆژیایان جیاوازه
، كه‌واته پێویسته حیزب ئه‌ركى مێژوویی خۆی له چه‌سپاندنى زیاتری مافی هاوڵاتیبوون
و ئازادیی گشتیی و دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له گشت بواره‌كاندا به‌رجه‌سته بكات
، كه ئه‌مانه ئه‌گه‌ر به تیۆرییش له ئایدۆلۆژیادا هه‌بن ئه‌گه‌ر نه‌كرێنه بنه‌ماى
كرداریی كۆمه‌ڵگه‌كان هیچ سوودێكیان لێ نابینن .
ئامانج
و ئه‌ركه‌كانى حیزب :
پسپۆڕانى
ئه‌م بواره ئه‌ركى زۆریان بۆ حیزب دیاریی كردووه كه به كورتیی ئاماژه‌یان پێ
ده‌ده‌ین :
1. كۆكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه ، واته گۆڕین و ته‌رجه‌مه‌ى
خواستى جه‌ماوه‌ره بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤه سیاسییه گشتیه‌كان .
2. به كردارییكردنى پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانه به دیاریكردنى كه‌سانى
شیاو بۆ پۆسته گرنگه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات له په‌رله‌مانه‌وه بگره تا كابینه‌ى
حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى .
3. پێگه‌یاندنى سیاسیی ، كه ئه‌مه كارێكى دینامیكى به‌رده‌وامه
بۆ پێگه‌یاندنى به‌هاكان و ئاراسته سیاسییه‌كان و ئه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش
كه ماناى سیاسی‌یان هه‌یه ، ئه‌م ئه‌ركه به‌رده‌وامه و مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌كان بۆ
زیندوێتیان به‌رده‌وام پێویستییان پێیه‌تى .
4. حیزبی سیاسیی ده‌توانێت خاڵی پێكه‌وه گرێدانى بۆچوونه‌كان و
پرسه‌كان بێت كه رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵگه ده‌بێته‌وه ، یا ئه‌و پێویستیانه‌ى كه به‌ره‌و
پێشه‌وه‌ى ده‌به‌ن ، هه‌ڵده‌ستێت به رێكخستنیان و به پلانى گونجاو ده‌سته‌به‌ریان
ده‌كات.
5. هه‌ندێ پێیانوایه بوونى حیزبی سیاسیی ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنى
تاكڕه‌ویی ، چونكه له چوارچێوه‌ى رێكخستنه‌كه‌یدا كه ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان
كۆده‌كاته‌وه ، زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر پاشاگه‌ردانیی و بۆشایی سیاسیی و ئه‌وه‌ش زیاتر
به‌رجه‌سته ده‌كات كه هێزى جه‌ماوه‌ر چه‌نده كاریگه‌ره .
6. حیزب گرنگترین پێكهاته‌ى كاریگه‌ره له ژیانى سیاسیی و په‌رله‌مانیدا
و گه‌شه‌پێده‌ریانه .
7. چاودێریی و لێپرسینه‌وه یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌ركه‌كانى حیزب
، كه حكومه‌ت ملكه‌چی شه‌فافیه‌ت ده‌كات .
8. شه‌رعیه‌تدان به سیستمى سیاسیی ، به‌شداری حیزبه سیاسییه‌كان
له كایه‌ى سیاسیی‌دا شه‌رعیه‌ت ده‌داته سیستمى سیاسیی ، به هه‌مان شێوه‌ش به‌شداریی
ینه‌كردنیان گومان ده‌خاته سه‌ر سیستم و شه‌رعیه‌تى سیستمه‌كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا
ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه .
9. بوونى پارتى سیاسیی به‌هێز و رێكخراو ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ى
ئه‌نجوومه‌نه په‌رله‌مانیه‌كان له كاریگه‌ریی ته‌قینه‌وه عاتیفیه له‌ناكاوه‌كان
كه هه‌ندێ چین و توێژ پێی هه‌ڵده‌ستن و نوێنه‌ره نا حیزبیه‌كان لێی ده‌ترسن .
10. بۆی هه‌یه حیزب ببێته هۆكاری گرێدانى نه‌ته‌وه‌یی ، حیزب ده‌توانێت
پێكهاته‌كان له بۆته‌ى خۆیدا كۆبكاته‌وه و یه‌كڕیزیی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رپا
بكات .
11. ئامانجى حیزب گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات یا به‌شدارییكردنه تیایدا
له رێگه‌ى بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رنامه
راگه‌یه‌نراوه سیاسییه‌كانى جێبه‌جێ بكات .
مۆدێلی
حیزبایه‌تیی :
گه‌رچی
ژماردنى ناونیشان و شێوازى حیزبایه‌تیی له جیهاندا ئاسان نیه ، چونكه سه‌ره‌ڕاى
لێكچوونیان به‌ڵام دواجار كلتوور و شێوازى ژیانى كۆمه‌ڵگه‌كان به‌رگ و تامى تایبه‌ت
تێكه‌ڵی سیاسه‌تكردنى ئه‌و حیزبانه ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى گشتیی
پۆلێنى حیزبه‌كان بكه‌ین ، دوو مۆدێل و جۆری حیزبمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت ، ئه‌ویش حیزبی
خۆرهه‌ڵاتیی و حیزبیی خۆرئاوایی ، له‌وانه‌یه حیزبێكى خۆرهه‌ڵاتیی هه‌مان ئاراسته‌ى
فیكریی و ناونیشانی حیزبێكى خۆرئاواییشی وه‌رگرتبێت و له یه‌ك رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تیشدا
بن ، به‌ڵام كاتێ توێژینه‌وه بكه‌یت له كارنامه و شێوازى كاریان ، جیاوازییان
ئاسمان و رێسمانه !!
بۆ
گه‌یشتن به هۆكاری ئه‌و جیاوازییه ریشه‌ییانه ، ئاماژه به چه‌ند خاڵێكى گرنگ
ده‌ده‌ین :
1. حیزبی خۆرئاوایی كه‌وتووه‌ته دواى ده‌وڵه‌ت ، به‌ڵام خۆرهه‌ڵاتیی
كه‌وتووه‌ته پێش ده‌وڵه‌ت ، واته له خۆرئاوادا بنه‌ماكانى ده‌وڵه‌ت له ده‌ستوور
و دامه‌زراوه‌كانیی و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان چه‌سپێنراون ، حیزبه‌كانیش كه
دامه‌زراون له چوارچێوه‌ى سیستمێكى دیموكراتیی و دامه‌زراوه‌ییدا كار ده‌كه‌ن و
هه‌ولأ و كۆششیان زیاتر چه‌سپاندنى مافی هاوڵاتیبوون و دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیه ،
هه‌ر ئه‌وه‌شه كه دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵاتى كردووه‌ته
پرۆسه‌یه‌كى سانا و بێ گرفت ، به‌ڵام حیزبی خۆرهه‌ڵاتیی به جیاوازیی بیروبۆچوونه‌كانیان
هه‌موویان ده‌چنه‌وه سه‌ر مۆدێلى حیزبه كۆمۆنیسته‌كانى سۆڤیه‌ت و ئه‌وروپاى خۆرهه‌ڵات
، واته گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ى شه‌رعیه‌تى شۆڕشگێڕییه‌وه ، پێش هاتنى ئه‌وانیش
مۆدێلێكى ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆریی و تۆتالیتاریی هه‌بووه ، ئه‌م حیزبانه‌ش كه دێن
بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و شه‌رعیه‌ته شۆڕشگێڕییه هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت
وه‌كو دامه‌زراوه‌ى حیزبه‌كانیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن ، واته حكومه‌تى ده‌ستوور و
دامه‌زراوه دانامه‌زرێنن ، بۆیه پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه به میراتگری دیكتاتۆری
پێشوو .
2. له خۆرئاوادا ده‌وڵه‌ت خه‌ڵكى هۆشیار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌ركى
حیزب چیه ، حیزب له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كار ده‌كات كه بۆی دیاریكراوه ، واته ده‌وڵه‌ت
به یه‌ك مه‌ودا له هه‌موو حیزبه‌كانه‌وه نزیكه ، به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتدا كه حیزب
به شه‌رعیه‌تى شۆڕشگێڕیی هاتووه ، خۆی به خاوه‌نى هه‌موو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات
ده‌زانێت و هه‌موویان به‌كار ده‌هێنێت بۆ چه‌واشه‌كردنى جه‌ماوه‌ر یا ناچار كردنیان
به قبوڵكردنى ، له وه‌ها دۆخێكیشدا هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر له سیناریۆ و شانۆگه‌رییه‌وه
نزیكه نه‌ك له حه‌قیقه‌ته‌وه .
3. كاریزما له حیزبه‌كانى خۆرئاوادا هه‌یه ، تا ئه‌و كاته‌ش له
رێبه‌رایه‌تی حیزبەکاندا ئەمێنیتەوە کەتای تەرازوی سەرکەوتنەکان قورس‌تر بکەن ، بەڵام
لەکاتی شکستەکاندا ڕاستەوخۆ هۆکاری شکستەکان دەگرنە ئەستۆ و ئەو ڕێبەرایەتیەی دەگەڕێنیتەوە
بۆ حیزبەکانیان تاکەسانی بەتواناتر بۆئەو پۆستە دیاری بکەن ، بەڵام لە خۆرهەڵاتدا
کاریزماکان لە بێشکەوە بۆناو گۆڕن هیچ کات شکست نابیتە هۆی بێهێز بونی پێگەیان ، بەڵکو
بەپێجەوانەوەهەندێ جار بەهۆی ئەو سیستمە دیکتاتۆریەی ناو حیزبەکان ئەو پێگەیەدەگاتە
ئاستی پیرۆز کردن و تادەکاتە ئاستی پەرستنیش چونکە لەو جۆرە مۆدێلەدا سەرۆکی حیزب
خاوەنی هیج هەڵەیەک نیەو ئەوە ئەندامانی حیزبە نەیانتوانیوە لە حیکمەتەکانی ئەو
کاریزمایە تێبگەن.
4. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له خۆرئاوادا بنه‌ماكانى دیموكراسیی و چاودێریی
جه‌ماوه‌ریی و دامه‌زراوه‌یی چه‌سپێنراون ، كه‌سه‌كان و حیزبه‌كان به‌رده‌وام له‌ژێر
چاودێریی و به‌دواداچووندان ، كه‌واته له دۆخێكى له‌و شێوه‌دا ئه‌ندامانى حیزبه‌كان
له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ده‌بێ شه‌فافیه‌تى ته‌واو په‌یڕه‌و بكه‌ن ، چونكه تا
زیاتر شه‌فاف بن زیاتر متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنن , به پێچه‌وانه‌شه‌وه
تا شه‌فافیه‌تیان كه‌متر بێت ، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاتر باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن ،
له هه‌ندێ وڵات‌دا ئه‌وه‌نده كار بۆ جه‌ماوه‌ریكردنى پارته‌كان ده‌كرێت ، زۆرێك
له چین و توێژه‌كانیش له كۆنگره‌كانى پارته‌كاندا به‌شدار ده‌بن ، به‌ڵام له حیزبی
خۆرهه‌ڵاتیدا به بیانووى شاردنه‌وه‌ى كه‌موكورتیه‌كان و ئاسایشی حیزبه‌كان ، راستیه‌كان
له به‌شێكى ئه‌ندامانى حیزبیش ون ده‌كرێت ، چ جاى ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر پێی بزانن ،
جه‌ماوه‌ر هه‌ست به بوونى گه‌نده‌ڵیه‌كان ده‌كه‌ن ، به‌ڵام نازانن كێ به‌رپرسه لێیان
!!
5. له
خۆرئاوادا پارتى سیاسیی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رنامه پێشكه‌ش ده‌كات ، له‌كاتى
ده‌رچوونیشیدا پێویسته جێبه‌جێی بكات ، هه‌ندێ جار له‌كاتى كه‌موكورتیدا حیزبه‌كان
ناچار ده‌كرێن له ده‌سه‌ڵات بكشێنه‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته رابگه‌یه‌نن ،
به‌ڵام له خۆرهه‌ڵاتدا حیزب دواى سه‌ركه‌وتنى ده‌كه‌وێته چه‌واشه‌كاریی و بیانوو
هێنانه‌وه و دوژمن و ناحه‌ز داتاشین بۆ به‌رنامه‌كانى و ره‌خنه‌گرانیشی تۆمه‌تبار
ده‌كات به‌وه‌ى ستوونى پێنجه‌مى دوژمنن ، له وه‌ها دۆخێك‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك وه‌كو
خۆی جێبه‌جێ ناكرێت و كه‌سیش لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ناكرێت .
6. حیزبه خۆرئاواییه‌كان به‌پێی هه‌لومه‌رجى كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی
كۆمه‌ڵگه‌كانیان ، خاوه‌نى پێكهاته‌ى دامه‌زراوه‌یین ، به‌و مانایه‌ى هه‌ر تاكێك و
ئه‌ندامێك له هه‌ر ئۆرگانێكدا كاری كرد ، سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كانى دیارن ، پاداشت
و سزاشی بۆ دانراوه ، له‌وێش كوتله و كوتله‌كاریی هه‌یه له چوارچێوه‌ى كێبه‌ركێی
هه‌ڵبژاردندا ، بۆ نمونه له ئه‌مه‌ریكا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ناو پارته‌كانى كۆماریی
و دیموكراتدا چه‌ندین كه‌س كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بوونه كاندید و هه‌ر یه‌كه‌ش لایه‌نگرانى
خۆی هه‌یه و دواجار به هه‌ڵبژاردن بابه‌ته‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام
له پارتى خۆرهه‌ڵاتیدا كوتله و كوتله‌كاریی دواجار ناكۆكیی له‌ناو پارته‌كاندا
دروست ده‌كات و سه‌رى له دووكه‌رتبوون و زیاتریشه‌وه ده‌رده‌چێت ، یا پارته‌كه
به هۆی باڵه‌كانیه‌وه بێهێز ده‌بن .
7. كۆنگره‌ى گشتیی حیزبه‌كان له خۆرئاوادا گرنگیی زۆرى پێده‌درێت
، چونكه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی هه‌یه به دیاریكردنى پۆسته حكومیه‌كان ، بۆ ئه‌مه‌ش
هه‌ندێ جار خه‌ڵكى بێلایه‌نیش له كۆنگره‌كاندا به‌شداریی ده‌كه‌ن و ده‌نگیش ده‌ده‌ن
، چونكه ئه‌و پۆستانه به پۆستى هه‌موان داده‌نرێن ، به‌و پێیه‌ى حیزب دامه‌زراوه‌ى
سیاسیی هه‌موانه و خزمه‌ته‌كانى بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانه ، له خۆرهه‌ڵاتدا
شه‌فافیه‌ت له كۆنگره‌كانیشدا نیه و جه‌ماوه‌ر له باسه‌كانى ناو كۆنگره و ئه‌نجامه‌كانى
چه‌واشه ده‌كرێن و له‌به‌ر ئاسایشی حیزب به پێچه‌وانه‌ى خۆرئاواوه به پێویست
ده‌زانرێت زانیارییه‌كان بشاردرێنه‌وه .
به
كورتیی جیاوازییه‌كانى پارتى خۆرهه‌ڵاتیی و خۆرئاوایی له ژینگه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌وه
ده‌ست پێده‌كات بۆ به‌رنامه و كارنامه و هۆشیاریی و هزری ئه‌ندامه‌كانیی و تێكڕاى
ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى كه له‌ناویاندا سه‌ریهه‌ڵداوه ، بۆیه هه‌ر كه‌سێك له‌م رووه‌وه
زۆرتر بخوێنێته‌وه و به‌دواداچوون بكات ، ده‌گاته ئه‌نجامى زیاتر و باشتر جیاوازییه‌كانى
بۆ به‌رجه‌سته ده‌بێت .
پارته
ئیسلامییه‌كان و گرفته‌كانیان :
لێره‌دا
نامه‌وێت بچمه ناو ململانێیه‌كى هزریی و ئه‌و كۆسپ و له‌مپه‌رانه‌ى هاتوونه‌ته
به‌رده‌م پارته ئیسلامییه‌كان ، یا به پێچه‌وانه‌وه پارته ئیسلامییه‌كان دروستیان
كردووه ، به كورتیی حیزبی ئیسلامی‌یش هه‌روه‌كو حیزبه عه‌لمانیه‌كان ، دابه‌شبوون
به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتیی و خۆرئاواییدا ، ئه‌وه‌ش ژینگه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه
به‌رهه‌مى هێناوه ، به تایبه‌تیی پارته ئیسلامییه‌كانى جیهانی ئیسلامیی زۆریان
تا ئێستاش له‌به‌ر بوونى دیكتاتۆریه‌ت ژێر زه‌مینیی كار ده‌كه‌ن و زۆرێك له كادیره
به‌رجه‌سته‌كانیان له زیندانه‌كاندان ، هه‌ر پارتێكیش ناچاركرا ژێرزه‌مینیی كار
بكات ، ماناى وایه رێگه‌ى گه‌شه‌ى سروشتیی لێده‌گیرێت و ناتوانێت له كه‌شێكى
سروشتی‌دا بیر بكاته‌وه . به كورتیی پێویسته ئیسلامییه‌كان سه‌ره‌ڕاى ئه‌و خاڵانه‌ى
سه‌ره‌وه كه له‌گه‌لأ حیزبه عه‌لمانیه‌كاندا تیایدا هاوبه‌شن ، ئه‌م گرفتانه‌ش
چاره‌سه‌ر بكه‌ن :
1. ناكرێ هه‌موو شكسته‌كان ببه‌ستنه‌وه به تاقیكردنه‌وه‌وه و سه‌ركرده‌كان
به‌و شێوه‌یه ئاراسته‌ى ئه‌ندامه‌كان بكه‌ن ، بۆ نموونه كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین
له میسر ، ناكرێ دواى ( 60 ) سالأ به هه‌مان شێوه‌ى كوده‌تاكه‌ى جه‌مال عه‌بدونناسر
ئه‌فسه‌رێكى تر به كوده‌تایه‌كى تر هه‌ستێت كه كۆپییه‌كى كتومتى ئه‌وه‌ى پێشوو بێت
، كه‌واته ئه‌م حیزبه له رووى سه‌ركردایه‌تی سیاسییه‌وه گرفتى هه‌یه ، ده‌بێ
له ئاستى قبوڵكردنى شكسته‌كاندا بێت رێگه به سه‌ركردایه‌تیه‌كى شایسته بدات كه
بتوانێت ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنێت ، چونكه به‌رده‌وام بیانووى كالأ و كرچی و كه‌م
ته‌جروبه‌یی ده‌هێننه‌وه بۆ نه‌وه‌ى دواى خۆیان و سه‌ركردایه‌تییان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن
. ئه‌مه له زۆربه‌ى پارته ئیسلامییه‌كانى مۆدێلى خۆرهه‌ڵاتیدا به هه‌مان شێوه‌یه
.
2. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گیان (روح)ى ئیسلام له‌گه‌لأ دادگه‌ریی سیاسیی
و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییدایه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ، واته مه‌به‌ستی ئیسلام
پاراستنى رێز و كه‌رامه‌تى مرۆڤه‌كانه ، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت كه
حیزب وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌ك مرۆڤ بكاته سه‌نته‌رى كاره‌كانى ، واته حیزب له پێناوى
خه‌ڵكدایه نه‌ك له‌پێناوى حیزبایه‌تیدا ، كه‌واته ئه‌مه تێزه له حیزبی خۆرئاواییدا
ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت نه‌ك خۆرهه‌ڵاتیی ، بۆیه پێویسته ئیسلامییه‌كان كام مۆدێله‌ى
حیزب ( كه حیزب میكانیزمی جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانه ) له بۆچوونه‌كانیانه‌وه
نزیكه بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك ئه‌وه قبولأ بكه‌ن .
3. زۆربه‌ى حیزبه ئیسلامییه‌كانى خۆرهه‌ڵات ، دواى ئه‌و ته‌وژمه
ئیلحادییه هاتنه ناو گۆڕه‌پانى سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌كانیان ، تا كار بۆ پاراستنى بیروباوه‌ڕی
خه‌ڵك بكه‌ن خوێندنەوەی نوێ بۆ دەقەکانی ئیسلام بخەنەبەر دیدی گەلانی مسوڵمان لەوانەیە
هەندێکیان زیاتر لەڕێکخراوی بانکخوازیەوەنزیک بوبن تاپارتی سیاسی ، بۆیە دەبینین چەند
چەمکێکیان لەناو بۆتەیەکدا کۆکردۆتەوە ، کەکرفتی بۆ دروست کردون بۆ نمونەچەمکی
بانکەواز و سیاسەت کەبانگەواز شارەزایی خۆی و زانست و شێوازی خۆی هەیە ، بەکورتی ئەم
جەمکە دو ئەرک ئەنجام ئەدات یەکەمیان هۆشیارکردنەوەو پێکەیاندنی مسولمانان ، دوەمیان
بانکەوازە لەڕێکەی خودا بۆ ئەوانەی لەئیسلام تێنەکەیشتون یا دینی ئیسلامیان لەبەرجاو
شێوێنراوە بەڵام سیاسەت بریتیە لەو جەمکانەی کەدواجار بە دەسەڵات و بەشداری حوکمەت
کۆتایی دێت ، کەئەمەش زاستێکە کەسی شارەزاو تایبەت مەندی خۆی ئەوێ ئەمە بەمانای جیاکردنەوەی
ئیسلام و سیاسەت نیە ، بەڵکو دەکرێت ئەو بنەما دادگەریانەی ئیسلام لەجوارجیوەی دەقە
یاساییەکانا بنوسڕێتەوەو بەڕەجاوکردنی هەولو مەرج جێبەجێ بکرێێن ، بەڵام جیاوازی
باڵی بانگخوازی لەکەڵ سیاسی‌دا ئاشکرایە ، ناکرێ کەسێکی دەرەوەی ئیسلام بانگخوازی بۆ
ئیسلام بکات ، بەڵام لەبە ئەوەی دەوڵەتداری و بنەماکانی پەیوەندیان بەهەمو پێکهاتەکانەوە
هەیە دەکرا لەحیزبێکدا کەزۆرینەشی مسولمانن پێکهاتەکانی تریش کاربکەن ئامانج و بنەماکانی
ئەو حیزبەبکەنە بنەمای کاریان بۆکەیشتنیان؛بە دەسەڵات و ئەندامێتیشیان بەپێی لێوەشاوەیی
و پسپۆڕی بێت ، ئەم تەجروبەیە ئێستا لەپارتی داد‌و گەشەپێدانی تورکیادا زۆر بەسەرکەوتوی
جێبەجێ دەکرێت لەمیسڕیش بەشێکس بەرجاو لەقیبتیەکان لەپارتی ئازادی و دادگەری (حزب
الحریە والعدالە) ی باڵی،سیاسی ئیخواندا بەشداریان کرد و نوێنەریشیان ناردە پەرلەمان
، ئەکەر ئەو تەجروبەیە بەردەوام بوایە باشتر ئاکامەکانی دەرەکەوت لەتونس و مەغریبیش
ئەم تەجروبەیە کەشەی کردوە ، ڕێکخراوە بانگخوازی و خێرخوازیەکان لەچوارچێوەی ڕێکخراوی
کۆمەڵی مەدەنیدا کاردەکەن و باڵە؛سیاسیەکانیش لەکەڵ ئەوەی کەسانی نوێژ خوێن و مولتەزیم
کاریان تێدا دەکەن ئەوانی تریش جالاکانە کاری تێد دەکەن و تەجروبەیەکی سەرکەوتوانە
پێشکەش دەکەن بۆیە پێوێستە پارتە ئیسلامیەکانی کۆردوستانیش کەجەندین ساڵە ئەو تەجروبەیەیان
تاقی کردوتەوە و بۆتێکەڵکردنی سیاسەت و بانکەواز تیایدا؛سەرکەوتو نەبون ، ئەو کرفتە
جارەسەر بکەن و خۆیان لەو ئیشکالیاتەڕزکار بکەن ، جونکە بەمانەوەی هەروا دەمێنەوەو
گەشە ناکەن.
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018