دیاردەی بازرگانی كردن بە یادی لەدایك بونی پیغەمبەرمان (صلی الله علیە وسلم)!!!.
وتار/
08/11/2019
726 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
دیاردەی بازرگانی كردن بە یادی لەدایك بونی پیغەمبەرمان (صلی الله علیە وسلم)!!!.
یادكردنەوەو بیرخستنەوەی یادی لەدایك بونی پیغەمبەرو(صلی اللە علیە وسلم ) پیشەواو قائیدمان كاریكی ئیجابی و باش و عادەتیكی پیویستە، بەتایبەتی بو نەوەی صلاح الدین بوتە ناسنامە و عادەتیكی جوانی ئەم گەلە، مافی خوشمانە ئیمەی موسلمان شانازی بەیادی ئەم سەركردە و پیغەمبەرە بكەینەوە، بەلام ئەوەی جیگای داخە سالانە لەگەل هاتنی ئەم یادە پر بەرەكەت و شكویە كومەلیك بەناو حیزبی سیاسی عەلمانی و بازرگانی سیاسی و هەندیك مەلاو شیخ و سەیدو راگەیاندن بازرگانی بەم یادە دەكەن، ناترسن لەم ئایەتە (إِنَّ اڵّژِینَ ێشْتَرُونَ بِعَهْدِ الڵّهِ ۆأَیْمَانِهِمْ پَمَنًا قَلِیلا أُوڵئِكَ لا خَلاقَ ڵهُمْ فِی اڵاخِرَەِ ۆلا یُكَلِّمُهُمُ الڵّهُ ۆلا ێنْڤُرُ إِڵیْهِمْ ێوْمَ الْقِێامَەِ ۆلا یُزَكِّیهِمْ ۆڵهُمْ عَژَابٌ أَلِیمٌ) .
بازرگانیەكانیش چەند جوریكی هەیە لەوانە :
یەكەم: بازرگانی سیاسی
واتە: بەشیك لەحیزبە سیاسیە عەلمانیەكان شەوو روژ دژی حوكم و دەولەتداری پیغەمبەرن و دەلین دەبی ئیسلامی محمد لەدەولەت جیابكریتەوە ، دەیان بریار لەپەرلەمان دژی شەریعەتەكەی پیغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەر دەكات، ئایەت و فەرمودەكانی لە قوتابخانەكان دەسریتەوە، ئەمەیان ج جیاوازیەكی هەیە لەگەل (ما لله لله وما لقیصر لقیصر) كەجی بەدورویی هەزار شیعاری خوشەویستی بو پیغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) بەدیوار هەلدەواسی بو چەواشەكاری و بازرگانی پی كردن بەم یادە ، تا بەدرو بەشوین كەوتوانی بلی من دژی پیغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) نیم، ئەمەیان ترسناكترین بازرگانیە.
دووەم: بازرگانی شوهرەت پەیداكرن.
لەدونیای فیس بوك و سوشیال ململانی خودەرخستن و شوهرەتە، هەر كەس بوتە خاوەن جوریك لەراگەیادنیكی تایبەت، ئەمەش وای كردوە هەولی خو دەرخستن زیاتر بدات، بەتایبەتی بەشیك لەمەلاو شیخ و سید بەناوی خوشەویستی بو پیغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) بازاریان لەوە دایە بانگەشەی دواكەوتەی پیغەمبەر دەكەن كەچی پشتگیری لەزالم و دەسەلاتی عەلمانی دەكەن ئایا شوینكەوتەی پیغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەبی پشتی زالم و گەندەلكاران بگری، ئەمەش بازرگانیەكی ترە بەم یادە.
سێەم: بازرگانی بو هەلبژاردن.
زوریك لەو حیزبانەی خاوەنی پروژە نین یان شكستیان هیناوە لەم بابەتە خەریكی یاد كردنەوەی پیغەمبەرن (صلی اللە علیە وسلم ) بە زیادە رەویكی زورەوە. تا سەرنجی خەلك رابگیشن و سودی لی وەرگرن بو هەلبژاردنەكان، چونكە ئەوەی یادی پیغەمبەر بكاتەوە نابی هیچ هەنگاویكی مەبدئی بهاویژی دژی پیغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم )، وەنابی بازرگانی بەژیانی پیغەمبەر بكات.
چوارەم : بازرگانی بو پەیدا كردنی پارەو پول.
بەشیك لەوانەی لەم مانگەدا زور سەرقالی ئەم بابەتەن بو ئەوەیە پارەو پولیان دەست بكەوی و تیجارەتی پی بكەن، جار وا هەیە لەیەك شەودا پارەیەكی زیاد وەر دەگرن، ئەمەشیان لەبەر خوش ویستنی پیغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) نیە، بەلكو بو پارەكەیە. چەندان چوری تریش هەیە لەبازرگانی كردن بەم یادە پیروزە بەلام لەبەر دریژ بونەوەی بابەتەكە بەوەندە كوتایی دینم ، هیوا دارم خومان بەدور بگرین لەم جور بازرگانیە ترساناكە كەخوداو پیغەمبەر پیی تورە دەبن.
د. ادریس كاریتانی
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020