ئۆردۆغان ناتوانی ڕووی ڕەشی خۆی بەکەس سپی بکاتەوە

وتار/ 11/12/2019 657 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

ئۆردۆغان ناتوانی ڕووی ڕەشی خۆی بەکەس سپی بکاتەوە

 
ئۆڕدۆغان لەدوای تفبارانکردنی لەوڵاتی  ئیکوادۆرو،‌، ڕسواکردنی لەوڵاتی ئەمریکاو،پێشوازی نەکردنی لەپەڕلەمانی چیلی‌و،ئەمریکا،زۆر هەستی بەڕوو ڕەشی کرد،لەپێش تڕەمپ ووتی: من دۆژمنی کوردنیم،ئەوەتە ٥٠ ئەندام پەڕلەمان کوردن لەسەر لیستی حیزبی من،بەڵکو ئەمن دوژمنی تیرۆرم،بەڵام لەلایەن سیناتۆرێکی کۆماری بەرپەرچ درایەوە،ئیتر کەگەڕایەوە تورکیا یەک سەر بانگەوازی نارد بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم،تاسەردانی ئەنقەرە بکات.
بۆ داوایکرد سەرۆکی هەرێم سەردانی ئەنقەرە بکات؟
هەڵبەت سەردانی سەرۆکی هەرێم،زۆر شت لەخۆ ئەگری،ئەتوانین لەچەند خاڵێک کۆیانبکەینەوە.
یەکەم:ئۆڕدۆغان باری دەرۆنی تێکچوبوو لەئەمریکا و، وڵاتی ئیکوادۆر،ویستی بەسەردانی مەسروڕ بارزانی،باری دەرۆنی خۆی هێمن کاتەوە،چونکە ئەو قسەیەی لەکۆشکی سپی کرد،هەمان قسەش لەلای مەسروڕ کردو، ووتی: من دژی کوردنیم.
دووەم:ویستی بەسەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵێ: ڕاستە من کورد ئەکوژم لەڕۆژئاوای کوردستان ژنی کوردو،مناڵ‌و، پیرەژن ئەکوژم،ئەوەتە چەندەها قوتابخانەو،خەستەخانە،مزگەوت،خانی هەژارانم...........هتد ڕوخاندووە،بەڵام ئێوە بۆتان نییە قسە بکەن،هەروەها لەسەرتانە بەخەڵکی بلێن،ئۆردۆغان لەگەڵ کورد زۆر باشە،بەخۆتان ئەبینن ڕێگامداوە  ئاڵای کوردستان لەتەک ئاڵای تورکیا لەکۆشکی کۆماردابنێن،ئەوە نشانەی چاکەکانی  ئۆڕدۆغانە بۆکورد.
سێ‌یەم:ئۆڕدۆغان ئەیەوێ بەهەموو جیهان بڵێ،گەلی کورد شایانی ئەوەنییە ئێوە داکۆکی لێبکەن،منیش بەم شێوە ڕسوا بکەن،چونکە ئەوانە جێلن.بەچاوی خۆتان ئەبینن من لەڕۆژئاوا ئەیان کوژم‌و دەربەدەریشیان ئەکەم‌و لەبارچەکانی تریش سوپاسم ئەکەن.
کۆنسێرتی سبیل جان
بەبیرو بۆچونی من پێڕۆژەی کۆنسێرتی سەماکەرێکی تورک لەهەولێر،لەمبارو دۆخەدا،پەیوەندی بەئۆڕدۆغانەوە هەیە،چونکە ئەم سەماکەرە دۆستایەتی بەهێزی لەگەڵ ئۆڕدۆغان هەیە،بەڵگەش بۆ قسەکەم :لەدوای داگیرکردنی شاری عفرین،ئۆڕدۆغان لەنێوان سەماکەری تورکی سەبیل جان،و ئیبراهیم تاتلەس دانیشتووەو،گۆرانی بۆداگیردنی عەفرین ئەڵێن،ئینجا لیرەدا ئەیەوێ بەگەلی کورد بڵێ،ئێوە شایەنی سەماکەری تورکن،بەتایبەتیش شاری هەولێر،هەروەها ئەڵێ: ئەی کوردینە من لەڕۆژئاوا ئەتان کوژم،و دەربەریشتان ئەکەم،و بۆشاری هەولێریش-کەپایەتەختەکەتانە-سەماکەری تورک سەبیل جانتان بۆئەنێرم.
ئەوەی زۆر دڵگرانی کردم
کوردێکی خاوەن بروانامەی دکتۆرا،و مامۆستا لەزانکۆ ئەیگۆت: تورکیا بۆکورد زۆر باشە،لەسەروبەندی قسەکانی ئەم دکتۆرە تورکیا قوتابخانەیەکی لەڕۆژئاوا بەردومانکرد،و نۆ قوتابی منداڵ شەهید بۆن،ئینجا لەمە خەفەت‌تر،خاوەن دکتۆرا بڵێ: تورکیا بۆ کورد باشە.
محمد ملا محمود/لەئەمریکا‌

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌