هەر پێم دەنا بە به‌نزینداو نە دەڕۆشت..!

وتار/ 27/01/2020 619 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

هەر پێم دەنا بە به‌نزینداو نە دەڕۆشت..!

بۆ تازەکردنەوەی سیلەی ڕەحم و براو هاوەڵێتی نزیکەی سی ساڵی بێدابڕان ، سەردانی خانەوادەیم کرد بۆ ماڵی هاوەڵێکم  لە سلێمانی، پاش گەیشتن و مانەوەمان، پاشان لەگەڵ هاوەڵەکەم و برایەکی دیکە، چووین بۆ سەردانی نەخۆشێک، هەر بە دەم ڕێوە باسی ڕووداوەکانی ژیان و وانەو پەند ئامێزەکانی پشت پەردەی ڕووداوەکانمان کردو، باسی حەقیقەتێکی ژیانی خۆی کرد، کە لەوماوەدا لە سلێمانی هاتبوو بە سەریدا.

کاک (ئ ـ ح ـ ئ ) دەستی بە گێڕانەوەکەی کرد و ووتی :
ئێوارەیەکی دڕنگ بوو لە پاش گەڕانەوەم لە سەر ئیشەکەم، ووتم با کەمێک بسوڕیمەوە، بەشکوم چەند فلسێک بە تەکسێکم پەیدا بکەم ، بەڵام هێندەی نەبرد خێزانم تەلەفونی کردو ووتی کەمێک خێرا بێیتەوە منداڵەکەمان کەمێک ناساغە با سەردانی دەرمانخانەیەکی پێ بدەین ، ووتم باشە.

 لەکاتی بە ڕێکەوتنم بەرەو گەڕەکەکەمان تا دێ باران بە خور دێتەخوارەوە، لە سەرشەقامەکەو لە پێشم نەفەرێک وەستاوەو بە تەواوی وەک چۆلەکە خوساوە، وە هەرچی دەست لە تەکسیەکانی پێشمی ڕاگرت ، بەڵام بۆی نەوەستان، منیش لە دڵم مشتومڕێکی زۆرم بۆ پەیدا بوو، بۆی بۆستم درنگەو خێزانم و منداڵەکەم چاوەڕێم دەکات، کۆتاجار ووتم سەری دەخەم و بەشکوم بۆ گەڕەک و مەحەلەکەی خۆمان بڕوات .
وعلیکم السلام : فەرموو قوربان بۆ کوێ دەڕۆیت؟ دەڕۆم بۆ تانجەرۆ (تانجەروی ڕێی قەرداغ)، بەڵام ببورە تەنها سێ هەزار دینارم پێماوەو، ئەوەی پێمبوو داومە بە کرێ چاکردنی عەرەبانەکەم و ئێستاش بۆ تانجەرۆ دەگەڕێمەوە. منیش ووتم فەرموو سەرکەوە. لە دڵی خۆمدا ووتم بۆ هەر کوێ بڕوات لە ڕێی خودا دەیگەیەنم و پارەکەشی لێ ناسەنم.
بەڵێ ڕۆشتین بۆ تانجەرۆ ووتی : ئەمە ماڵی خاڵمە لێرە دادەبەزم ،( بارانیش بە لێزمە ڕەهێڵەدەکات و دادەبارێ ) بەجێم نەهەێشت ووتم بزانم دەرگای لێ دەکەنەوە، بەڵێ دەرگا نەکرایەوە دیاربوو لە ماڵ نەبوون ، پاش ئەوە ووتی: ماڵی پورێکم لەو گەڕەکەی ترە، ووتم سەرکەوە، هەر چەند بەردەوام لە خۆی دەبوویەوەو سوپاسی دەفەرموو، ووتم دوعای خێر بکە، ( لە دلێشەوە خەمی منداڵ و چاوەڕوانی خێزانمم ) بەڵێ گەیاندمە ماڵی پوری وسێ هەزار دینارەکەی دانا، منیش ووتم برام من  بە پارە نەمهێناوی، هەڵیگرەوە، بەڵێ زۆر سوێندی خواردو منیش ناچار هەڵم گرت و ئەویش بەردەوام دوعای خێری دەکرد .

کەوتمەڕێی بەرەو شار و نەفەرێکی دیکە دەستی لێڕاگرتم ، منیش ووتم دەوەستم ئەگەر بۆ مەحەلەکەی خۆمان یا نزیک لەوێ بڕوات هەڵیدەگرم، پاش سڵاو ووتم بۆ کوێ دەڕۆیت، ( ڕێک مەحەلەکەی خۆمانی ووت، لە دڵی خۆمدا ووتم خودا بەخێر ناردی ) ووتی بە چەند دەڕۆیت ؟ ووتم : هەر چەند دەدەیت خودا نەیبڕێت ، بەڵێ بە ڕێکەوتین، لە ناکاو تەلەفونێکی بۆ هات و ووتی : واللە برا ببوورە بۆ ئەو مەحەلە ناڕۆم و دەبێت بچم بۆ سەهۆڵەکە(ووتم خودایە ئەمە چی بوو ، دایبەزێنم پێمخۆش نیەو ، داشی نەبەزێنم ماڵەوە چاوەڕێ دەکەن) ووتم باشە: لە ڕێ زۆر بە پەلە دەڕۆشتم بۆ ئەوەی زوو بگەمە شوێنی مەبەست، لە ناکاو سیارە خاو بوویەوە، هەرچی پێم دەنا بە (ئسکلێتەری بەنزینەکە) بەڵام هەر ناڕوات ، ووتم خوایە سیارەکەم چی لێقەوماوە، نەفەرەکەش ووتی خێرە پێشتر باش دەڕۆشت و ئێستا هەر زەخت لە بەنزین دەکەیت و ناڕوات، ووتم نازانم چی لقەوماوە، بەڵێ ماوەیەک ڕۆشتین و ، سەیر دەکەم لە پێشم کامێرای مروری لێیە، پاش ئەوەی لە کامێراکە دەرچوون سیارەکە ڕاستەوخۆ ڵانسی وەرگرت، جا چۆن ڕۆشتنێک ، ووتم خودایە ئەمە چی بوو ، نەفەرەکەش ووتی چاک بوو ئەوە چی بوو .
هیچم بە نەفەرەکە نەووتم ، بەڵام یەکسەر لەم بەخشندەی خودا تێگەشیتم ، کە من کەمێک خێرم کرد بۆ بەندەیەکی خودا، بەڵام خودا هەر پاش بیست خولەک بە دەقات قەرەبووی بۆ کردمەوە، ئەگەر لە کامێرام بدایە (هەشتا هەزاردینار غرامە دەکرام ) ووتم خودایە هەزارجار سوپاس..!

کۆچەر محمد عارف

السلام علیکم


نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌