سەردانەکەی مایک پێنس ڕیفڕاندۆم زیندو ئەکاتەوە

وتار/ 29/11/2019 900 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

سەردانەکەی مایک پێنس ڕیفڕاندۆم زیندو ئەکاتەوە

محمد مەلا محمود/لەئەمریکا‌‌
لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی داعیش بۆ سەرکوردستان،پەیتا پەیتا بەرپرسە باڵاکانی وڵاتانی جیهان،بەتایبەت ئەمریکاو،ئەوروپا ڕویان لەکوردستان ئەکردو،لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆڕو کۆبونەوەیان ئەنجام ئەدان.ئەم سەردانانە یەکبوو لەو هۆیانەی پاڵیان بەسەرۆکی ئەو کاتی هەرێمی کوردستانیانەوەنا،بۆئەوەی ڕیفڕاندۆم ئەنجام بدات،بەڵام هەڵسو کەوتی نێچیروان بارزانی جیاوازی هەبوو  لەگەڵ بەرپرسەکانی‌تر،خۆی وانیشان ئەدا کەباوڕی بەڕیفڕاندۆم نییە.
گرنگی سەردانی بەرپرسەکانی بیانی
ناڵێم سەردانی بەرپرسەکانی ئەمریکاو، ئەوڕۆپا هیچ گرنگیەکی نییە،بەڵام بەرپرسەکانی هەرێم دڵی خۆیان خٶش ئەکەن کاتێ خانەنشینێکی فەرەنسی،یان ئەمریکی سەردانی کوردستان ئەکات،زۆر گرنگی پێئەدرێ،ئینجا وەرە جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانیانبکات،کەبەهێزترین کەسی دووەمە لەئەمریکا،بەڵام ئێکسپایەرەکان{یضر ولاینفع}ئیدی نزانم بەرپرسەکان فێڵ لەخۆیان ئەکەن،یان فێل لەگەلی کورد ئەکەن،چونکە ئەوانە لەوڵاتەکانی خۆیان ئێکسپایەر بوینەو، ناتوانن هیچ سود بەکوردستان بگەینن.لەکاتی ڕیفراندۆم کۆمەلێک ئێکسپایەری فەرەنسی‌و، ئەمریکی لەشاشەکانی تەلەفزیۆنی هەرێم نیشان ئەدران.
سەردانی مایک بۆ هەرێم
لەوانەیە بازدان بەسەر بەغدا بۆ شاری هەولێر  کارگەری هەبی بۆ بەرپرسەکانی هەرێم،بەڵام ناشتوانن باسی زیندوکردنەوەی ڕیفڕاندۆم بکەن،چونکە بەئاشکرا لەهەولێر مایک ووتی: ئێمە داکۆکی لەیەکڕیزی خاکی عێراق ئەکەین،ئەم قسەیە ئاماژەبوو ،کەپێیان بڵێ،ئێوە بەشێکن لەوڵاتی عێڕاق.ئەگەر بڵین:ئەدی بۆ سەردانی بەغدای نەکرد،ئیستا بارودۆخی بەغدا گونجاو نییە بۆ سەردانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا،هەڵبەت مایک دووەم کەسی وڵاتی ئەمریکایە،بەلام کاتی خۆش جێگری بۆش سەردانی هەولێری کرد،کەسێکی زۆر بەتوانبوو لەئەمریکاو،جیهان،لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی هەرێمی ئەوکات پێشوازی لێنەکرد.زۆر جار بەرپرسەکانی کورد پێشوازیان لەکەسێکی ئێسپایەری ئەمریکا کردووە، بەڵام دیک چینی کەسایەتیەکی زۆر بەهێزی وڵاتی ئەمریکا بوو،وەک پێویست گرنگی پێنەدرا،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەڕێکوپێکی باسی جوانی هەرێمی کوردستان کرد.
چەند شتێک هەیە بەرپرسانی کورد پێ‌ی هەڵدەخەڵتێن
یەکەم: هاتنی بەرپرسە باڵاکانی بیانی،بەتایبەت ئەمریکاو،وڵاتانی ئەوڕوپا.سەردانی بەرپرسانی ئەم وڵاتانە،ئەبیتە هۆی لەخۆباییبونی بەرپرسانی کورد.
دووەم: لاوازی دەوڵەتی عێراق،هەرکاتێ کێشەیەکی ناوخۆیی ،یان دەرەکی لەعێراق دروست دەبی،وورەی بەرپرسەکانی کورد بەرز دەبێتەوە،بۆ نمونە: بەرپرسەکانمان ئەیانووت: تاشیعەو سوننە کێشەیان هەبی،حکومەتی عێراق بەری وەکوردستان نابی،بەلای بەرپرسەکانمان ئەستەمبوو شیعەو سوننە جارێکی‌تر یەک بگرن لەدژی کورد.
سێیەمیان: ئاووڕدانەوەی وڵاتی ئێران‌و. تورکیا ،ئەبیتە تێکدانی حیساباتی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.
چەند شتێک هەیە ئەبێ سەرکردەکان بزانن
یەکەم: ئەمریکا یەکەم وڵاتی جیهانە،کەئەتوانی ڕۆڵێکی سەرەکی ببینی لەجیهاندا،بەڵام بۆگەلی کورد جێگای متمانە نییە،چونکە زۆر کەمتر خەمە بەرانبەر بەگەلی کورد.
دووەم:کوردستان بەشێکە لەوڵاتی عێراق، عێڕاق ئامادە نییە بەسانی واز لەکوردستان بێنێ.
سێ‌یەم:باشوری کوردستان بەشێکە لەوڵاتی عێڕاق،بەڵام ئێران‌و، تورکیا،کەبەهێزترین دوو وڵاتی  ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستن‌و دوو دوژمنی سەرەکی میللەتی کوردن،بەتایبەت تورک بەدەوڵەت‌و، میللەت دژی مرۆڤایەتین لەجیهان‌دا،مەلاکان  بەئاشکرا لەڕۆژی هەینی خەڵک هاندەدەن بۆ کوشتنی کوردان.
پێویستە لەسەر بەرپرسانی  هەرێمی کوردستان کێشەی کورد بکەنە کێشەیەکی نێو دەوڵەتی‌و، وازبێنن لەگەندەڵی،چونکە بەرپرسەکانمان لەنێو کوردستان‌و، لەدەرەوەش ناویان بەگەندەڵچی دەرکردووە.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌