چی لەهەگبەكەی دۆناڵد ترەمپ دایە ؟
وتار/
15/11/2016
750 جار بینراوە
جزا احمد فارس
چی لەهەگبەكەی دۆناڵد ترەمپ دایە ؟
جەزا ئەحمەد فارس
بە پێچەوانەی پێشبینی زۆر بەی ئەو توێژەرو مامۆستایانی زانكۆ وە لە هەرێمی كوردستان كە پێیان
وابوو هیلاری كلنتۆن دەڕواتە كۆشكی سپی ،دۆناڵد ترەمپ هەنگاوەكانی بەرەو كۆشكی سپی
نا.
دیموكراسیەتی ئەمریكی
ئەمریكا سەلماندی نەك تەنها ووڵاتێكی دیموكراسی خوازە بۆ
ناوخۆی ووڵاتەكەی خۆی بگرە یەكێكە لەو ووڵاتانەشی كە نمونەیەكی جوانی پێشكەش كردووە
لە قبوڵكردنی جیاوازیەكان كە یەكێكە لە بنەما بنەڕەتیەكانی دیموكراسییە .
دۆناڵد ترەمپ ئەوەی ڕاگەیاند كە ئێستا كاتی كاركردنە ئەمە
دەرخەری ئەوە یە كە ئەو هەرچەند لە كەمپینی هەڵبژاردنەكەی لەگەڵ دیموكراتەكان كە هیلاری
كلنتۆن سەرۆكایتی ئەكرد زۆر جار لۆمەكردن و تۆمەتبار كردنی یەكتر بووە بەڵام ئەوە
كۆتای هات و دەست لەناو دەست ئە بن بۆ ئەوەی ئەمریكایەكی بەهێز دروست بكەن .
ترەمپ
ئاماژەشی بەوەشدا كە كار بۆ یەكگرتووی ناوخۆی ئەمریكا دەكات لە نێوان دیموكرات و كۆماری
و سەربەخۆكان بەم پەیامەی ئەوەی پشت راستكردەوە كە ئەو سەرۆكێكە بۆ هەموو ئەمریكیەكانە
نەك تەنها بۆ كۆماریەكان ئەمەش جەوهەری
راستە قینەی دیموكراسی ئەمریكیەكانە كە سەرۆكەكانیان بەیەك چاو سەیری پێك هاتە جیاوازەكان
دەكەن بە پێچەوانەی سەركردە سیاسسیەكانی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە كە بەتەنها
نمایندەی پارتەكەی خۆیان یان ئەوانە دەكەن كە هەڵیانبژاردوون .
دۆناڵد ترەمپ بە شانازیەوە سوپاسی هیلاری كرد بۆ ئەو خزمەتەی
كە بە ئەمریكیەكانی كردووە ئەمە پێمان دەڵێت سەركردە سیاسیەكانی ئەمریكا هەرچەند
ناكۆكی و جیاوازی ئایدیا لە نێوانیاندا هەبێت بەڵام ئامادەن كە دان بەوە دا بنێن كە
بەرامبەرەكەیان كاری باشی كردووە.
لەپاڵ ئەو هەموو جوانیانەی دیموكراسی ئەمریكی لەناوخۆدا ، ئەكرێت ئەمریكا بە پێچەوانەی ئەوە
وە لە دەروەی ووڵاتەكەی كار بكات بۆ بە دیهێنانی ئامانجە ستراتیجیەكانی.
سیاسەتی ئابوری دۆناڵد ترەمپ
ئەمریكیەكان لە چەندین قەیرانی ئابوریدا ئەژین، بۆ ئەوەی
لەو قەیرانانە رزگاریان بێت پێویستیان بە سەرۆكێكە كە شارەزای لە سیاسەتی ئابوری و
بازرگانی هەبێت نەك سیاسەتی دەرەوە، بۆیە دەنگیان بە ترەمپ دا لە بری هیلاری .
لە سیاسەتی ئابووریدا ترەمپ كە بانگەشە بۆ گۆڕانكاری ریشەی
ئەكات لە ئابوری ئەمریكا لە پێناو ئەوەیە كە ئەمریكا بكاتەوە بە مەزنترین وولاتی ئابوری جیهانی .
بۆ باشكردنی باری ئابوری ناوخۆی ئەمریكا ترەمپ ئاماژەی بەوە
كرد كەكار لە پێناو رەخساندنی زۆرتین هەلی كار دەكات، بەمەش بازاری ئەمریكی زیاتر چالاك ئەبێت لەناوخۆدا،
لە یەك كاتدا هاوڵاتیانی ئەمریكی ئەتوانن سود مەند بن و هەروەها ئەمریكاش زیاتر هەنگاو
بەرەو دروستكردنی ئابورییەكی یەهێز بنێت.
سیاسەتی ئابوری ترەمپ ئایندەی ئەمریكا دیاری دەكات یان ئەوە
یە كە ئەمریكا بەرەو لوتكە ئەباتەوەو لەڕووی ئابورییەوە و ئەیچەسپێنێت یان ئەمریكا توشی شكستی ناوخۆی ئەكات
و پێگەی لاواز دەبێت .
ئەمریكیەكان وا سەیری ئەم بابەتە ئەكەن لە هەردوو حاڵەتەكەدا
قازانجیان بێت لە بەر ئەوەی لە حاڵەتی یەكەم حكومی جیهان دەكەن بە هۆی بوونی ئابوریەكی
بەهێزەوە.
لە
حاڵەتی دووەمیش كە شكستە زۆرێك پێیان وا یە كە ئەمریكا ئەبێت شكست بیەنێت بۆ ئەوەی
جارێكی تر خۆی بونیاد بنێتەوە و بە هێزێكی گەورە ترەوە لەكایەی جیهانی دەربكەوێت .
مێژووش زۆر نمونەی
پێداوین لە سەر شكستی هەندێك ووڵات كە دواتر توانیویانە لەماوەیەكی كەمدا خۆیان رێكبخەنەوە
و ببن بە بەهێزترین ووڵاتی جیهانن دیارترین ووڵات ئەڵمانیای دوای شەڕی جیهانی دووهەمە
كە كەوتنێكی گەورەی لە سەر جەم بوارەكان بەخۆوە بینی بەڵام كاتێك كە هەستایەوە
توانی كە ببێتە سوڕێنەری ئابوری و سیاسی ئەوروپا ولەسەر ئاستی جیهانیش رۆڵی كاریگەر
ببینێت.
یەكێك لەوكارانەی كە ترەمپ كە گرنگی پێدەدات لایەنی
ئابوری وویلایەتە یەكگرتووەكانە ، پلانی ئەوەی هەیە كە لەڕووی ئابورییەوە ئەمریكا بەهێز بكات،دور نیە یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی
ئەوەی كە دەنگدەری ئەمریكی ئەویان لە هیلاری پێپەسەند تربوو ئەوە بێت كە بیانەوێت
لەو كێشە ئابوریانە رزگاریان بێت كە لەناوخۆی ئەمریكا هەیە ، چونكە ترەمپ ئەوەندەی
بازرگانێكی لێهاتووە پیاوێكی سیاسی نیە.
سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا
ستراتیجیەتی ئەمریكا بۆ دەرەوە گۆرانی بەسەردا نایات ئەوەی
كە دەگۆڕێت بریتیە لەئامڕازەكانی بە دیهێنانی ستراتیجیەتی ئەمریكی ئەكرێت كە دیموكراتەكان
ئەوكاتانەی كەلەسەر فەرمانڕەوای بوون سیاسەتی نەرمیان گرتبێتە بەر بۆ بەدیهێنانی
ئامانجەكانی ئەمریكا بەڵام كۆماریەكان بە پێچەوانەوە.
كۆماریەكان بڕوایان بە وە هەیە بۆ بەدیهێنانی ستراتیجیەتی
ئەمریكا ئاساییە ئەگەر بەشێوەیەكی راستەوخۆ سنوری ووڵاتانی تر ببەزێنرێت بۆیە ئاساییە
جارێكی تر ترەمپ ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە دەرەوەی سنوری زیاتر بكات.
ئەوەی كە گرنگە لە سیاسەتی ترەمپ بریتیە لەوەی كە ئەو بەڕاستی
مەبەستێتی داعش لە موسڵ و ڕەقە تێك بشكێنێت
بۆ یە ئەگەری زۆرە كە ئەم دوو ئۆپەراسیۆنە خێراتر بكرێن.
هەموان چاوەڕێی ئەوە دەكەن كە لە سەردەستی دۆناڵد ترەمپ
ژمارەیەك شەڕ هەڵبگیرسێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەڵام دور نیە ئەم چاوەڕوانیە
هەڵەبێت وەك ئەوەی كە هەمووان پێش بینی هیلاری كلنتۆنیان دەكرد بڕواتە كۆشكی سپی .
دروست بوونی شەڕ ئەگەرێكی كراوەیە لەسەردەمی ترەمپ چونكە
زۆربەی ئەو شەڕانەی كە ئەمریكا بە شێوەی راستەوخۆ بەشداری تیادا كردووە لە سەردەمی
كۆماریەكان بووە.
ئەوەی گرنگە بۆ كورد ئەوەیە كە ئێمە ئەتوانین سود مەند بین
لە سەردەمی ترەمپ چونكە ئەو دیدگایەكی پۆزەتیفی هەیە بۆ پرسی كورد بەڵام خاڵكی
گرنگ كەوتۆتەوە سەر سەركردایەتی كورد كە چۆن مامەڵە دەكات لەگەڵیدا.
ئێمە ئەگەینە ئەو ڕاستیەی كە ستراتیجیەتی ئەمریكا گۆڕانی
بەسەردا نایەت لە سەردەمی ترەمپ بەڵام ئامڕازەكانی سیاسەتی دەرەوە ئەگۆڕێت.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017