پرسیاری کردو ووتم ببورە نازانم ..!

وتار/ 06/03/2020 578 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

پرسیاری کردو ووتم ببورە نازانم ..!

لە ساڵانی ڕابردوو، لە کاتی شەرحی وانەی عەرەبی بوو، ئەسنای وانەکە قوتابیەک پرسیارێکی کرد دەربارەی ووشەیەکی عەرەبی (ئێستا ووشەکەم لە یادنیە) ووتم ببورە نازانم، دوای سەیری موعجەم دەکەم و واتاکەت بۆ دێنمەوە.

جارێکی دیکەش لە وانەیەکی هەفتانەی ئەنجوومەنی خوشکانی  هەورامان باسی ژیانی سەروەرمان(صلی اللە علیەوسلم ) دەکرد، پاش وانەکە چەند پرسیارێکیان کرد دەربارەی یەک ئایەت بوو، بەڵام لە دوشوێنی جیاوازدا لە قورئاندا هاتبوو، ووتیان جیاوازی ئەو ئایەتە لەو دووشوێنەدا چی یە، کە سەیرم کرد نەمزانی و ووتم ببورن نازانم، بۆ وانەی داهاتوو وەڵامەکەی دێنمەوە .

ئەم دوو نمونەم بۆ ئەوە بوو، کە ئێمە پێمان وایە کە دەبێت هەموو شتێک بزانین، یا زۆر بە عەیبەی دەزانین کە پرسیار بکرێت و نەزانین، کە لە بنەڕەتدا ئەوە زانینە، کە نازانیت و دەڵێت نازانم، نەک نەخاسمە بە جەهل و بە نەزانی وەڵام بدەینەوەو هەڵەکانی خۆمان بکەین بەدین لای خەڵکی، کە ئەوە هەڕەشەی توندی خودای لەسەرە.

گرنگە خۆمان بەو جورئەتە ڕابێنین، کە شتانێک نازانین، سەریح بڵێن نازانین، ئیدی گڵماندن و شێواندن و گومان و دڵەڕاوکێی ناوێت، بۆ ئەوەی کەس توشی بەڵای نەزانی خۆمان نەکەین، بەڵکو قوتابیش ڕابێنە، کە شتێکت نەزانی کوردووتەنی (دونیا غەورنابێت) با فێری خاکەڕای بن.

نەک وەک ئەمڕۆی دونیای کۆرۆنا و عەسری سوشیال میدیا، بێ ئاگای زانستی شەرعی، دەم لە هەمووشتێک ووردەین، دەی با لێ گەڕێین هەرکەسەو پسپۆری و شارەزای خۆی قسە بکات، هەر چەند کۆمەڵێک پرسی ئیجتیهادی هەن، ناکرێت بە تەنها مامۆستا و زانایەک قسەی لەسەر بکەن، بەڵکو پێویستی کۆدەنگی یا زۆرینەی زانایان هەیە، بۆ ئەوەی کەمترین پێکدادانی ڕاوبۆچوونی جیاوازی لێبکەوێتەوە..!
کۆچەرمحمدعارف

نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌