میللەت بێ رێز ئەکرێ،ئاڵا پیرۆز ئەکرێ!
وتار/
24/12/2019
704 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
میللەت بێ رێز ئەکرێ،ئاڵا پیرۆز ئەکرێ!
محمد ملا محمود/لەئەمریکا
ئاڵا پەڕۆکێکەو بەچەند ڕەنگ نەخشیندراوەو،هەموو سەردەمێکو،هەموو کەسێک ئەتوانی
ئاڵا دروست بکات،ئێمە لەماڵی خۆمان لەدار دروستمان کردبوو.پیویستبوو بۆگەلی کورد،کەبەم
شێوە ڕێز لەئاڵای کوردستان ئەنێن،کەسانێکیشمان هەبوایە ،ڕێزیان لەگەل نابایە،چۆن ئێستا
خەڵکێکی زۆر ئاهنگ ئەگێڕن بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان،هەر بەم شێوەش پێویستبوو کەسانێک
هەبوونایە،بۆ ئەوەی داکۆکیان کردبایە تا خوێنی ئەم ڕۆڵانە لەشەڕی نێوان حیزبە کوردیەکان نەڕژابایە.
ئایە کەسێکمان هەیەخەمخۆری گەلی کورد بێ؟
لەوانەیە لەنێو گەلی کورد زۆر کەس هەبی خەمخۆری میللەت بی،بەڵام
گوێی لێنەگیرابی،ئێستاش گوێیان لێناگیرێ،ئەگەر گوێیان لەخەمخۆرانی گەلی کورد
گربا،ئەوەی ڕوویداوە،ڕووی نەئەدا.ئەگەر حیزبەکان بۆکوردایەتی تێکۆشابان،ئەم شەڕانە
ئەستەمبوو ڕوو بدەن،بۆ نموونە: لەساڵی ١٩٦٤ بەناوی بەرەی مەکتەبی سیاسیو،سەرکردایەتی
بارزانی دەست بەشەر کرا،لەساڵی ١٩٦٦ دەستەواژەکان گۆڕان بۆ مەلاییو،جەلالی،بەڵام
لەدوای هەرەسهێنانی شۆڕشی بەناو ئەیلول شەڕ بووە ،شەڕی پارتی و،یەکێتی،یان یەکێتیو
سەرکردایەتی کاتی،هەروەها جگە لەپارتیو،یەکێتی چەندەها حیزبیتر هاتنە گۆڕەپانی
کورد کوشتن،ئیتر کورد کوشتن بەردەوام بوو تاساڵی ١٩٩٨،ئیتر لەم ساڵەدا لەڕێگای وڵاتی
ئەمریکا شەڕی کورد کوشتنیان ڕاگرت.
لەدوای شەڕ ڕاگرتن برسی کردن دەستی پێکرد
گومانی تێدا نییە شەڕ راگرتن کاریکی زۆر پیرۆزە،بەڵام ئەبوایە
لەدوای شەڕ ڕاگرتن داوای لێبوردنیان لەگەلی کورد کردبایە، داوای لێبوردنیان لەبێوەژنانو،لەهەتیوانو، لەو باوکو دایکانەی ڕۆڵەکانیان بۆینە قوربانی شەڕێک
کەگەورەترین زیانی بەگەلی کوردو،کوردستان گەیاند، بەڵام سەرانی دروستکردنی شەڕی براکوژی لەجیاتی داوای
لێبوردن لەگەل دەستیانکردن بەدابەشکردنی ماڵو، سامانی گەلی کورد لەنێوان خۆیان،هەروەها
دەستیانکرد بەنەفت فرۆشتن ،بەشێوەیەکی نەهێنی.
زۆر شت لەئاڵا پیرۆزترە
ئەگەر بەڕاستی ئاڵای کوردستان پیرۆزبێ،ئەبوایە خوێنی
لاوانی کورد بەدەستی کورد نەڕژابایە.ئەگەر ئاڵای کوردستانتان ئەوەندە بەلاوە پیرۆزەو،بەهێزی
پیشمەرگە ئەیپارێزن،نەئەبوا موچەی پێشمەرگە نیو میلیۆن بایەو،موچەی ئەندام پەڕلەمانیک
هەشت ملیۆن بایە.پیرۆزەکەتان لەوەدایە ئەندام پەڕلەمانێک لەدوای چوار ساڵ ئیشکردن
خانەنشینی ئەکەن بەموچەی چوار ملیۆن،بەڵام پێشمەرگەی هەژار زیاتر لە٢٠ ساڵ خزمەتکردن
لەسەنگەرەکان،ئەگەر خانەنشینی بکەن،بەهەزار حاڵ سێسەد هەزاری ئەدەنێ.
لەهەرێمی کوردستان بەرپرسەکان شتێک پێویستبی،گرنگی پێنادەن،ئەگەر
زۆر پێویست نەبێ زۆر گرنگی پێئەدرێ،بۆ نمونە: خوێن ڕژتنی ڕۆڵەکانی کورد ئاسایییە،دزینی
پارەو سامانی گەل ئاو خواردنەوەیە،بەڵام ئاڵا گرنگە،ڕۆژیان بۆداناوە،بەمەرجێ ئالا
دروستکردن زۆر ئاسانە،هەروەها ئەی رەقیب بەلای ئەوانەوە لەلوتکەیە،لەگەڵ ئەوەشدا هەموو
شاعێرێکی کورد ئەتوانی لەئەی ڕەقیب شێعری باشتر دابنێ.شتی زۆر هەیە کەزیان بەگەلو
سامانەکەی ئەگەینێ وەک هێنانی قاحپەیەکی لوبنانی،حێزێکی ئەمەریکی بۆ کوردستان،کەزیانێکی
گەورەی هەیە بۆ ئابوری کوردستانو، حەیاو شەڕەفی گەلی کورد،بەڵام گرنگی زۆری پێئەدرێ.
ئەمن داوای لێبوردن ئەکەم ئەگەر قسەکانم هەڵەبن.بیرو بۆچونی
من سەبارەت بەهەرێمی کوردستان جیاوازە لەگەڵ زۆر کەس،بەڵام لەهەمانکاتیشدا کەسانێکی
زۆر هەنە هاوڕانە لەگەڵ بیرو ڕاکانی من.
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021