کۆنگرە و حیزب و قسەی جەماوەر..!
وتار/
02/01/2020
784 جار بینراوە
كۆچهر محمد عارف
کۆنگرە و حیزب و قسەی جەماوەر..!
کۆچەر محمد عارف
کاتێک ئاوێته و هاوزمانی میلەتی خۆت بیت، خۆت بە داینەمۆی
فەرهەنگی و کەلتوری کۆمەڵگەکەت بزانی ، یاخود
هەوڵ و تەقەلای ئەو داینەمۆیە بدەیت و، ئامادەگی نوێبوونەوەو کارنامەو هێڵی گشتیت هەبێت بۆ خزمەتی خەڵک و جەماوەر،
کاتێک خاڵ لەسەر پیتانانت بۆ جەماوەر و ئاشنایەتی رووبەری ئەرێنی جەماوەر بێت ؟ ئیدی
نابێت، پێت وابێت کەس قسەت لەسەر نەکات ، کەس هەڵسەنگاندن و تێگەیشتنی خۆی بۆ سیاسەت
و فیکر و مامەڵەی فیکری حیزبی و جەماعی تۆ
شەن و کەونەکات ، نەخێر ئەوە هەڵەتێگەیشتنە لە کاری ڕێکخراوەی و حیزبی . بەتایبەت
لە سەرو سەوداو کاتی بەستنی کۆنگرە، چونکە کۆنگرە گەورەترین دەستەڵاتی باڵایە ، بۆ
ستراتیژی چوارساڵی ئایندە و شەن و کەوکردنی بەرنامەی فیکری ، دەبێ چاوەڕێ بیت زۆرترین
ڕاو ڕەخنەو سەرنج و پێشنیارت عەرز بکرێت .
هەر بۆیە زیندوترین حیزب، ئەو حیزبەیە خۆی کەشی ئاسای و
ئارامبەخش بسازێنێت ، بۆ ئەوەی ڕەخنەی قوڵ و سارێژئاسا بخوڵقێنت و خۆی بخاتە بەر نەشتەری
ڕۆشنبیرانی دۆست و نەیاری ، بەم چەشنە ، بێ ماندووبوون و گەڕان بەدوی نەزیف و خوێنبەربوونەکان، یا خاڵی
ئەرێنی و خزمەتی بەرچاوی چوارساڵی ڕابردووی دەخرێتە بەر دید و دیداری هەوادارانی .
هەمان کات هێندە سەقافە و ئاستی ڕۆشنبیری ئەندامەکانی ئەو
حیزبە بەرز و بەگۆڕ بکات ، لە کاتی ڕەخنەلێگرتنیان زمانی توند و قسەی بێ زانیاری نەڵێن و تۆندئاژۆ نەبن و ، پاش لە فلتەردانی بیکەنە کۆڵەکەو پایەی نوێ کاری حیزبیان..!
نوێترین نوسینەکانی كۆچهر محمد عارف
-
كۆچهر محمد عارف
06/05/2020
-
كۆچهر محمد عارف
02/04/2020
-
كۆچهر محمد عارف
29/03/2020
-
كۆچهر محمد عارف
21/03/2020
-
كۆچهر محمد عارف
13/03/2020
-
كۆچهر محمد عارف
10/03/2020