کەماڵەتی ڕاوێژ و شورا..!

وتار/ 19/02/2020 519 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

کەماڵەتی ڕاوێژ و شورا..!

کۆچەر محمد عارف
کاتێک ڕاوێژی کرد بە یارانی، ڕایان وابوو کە بچنە دەرەوە بۆ ئوحود، ئیدی ڕۆشت و خۆی تفاق و قەڵغان بەست کرد، بەڵام یاران (ڕازی خودایان لێ بێت) ووتیان چاکمان نەکرد کە ڕاکەمان پێچەوانەی سەروەرمان بوو(صلی اللە علیە وسلم ) ڕۆشتن و ووتیان ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم ) با ڕاکەی تۆبیت و لە مەدینە بمێنینەوە، بەڵام پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم )  فەرمووی کاتێک پێغەمبەران (علیهم السلام ) تفاقی جەنگیان بەست خۆیان ناکەنەوە، بەڵام گۆێڕایەڵ بن ان شاءالله سەردەکەوین.

بەڵێ پاش چوونیان بۆ ئوحود دابەشکردنیان بەسەر شوێنەکانداو فەرمانی پێ کردن کەلەبەرزاییەکە دانەبەزن، بەڵێ پاش ڕاجودای دابەزین و بوویە هۆی شکستی مسوڵمانان.

لەم گشت کات و ناڕەحەتیەو پاشان ئارام بوونەوەیان، بەڵام سەروەرمان (صلی اللە علیەو سلم ) هیچ کات لۆمەی یارانی نەکرد، کە ئەگەر یارانی گەنج ڕاتان وانەبووایەو لە مەدینە بماینایە، ئەوا توشی ئەم شکستە نەدەبووین.

نەخێر کاتێک سەرکردە بیەوێت کاروانی بەردەوام بێت و گشت کاروان چیەکان ئاشنا و شارەزای ڕێی ڕێبواری بن، ئەوە لۆمەو سەرکۆنە ناکات، بەڵکو کەوتن و لاکەوتنەکان دەکاتە ئەزموون و خشتی دیواری بیناو مەبنای بەهێزی کۆمەڵگەکەی . کاتێک سەروەرمان (صلی اللە علیەو سلم ) باش تێ گەیشتووە کە شوراو ڕاوێژ خاڵی بەیەک بەستن و لە یەک گەیشتن و بەیەک پەیوەست بوونە، هەر بۆیە دەیانکاتە خانەخوێ و پیاوی و سەرکردەی ئەو ئومەتە..!

نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌