کەرکوک گەڕاوەتەوە پێش دۆخی شانزەی ئۆکتۆبەر

وتار/ 14/11/2019 787 جار بینراوە

ئاکام وەزیری

کەرکوک گەڕاوەتەوە پێش دۆخی شانزەی ئۆکتۆبەر

نووسینی/ئاکام وەزیری

پاش ئەوەی ساڵی ۲۰۱٤ کورد دەستی بەسەر هەموو جومگە سەرەکییەکانی ژیانی لەکەرکوک دا گرت وەک (سیاسی و ئەمنی و کارگێڕی و هتد...) توانی تاڕادەیەکی زۆر ژیانێکی تەتدرووست و باش بۆخەڵکی شارەکە دابین بکات و دۆخی ئەمنی شارەکە بەرەو پێش ببات، بەڵام لەهەمان کاتیش دا پێویستە دان بەوەدا بنێین کەوا کۆمەڵێک کەس هەبوون دۆخی خراپی ژیانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیان دەقۆستەوە و بەناوی ئەوانەوە پارەی بەزۆر لەخەڵک دەسەند ئەویش بەبێ ئەوەی ئەو هێزانە ئاگاداربن یانیش بەپشت ئەستووریان بەبەرپرسێک یان لایەنێکی سیاسی هەڵدەستان بەوەرگرتنی پارە بەزۆر لەدووکان دار و شوێنە بازرگانییەکان و چەندین شوێنی تر.

لەهەمان کاتیش دا هەندێکجار خەڵکی شاریان بێزار دەکرد یانیش هەڕەشەیان لەخەڵک دەکرد و پشتیان بەکەسانی تر دەبەست، ئەوە ئەو واقیعەیە کەکاتی خۆی کەرکوک هەی بوو، ئێستاش بەدەرنییە لەو واقیعە.

لەپاش ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر حکومەتی عێراق باسی لەسەپاندنی یاسادەکرد و بیانوویەکەشی بۆهێرشکردنە سەر کەرکوک بریتی بوو لەسەپاندنی یاسا و گوایە لەوکاتەدا یاسا لەکەرکوک جێبەجێ نەدەکرا، بەڵام حکومەتیش لەسەپاندنی یاسا شارەکەدا شکستی هێناوە و نەیتوانیوە یاسا بسەپێنێت، چونکە ئێستا چەکدارانی گروپەکانی سەربە حەشدی شەعبی ڕۆڵی گروپە چەکدارییە خاوە خۆرەکانی کوردی پێش شانزەی ئۆکتۆبەر دەبینن و شەڕ بەخەڵکی مەدەنی دەفرۆشن و خۆیان بەخاوەن دەسەڵات و بێمنەت دەزانن.

لەچەند شەوی ڕابردوودا ژمارەیەک گەنجی عەرەبی شیعە کەچەکداری گروپێکی سەربەعەسائیبی ئەهلی حەقی سەربە حەشدی شەعبی بوون، کەلەلایەن قەیس خەزعەلییەوە سەرپەرشتیان دەکرێت، لەکاتی ڕۆیشتنیان بۆیاری کردن لەیاریگایەکی دەستکردی تۆپی پێ لەکەرکوک لەلایەن یەکێک لەو گەنجانەی، کەلەسەر یاریگاکەیە ئاگادار دەکرێنەوە ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەردەم ماڵان ڕانەگرن و خەڵک بێزار نەکەن بەڵام یەکێک لەو گەنجانە بەشێوازێکی ناشرین وەڵامی گەنجەکە دەداتەوە، بۆیە گەنجەکەش خاوەنی یەکێک لەماڵەکان ئاگاداردەکاتەوە کەئۆتۆمبێلێک لەبەردەمی ماڵەکەیەتی و پاش ئەوەی خاوەن ماڵەکە دەگاتە ئەوێ و داوای لابردنی ئۆتۆمبێلەکە دەکات، گەنجەکەی سەربە عەسائیب جارێکی تر بەشێوازی ناشرین وەڵامی خاوەن ماڵەکە دەداتەوە، ئەوەش وادەکات شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان خاوەن ماڵەکە و گەنجەکانی سەر بەعەسائیب درووست بێت، خاوەنی ماڵەکە ناچار بۆپاراستنی خۆی پەیوەندی بەئەفسەرێکی پۆلیسەوە دەکات، کەعەرەبی سونەیە و هاوڕێیەتی، ئەفسەرەکەش بۆپاراستنی دەگاتە بەردەمی ماڵی خاوەن ماڵەکە و بۆبڵاوەکردنی گەنجەکانی عەسائیب و لابردنی ئۆتۆمبێلەکان بەدەمەنچە زیاتر لە۱۰فیشەک بەئاسمان دا دەتەقێنێت، پاش نیو کاتژمێر دەمەقاڵێ گەنجەکانی سەربە عەسائیب لەو شوێنە دەڕۆن لەلای پۆلیس سکاڵا تۆماردەکەن و پاش ئەوەی پۆلیس دەگاتە شوێنی ڕووداوەکە ماوەی یەک کاتژمێر دەمەقاڵێکی تووند لەنێوان خاوەن ماڵەکە و ئەفسەرەکەی هاوڕێی و گەنجەکانی سەر بەعەسائیب درووست دەبێت و پۆلیسیش لەشوێنێکە تەنها ڕۆڵی تەمەشاکردنی دەبینی و یەکێک لەئەفسەرەکانی پۆلیس باسی لەوەدەکرد ئەو ناتوانێت ڕووبەڕووی چەکدارێکی ئاسایی عەسائیب ببێتەوە چونکە ئەو چەکدارە مەرجەعیەتی شیعەی لەپشتە.

هەموو ئەو ڕووداوانە لەکاتێکدایە عادل عەبدولمەهدی خۆی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی سەربە عەسائیبی دەرکرد، کەچی ئێستاش ئەو گروپانە بەتەواوی تێکەڵ بەسوپا نەکراون و لەبازگەکانی دەوروبەری کەرکوک بەئاشکرا دەبیندرێن و هەندێکجاریش سوکایەتی بەو پێشمەرگانە دەکەن کەخەڵکی کەرکوکن و بەجل و بەرگی سەربازی بۆئەرکی سەربازی خۆیان دەگەڕێنەوە یان بەپێچەوانەوە، لەکاتێکدا لەبازگەکانی سوپا و دژەتیرۆری عێراقی زۆر ئاساییە و ڕێگە بەپێشمەرگەکان دەدرێت بەجل و بەرگی سەربازی بچنەوە بۆئەرکی خۆیان یانیش بەپێچەوانەوە لەئەرکی خۆیان بگەڕێنەوە بۆماڵی خۆیان لەکەرکوک.

نوێترین نوسینەکانی ئاکام وەزیری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌