بەرەو کۆنگرە

وتار/ 29/11/2019 742 جار بینراوە

ئاکام وەزیری

بەرەو کۆنگرە

نووسینی ئاکام وەزیری
-ئەڵێن تۆش خۆت کاندید کردووە ڕاستە؟
+بەڵێ قوربان
-بەنیازی ببیت بەچی؟
+قوربان بەنیازی مەکتەب سیاسیم
-هیچ لەسیاسەت دەزانیت؟
+بەڵێ قوربان ئەلفوبێی سیاسەتم لەگەورەکانمەوە فێربوومە
-بڕوانامەی چیت هەیە؟
+شەش قوربان
-علمی یان ئەدەبی؟
+سەرەتایی قوربان
-ئەمە چۆن دەبێت؟
+گەورەم زۆر ئاساییە ئەوکاتەی من شەشی سەرەتایم تەواوکرد بەهەموو ئاواییەکەمان شەش تەلەبەی نەبوو، بۆیە ئەو شەهادەیەی من بەقەد دکتۆرای ئێستا هەیە.
-یەعنی چۆن بەقەد دکتۆرای ئێستا هەیە؟!
+قوربان من شەشی سەرەتایم تەواوکردووە کەچی زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و سوکە ئینگلیزییەکیش دەزانم، کەچی ئێستا مامۆستامان هەیە نازانێت ناوی خۆی بنووسێت، دکتۆرمان هەیە بەهەزار وەرگێڕ و پسپۆڕی زمان ناتوانیت لەدەس و خەتەکەی بگەیت و بزانیت مەبەستی چییە؟
-ئێ یەعنی تۆ ئێستا بەشەهادەی شەشی سەرەتاییەوە دەتەوێت ببیت بەئەندام مەکتەبی سیاسی؟
+بەڵێ قوربان زۆریش ئاساییە.
-ئاخر چۆن؟
+ئێ بۆ قوربان کاتێک کابرا بووە سەرۆک خۆ شەهادەی شەشی سەرەتایشی نەبوو ئەی بۆ ئەو بووە سەرۆک بۆمن نەبم بەئەندام مەکتەبی سیاسی؟
-ها! وەڵا خۆڕاستەکەیت، دەی کەوایە کێشە نییە مادام سەرۆکمان بێ شەهادەیە باتۆش ببیتە ئەندام مەکتەب سیاسی هیوادارم دەرچیت و گۆڕانکاری لەسیاسەتی ئەم وڵاتە بکەیت.
+نادڵنیابە قوربان پڕۆژەی گەورەم بەدەستەوەیە بۆگۆڕانکاری لەسیاسەتی ئەم وڵاتە.
-بەڕاستە؟ چۆن؟ ئادەی بزانم چیت پێیە و چی دەکەیت؟
+قوربان جارێ پێش هەموو شتەکان کوڕە و نەوەکانم وەک حزبی بەرامبەر دەسەڵات و پۆستی زەخمیان پێدەدەم
-ئێ ئێ چیتر؟
+ئینجا قوربان دەچم بەپارە کۆمەڵێک پەیجی زەخم و میدیایی سێبەر درووست و دەکەم و ڕێکلامی بۆخۆم پێدەکەم.
-ئەها زۆر جوانە، ئەی باشە بیرت لەوەکردۆتەوە چۆن بچیتە ئەو پۆستەوە؟ ئایە پارەی زۆرت هەیە تاوەکو دەنگی پێبکڕیتەوە؟
+هههههههههههه قوربان دەنگ کڕینەوە گوزەشت، ئەوە کۆن بوو ئێستا باوی نەماوە.
-یەعنی چی؟ ئەی ئێستا باوی چییە؟
+مەلەف قوربان
-چۆن یەعنی چی مەلەف؟
ِ+قوربان یەعنی لەڕێی مۆبایلەوە بەپارە مەلەف بۆڕکابەرەکانم درووست دەکەم و لەکاتی نزیک بوونەوەی دەنگدان بڵاوی دەکەمەوە، بەمەش خەڵک بۆیان دەردەکەوێت کەمن شایستە ترم بۆیە هەڵم دەبژێرن.
-دەست خۆش بەڕاستی شایستەیت، هیوای سەرکەوتن بۆخۆت و حزبەکەت دەخوازم بەهیوای کۆنگرەیەکی باش.
+سوپاس قوربان

نوێترین نوسینەکانی ئاکام وەزیری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌