د.نەجمەدین کەریم،ئەسپە تەورادەکەی پارتی لەکەرکوک

وتار/ 04/10/2019 786 جار بینراوە

ئاکام وەزیری

د.نەجمەدین کەریم،ئەسپە تەورادەکەی پارتی لەکەرکوک

نووسینی:ئاکام وەزیری
هەموومان چیرۆکی بەناوبانگی فیلمی تڕۆیمان بیستووە، .کەباس لەجەنگێک دەکات لەنێوان وڵاتی تڕۆی و یۆنان دەکات،

کاتێک یۆنان هەوڵی دا شاری تەڕوادەی پایتەختی تڕۆی داگیربکات، بەڵام پاش شەڕێکی سەخت و چەندین جار شکست یۆنان لەڕێگەی ئەسپی تەڕوادەوە توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

ئێستاش لەهەرێمی کوردستان، حزبە سیاسییەکان لەڕێگای ئەسپی تەڕوادەوە هەوڵدەدەن شکست بەبەرامبەرەکانیان بهێنن، نوێ ترینیشیان تەڕوادەکەی نەجمەدین کەریمە لەکەرکوک.

وەک هەموان دەزانین ڕۆژی شەمەی ڕابردوو ۲۸ـی ئەیلول نۆ حزب و لایەنی سیاسی کوردی کەرکوک لەشاری هەولێر کۆبوونەوە بۆمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی کوردی بۆهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کەوابڕیارە لەمانگی نیسانی ساڵی۲۰۲۰ بەڕێوە دەچێت و دوای پانزە ساڵیش بۆیەکەمجارە ئەو هەڵبژاردنە لەکەرکوک بەڕێوە بچێت بۆیە ئێستا دانیشتووانی کوردی کەرکوک چاویان لەلایەنە سیاسییەکانە تاوەکو کارێک بکەن بۆپاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کوردی کەرکوک.

هەربۆیە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی یەک لیستی نۆ حزبی کوردی کەرکوک دانیشتووانی شارەکەی دڵخۆش کردووە، بەڵام بەبڕوای من ئەو یەک لیستییەی نۆ حزبەکە گەر تاسەریش بەو جۆرە بەردەوام بێت و هەڵنەوەشێتەوە، ئەوا مەترسی تر هەن، کەبتوانن ببنە هەڕەشە و پەرتەوازەیی دەنگی کوردی کەرکوک.

لەئێستادا جوڵانەوەی نەوەی نوێ تاکە حزبی فەڕمی تۆمارکراوی کوردی کەرکوکە، کەئامادەنییە لەگەڵ نۆ حزبەکەی تر بەشداری یەک لیستییەکەی کەرکوک بکات، بەڵام نەوەی نوێ بەبڕوای من نابێتە مەترسییەکی جدی بۆسەر دەنگی کورد لەکەرکوک.

شەوێک پێش کۆبوونەوەی نۆ حزبە کوردییەکەی کەرکوک لەهەولێر واتا شەوی۲۷ـی ئەیلول لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی  دا، د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری دوورخراوەی شاری کەرکوک، کەماوەی دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە لەکەرکوک نەماوە و لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێڕاقیشەوە لەپۆستەکەی دوورخراوەتەوە، ڕایگەیاند لەکەرکوک بەلیستێکی سەربەخۆ بەشداری دەبێت، و دوێنێش لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی کوردی کەرکوک گوتی، گەر پارتی و یەکێتی یاسای هەڵبژاردن دەستکاری بکەن، ئەوا ئەو بەلیستێکی سەربەخۆوە بەشداردەبێت، چونکە ئەم یاسایە ڕێگەنادات هیچ کەسێک لەدەرەوەی کەرکوک بێت و لیستی لەکەرکوک هەبێت.

بەبڕوای من دکتۆر نەجمەدین کەریم گەر لیستەکەی ڕابگەیەنێت دەبێتە ئەسپە تەڕوادەکەی پارتی لەکەرکوک و هەوڵێکیش دەبێت بۆلاواز کردنی دەنگ و پێگەی یەکێتی لەکەرکوک.

پێم وایە لەداهاتوودا پارتی لەڕێگای پەڕلەمانی بەغداوە کارئاسانی بۆ د.نەجمەدین کەریم دەکات تاوەکو بتوانێت لەدەرەوەی کەرکوکەوە بەلیستێکی سەربەخۆ بەشداربێت و لەبەرامبەردا دکتۆر نەجمەدین هەموو هەوڵێک بدات بۆلاوازکردنی پێگەی یەکێتی لەکەرکوک، چونکە یەکێتی تەنها کەرکوکی لەدەست ماوە و ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەریش باشترین دەرفەتە بۆئەوەی پارتی وابکات پێگەی یەکێتی لەکەرکوک لاوازبکات و بۆئەوەش د.نەجمەدین کەریم بەکاردەهێنێت، چونکە ئێستاش بەشێک لەدانیشتووانی کوردی کەرکوک مەیلیان بۆلای دکتۆر نەجمەدین کەریم دەچێت بەتایبەت تائەوکاتەی لەشانزەی ئۆکتۆبەریش خەڵکی شارەکە لەپشتی بوون.

هەروەها دوور نییە پارتی لەڕێی ڕێکخستنەکانییەوە لەکەرکوک بەشێوەی نهێنی هەوڵبدات دەنگ بۆدکتۆر نەجمەدین کەریم بکڕێتەوە لەپای ئەوەی پێگەی یەکێتی لەوشارە لاوازبکات.

نوێترین نوسینەکانی ئاکام وەزیری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌