ڕێزی کەسایەتی و نەقدی فیکری کەسایەتی..!

وتار/ 30/12/2019 1071 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

ڕێزی کەسایەتی و نەقدی فیکری کەسایەتی..!

زۆر گرنگە ، کاتێک دەمانەوێت لە کەسێک بگەین ، یا لە فیکری کەسێک ، ئەوە سەرنجام کەم تازۆر بەر هەوراز و نشێوی کەسایەتیەکە دەکەوین، جا هۆکارەکە ئێمە بین، کە لەسەری دەدوێن، یا هەر لە بنەڕەتدا خودی کەسەکەیە لە ڕووی نەریت و فیکری کەسەکە .

سەرەتا پێویسته ، هەر کەسەمان خۆمان بدەین لە فلتەری شیاندن، شیاندنی ووتن، یا چی ووتن، بۆ کێ ووتن، بەرامبەرکێ پرسیار لێکردن . ئەوکات هەڕەمەکی شەوڕێ ناکەین و بە ئاگایی ویژدان و ئینساف لەسەر کەسایەتیەکان دەدوێن ، یا هەر بێ دەنگ دەبین لە بەر ئەوەی لە خۆپانڵاندنەکەی خۆمان دەرنەچووین .

لە نێو کەسایەتیەکاندا ، جگە لە پێغەمبەران (علیهم السلام) ، هەمووان شایەنی پرسیار و تەحقیق کردنن، بە تایبەت کە باسەکە بۆ ئەم سەردەمەی خۆمانە .

کاتێک گەرەکمانە باس لەم بابەتە بکەین، ئەوە دەبێت ڕێزی کەسایەتی جیا بکەینەوە لە نەقدی فیکری کەسایەتی. بە تایبەت کە فیکری کەسایەتیەکان بوویە باس و خواستی فیکری نێو کۆمەڵگە ، ئیدی لەوێوە شوێنکەوتوانی بۆ پەیدا دەبێت ، هەر لەو ساتەوە دەدرێته بەر تیغی نەشتەر و نەشتەرگەری .

لە ئیسلامدا زۆر جوان و کامڵانەش پەی بەم باسە براوەو، نوقتە لە سەر پیتنراوە . هەر لە خودی مامەڵەی سەروەرمان(صلی اللە علیە وسلم ) لەگەڵ موشریکین ، چ جای هاوەڵان.!  یا ڕاوەستانی ئافرەتەکە بەرامبەر ئیمامی عومەر( ڕەزای خودای لێ بێت ) دەربارەی ڕێژەی مارەیی، کە فەرمووی ئەو ئافرەتە ڕاستی کردو عومەر نەیپێکا، یا خود مامەڵەی هەر چوار ئیمامەکە بەرامبەر یەکترو بەرامبەرەکانیان، کە لە زۆر بابەتی فیقهی جیاواز بوون و ڕای یەکتریان پێ قبوڵ نەبووە، بەڵام بەبێ لێدان لە کەسایەتی یەکتر و بێ تانەو تەشەردان لە یەکتر . یاخود زانایانی حەدیس لە بابەتی جەرح و تەعدیل ، کە دەفەرموون ئێستا پێ دەچێت ئەم زانا و کەڵەزانایانە لە بەهەشت بن و ،  ئێمەش جەرحی ڕاو حیفز و خەسڵەتەکانی دیکەیان دەکەین، ئەوەش لەبەر خاتری فەرموودەکانی سەروەرمانە (صلی اللە علیەوسلم ).

لێردا نابێت هیچ بابایەکی مسوڵمان پرسی فیکری زاناکان و کەسایەتیەکان تێکەڵ بە کەسایەتی کەسەکان بکرێت ، چونکە کاتێک سەروەرمان (صلی اللە علیەو سلم) باسی مافی مسوڵمان لەسەر براکەی بە پێنج شت مەزەندە دەکات ( کەنەخۆش بکەوێت سەردانی بکەین، کە وەفاتی کرد شوێن جەنازەکەی بکەوین تا بە خاکسپاردنی.....هتد) یا فەرموودەی ( کە تەواوی مسوڵمانان وەک یەک جەستەن، هەر شوێنێکی جەستە ئازارێکی هەبێت ، تەواوی جەستە ئەو ئازارە دەچێژێ) .

ئەمە دەرئەنجامێکە لەمەڕ چۆنێتی ڕێزی یەکتر و نەقدی پرسێکی فیکری کە هەبێت ، بەبێ ڕق لە یەکبوونەوەو، پشت لەیەکتر کردن .

زۆرکات کە توشی لێدان و پێکدادان دەبین لەسەر مەسەلە فیکرییەکان و دواتریش ڕوومان نایەت ڕوو لە یەکتر بکەین، یا پاش وەفاتی کەسایەتیەکە ، کە وەسفی چاکەکانی دەکەین، ئیدی دەدرێنە بەر لۆمە و تەشەرلێدان، کە ئەوەش دەگەڕێتەوە هەر بۆ سەرەتای پێکهەڵپاژانەکان، کە بەشی سەرەکی فاکتەرەکان کارەکتەرەکانن، کە نەفەس کورتانە لەیەکیان ڕوونیوە، وە بەشی دووەمیش ئەوانن کە سەتحی و سەرکێلانە و کاتیانە و سۆزداری بێ زانیاری، ڕووانیویانە بۆ بابەتەکان. کەواتە هەمیشە گرنگە حورمەتی یەکتربگرین، با زۆر پرسی فیکری و فیقهیش جیاوازبین..!

نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌