دادگەری بەپێی کورسی و شوێن دەپێورێت..!

وتار/ 22/02/2020 1221 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

دادگەری بەپێی کورسی و شوێن دەپێورێت..!

ئیسلام کاتێک هات نیوەدوورگەری عەرەبی پڕبوو لە ستەم و زوڵم و خیانەت و سووخوری و قەبیلەبازی و زیندەبەچاڵی کچان و فاحیشە، نەک نیوەدوورگەی عەرەبی، بەڵکو جیهان بەم دەردوبەڵاوە موبتەلابوو .

کاتێک ئیسلام سەری هەڵدا، بەڵام وەچی پێشکەوت؟! وەچی دەرکەوت؟! وەچی و بەچی باوەشی بۆ کرایەوە؟!
یەک لەو دەرکەوتەو پێشکەوتەو وەباوەشگرتەیە، دادگەری بوو، خودای دادگەری و دادویست دەفەرمووێت( انا انزلنا الیك الكتاب بالحق لتحكم بين الناس بما أراك الله ولاتكن للخائنين خصيما) النساء (۱۰٥) خودای دادگەر، ئیسلامی نارد، بۆ دادگەری کردن لە نێوان مرۆڤەکان.
 لەکاتی دادگایدا لە ئیسلامدا جیاوازی ناکرێت لە نێوان مسوڵمان و کافردا، لە نێوان دەوڵەمەند و هەژاردا، لە نێوان بەرپرس و بەردەستدا، لە نێوان خزم و ناخزمدا. کە کۆی ئەوەی ووترا، بەکرداری لە مێژووی سیرەتی سەروەرمان(صلی اللە علیەو سلم ) بەرجەستەکراوە، کە دەکرێت چەند نموونەیەک بکەینە مڵۆی سەرخەرمانی ڕابردوو.
 ئافرەتێکی مەخزوومی و خاوەن قەبیلەو پێگەی کۆمەڵایەتی بەهۆی دزی بڕیاری دەستبڕینی بۆ دەردەچێت، هەر بۆیە خزمانی بەدوای شەفاعەت و واستەکارێک دەگەڕێن و، اسامەی کوڕی زید دەنێرنە خزمەتی رسول اللە(صلی اللە علیەو سلم) کە بەو تایبەت مەندیانە بەشکو ئەم بڕیارە ئەم ئافرەتە نەگرێتەوە، بۆیە سەروەرمان دەفەرمووێت( أيهاالناس ، انما ٲهلك الذين قبلكم ٲنهم كانوا ٳذاسرق فيهم الشريف تركوه، وٳذا سرق فيهم الضعيف ٲقاموا عليه الحد، وايم الله لو ٲن فاطمة بنت محمد سرقت لقطعت يدها) متفق عليه .

بەم جۆرە دادگەری و دادی پەیامبەر (صلی اللە علیە وسلم) گەیشت و بوویە ڕەحمەتەن لیلعالەمین(رحمة للعالمين)، هەرکات ئەو رووح و ئەحکام و جورئەت و عەزیمەتەی دادگەری ئیسلام هەبێت، ئەوە زوو گەشەو نما دەکات، دەبێت ئەو دادگەرییە لە ئەخلاق و نەریت ڕەنگ بداتەوە، لەماڵ و مەئوا و دائیرەو قوتابخانەو حکومەت و حیزب و ڕێکخراو ڕەنگ دەکوتێت، گرنگە هەر کەس لە هەر شوێنێک بێت، چ پۆستی ئاسایی یا پۆستی گەورەی هەبێت، گرنگە دادگەری لەو قەباغ و قابڵاغەدا دادگەر بێت، هەر چۆن ابن تەیمیە(ڕەحمەتی خودای لێ بێت) دەفەرمووێت، خودا حاکمێکی بێ باوەڕی  دادگەر سەر دەخات بەرامبەر حاکمێکی  مسوڵمانی نادادگەر.
چونکە دادگەری پەیوەستە بە کۆی مامەڵەی ڕۆژانەی مرۆڤەکان، جا چ باوەڕداربن، یا مولحید و باوەڕی غێر ئیسلام ، هەر چۆن خودا لەسەر زمانی سەروەرمان (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرمووێت (وٲمرت لٲعدل بينكم‌) .
لە هەمان کات یەک لەوانەی لەژێر عەرشی خودان، ئیمام و حاکمێکی عادلە.

ئیدی ئەوکاتەی کاروبارێک لەژێر دەستە، ئەوە خودا حسابی حاکم و بەرپرست لەگەڵ دەکات، ئەوکاتەی کەبڕیارە بڕیارێک بدەیت، بە مەحکومی کەسێک ، یا تەبریەوتەبڕڕای کەسێک، ئەوە بزانە خودا چاودێرتە کە بزانێت ئیمان و ئینساف و حەق دەکەیتە پێوەر یا هەر پێودانێکی نادروست و ناڕێک، کە هیچ کات دوورنیە پاش  ئەو ئیقرارو بڕیارە مۆڵەتی کۆتای ژیانت نەبێت و ڕاستەوخۆ وەڵامی دادگەریەکەت یا پێچەوانەکەی وەرنەگریتەوە..!


نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌