سیاسەت لە نێوان خەوف و حەزەردا..!

وتار/ 24/12/2019 823 جار بینراوە

كۆچه‌ر محمد عارف

سیاسەت لە نێوان خەوف و حەزەردا..!

سیاسەت چ كاری ئیسلامی بە مەفهومە گشتیەكەی لە نێوان خەوف و خەزەردا، كە پرس و چەمكێكی فرەدیدە، بۆ تێڕوانین و چۆنێتی ئەنجامدانی .
كاری ئیسلامی ، بە بازنەیەكی دیكەی بازنەگەورەكە، كەسیاسەت تێدا قاڵە و لەسەری بدوێین، ئەو  پێویستی بە جیاكردنەوەی جیاوازبینی لە نێوان خەوف و حەزەردا هەیە.
 
خەوف بە زمانی شیرینی دایك، واتە ترس . حەزەر واتە: گریمانەی پێیش بینی كراو، وە پلاندانان بۆ هەر بەربەست و ڕێگرییەك بۆ ئەو بڕیار و پرۆژەی ئامادە سازكراوە. لە حەزەردا بڕیار و كار هەیە، بەڵام لە ترسدا شكست و بیركۆڵی و وەستان هەیە .

پێغەمبەر( صلی الله علیەوسلم) لە عەقەبەی دووەم، كە زیاد لە پێنج سەدكەس لە یەسریبەوە دێن بۆ تەوافی كەعبە،  پاشان حەفتاو دوونەفەر بە نوێنەرایەتیان دێنە خزمەت پێغەمبەر(صلی الله علیەوسلم) لە عەقەبە، ئەو ژمارە هاتووە لە ژمارە پێنج سەدەكە،  هەر بە برٍیاری سەروەرمان بوو(صلی اللە علیەوسلم) ، وە كۆمەڵێك هەنگاو گریمانەكراو لە هاتنیان و بێ دەنگی پاراستینیان لە عەقەبە، هەموو پلانەكە حەزەر بوو، بەوەی موشریكین پێیان نەزانن، بەڵام تەرس نەبوو .

كاتێك پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) هیجرەت دەكات بۆ یەسریب (مەدینە) ماوەی چەند رۆژپێشتر ئیمامی ئەبوبكر ئاگادار دەكات، كە دووباربەر( ئەسپ و حوشتر) ئامادە بكات و ئاڵفی باشیان پێ بدات، وە لە دەرچوونیان، ئیمامی علی لە شوێنی خەوتنەكەی دادەنێت، پاشان چەند نەفەرێك ڕادەسپێرێت بۆ هەر ئیشێك لە ڕێگای هیجرەت و، ڕێڕۆشنتنیان بەپێچەوانەی یەسریب(مەدینە) دەبێت، هەموو ئەمانە حەزەر بوو، كە پلانی لێ بەدی هات ، نەك ترس .

موسعەبی كوڕی عومەیر گەنجێكی مەككی دەبێت لە عەقەبەی یەكەم دەینێرێت بۆ مەدینە بۆ گەیاندنی ئیسلام بەو خەڵكە، پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ناترسێت لە ناردنەكەی .
ئوسامەی كوڕی زەید، كە گەنجێكی تەمەن پانزەساڵ ، پێغەمبەر(صلی الله علیەوسلم) كردی بە سەركردەی سوپا، سوپا بەرەو غەزا نەچوون و پێغەمبەر(صلی الله علیەوسلم) وەفاتی فەرموو، بەڵام پاش بوونی بە خەلیفە ئیمامی ئەبوبەكر، زۆر داكۆكیان دەكرد كە زەید بگۆڕێت بە كەسێكی دیكە، لە بەر ئەوەی منداڵە و ئەزموونی نیە، بەڵام ئیمامی ئەبوبكر لەسەر متمانەی تەواوی بە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) سوپاكەی بەسەركردایەتی زەید ناردو سەركەوتوو بوو، نە پێغەمبەر(صلی الله علیەوسلم)  پێشتر ترسا نە ئیمامی ئەبوبكر، بەڵكو حەزەریان كردو پلانی سەربازیان دانا .
پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)لە غەزای موئتە، زەیدی كوری حاریسە و جەعفەری كوری عبدالموتەلیب و عبدالله كوری رەواحە وەك سێ سەركردە دەست نیشان كرد، ئەگەر هەر كەسیان شەهیدبوو، ئەوەی دیكەیان ئاڵاكە بگرنە دەستیان و سەركردایەتی بكەن، پاش ئەوە هەر سێكیان شەهید بوون و، پاش ئەوان خالدی كۆڕی ولید ئاڵاكە هەڵدەگرێت . لەوێشدا حەزەر كراوە ، كە ئەو سێ سەركردە یەك لە دوای یەك دیاری كراوە، بەڵام نەترساون و خەوفیان نەبوو، لە كاتێكدا سوپای مسوڵمانان لەو شەڕەدا سێ هەزار كەس بووە و بێ باوەڕان دووسەد هەزار كەس بوون، كە خالیدی كۆرٍی وەلید بوویە سەركردەی سوپاكە، زۆر عەسكەریانە پلانی پاشەكشە دادەنێت و پاشان پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئەو پاشەكشەی ناونان سەركەوتن.

لە تەمەنی بیست و سێ ساڵەی پێغەمبەرایەتێدا(صلی الله علیە وسلم) چەندین قۆناغی جیاواز بەدی دەكەین، كە هەر قۆناغە و قسە و پلان و بانگەوازی خۆی هەبوو، جا هەر یەك لەو قۆناغانە هەزاران پەرتوكیان لەسەر نوسراوە، قۆناغی بانگەوازی نهێنی، قۆناغی بانگەوازی ئاشكرا، قۆناغی پاش تائیف، قۆناغی عەقبەی یەكەم و پاش عەقەبەی دووەم، قۆناغی هیجرەت و بنیات دەولًەت، قۆناغی دەستوری مەدینە، قۆناغی بەرنگاری و جەنگ و جیهاد، قۆناغی سولحی حودەیبیە، قوناغی پاش فەتحی مەككە، ئەگەر بە ووردی وقوڵی لە بواری فیكری و پراكتیكی لە تەواوی ئەم قۆناغانە بگەڕێن، ئەوا زۆربەی هەنگاوەكانیان لە یەك جیاواز بووە، چونكە هەر قۆناغەو قسە و میفتاح و فتحی خۆیی هەبووە .
 
وڵاتی قەتەر، كە ژمارەی دانیشتوانی سێ سەدهەزار كەسە، بەڵام یاری بە سیاسەتی ئابووری جیهان دەكات و لەماوەی دەساڵ گەورەترین گۆڕانكاریان كرد لە وڵات و كاریگەریان لەسەر دەوڵەتان دروست كرد، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەركردەكانیان خەوفیان نەبوو، بەڵكو حەزەركانیان كردە پلان و پەیژەو پێدا سەركەوتن.

كاری ئیسلامی بە گشتی پێویستی بە حەزەرە نەك خەوف، خەوفی ماددە، خەوفی بڕیار، خەوفی جەماوەر، خەوفی ئیداری و كاری حیزبی ، خەوفی گۆڕانكاری و خۆنوێ كردنەوە، خەوفی سەركردەو براگەورەیەتی، خەوفی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی .
گرنگە هەموو ئەم خەوفانە وەك حەزەر تەماشا بكرێت و بكرێنە پلان و پەیژەی سەركەوتن، چونكە كاری ئیسلامی سەرچاوەی سەرەكی فیكری، قورئان و سونەت و سیرەتی پێغەمبەرە(صلی الله علیەوسلم)، وەپاشان كەڵك بینی لە دونیای دەرەوەی ئیسلام لە سیستەمی بەڕێوەبردنی كاری حیزبی و ڕێكخراوەی ..!

نوێترین نوسینەکانی كۆچه‌ر محمد عارف

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌