بۆچی حوسێن حوزنی موکریانی بۆختانی بەمەلای خەتی کرد؟

وتار/ 01/09/2019 2021 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

بۆچی حوسێن حوزنی موکریانی بۆختانی بەمەلای خەتی کرد؟

محمد ملا مەحمود/لەئەمریکا
لەسەردەمی کۆن‌و ئێستادا،ئەو کەسانەی ئەیانەوێ لەدژی ئایینی ئیسلام،کارێک ئەنجام بدەن،ئەگەڕێن بەدوای خاڵێکی لاوازی پیاوێکی ئایینی،بەتایبەت ئەو پیاوە ئایینیانەی ڕۆڵێکی پیشچاویانە هەیە لەنێو میللەت،ئینجا یان کاری خەیانەتیان ئەدەنە پاڵ،یان بوختانێکی ئەخلاقیان بۆ دروست دەکەن.لەم سەردەمەدا لەنێو گەلی کوردی خۆمان کەسانێکی زۆر پەیدابوینە بەناوی ڕوشنبیری بەقەلەم‌و دەمە پیسەکانیان پەلاماری ئایینی ئیسلام‌و مەلا بەناوبانگەکانی کوردستان ئەدەن،حیزبە دەسەڵاتدارەکانیش ڕێگایان بۆ خۆش ئەکەن.حوسێن حوزنی موکریانیش یەک بوو لەو کەسانەی لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم ئەیەویست پەلاماری ئایینی ئیسلام بدات،بەڵام ئەوکات نەیئەتوانی بەئاشکرا پەلاماری ئایینی ئیسلام بدات،ئینجا لەبەر ئەم هۆیەو،چەندەها هۆی تریش،بوختانی بۆ مەلای خەتی دروستکرد.
ئەو هۆیانەی پاڵی بەحوسێن حوزنی موکریانی وەنا تا،بوختانی خەیانەت بداتە پاڵ مەلای خەتی
یەکەمیان:حوزنی موکریانی کە دژ بەئایینی ئیسلام بوو،ویستی لەڕیگای مەلای خەتی‌یەوە پەلاماری ئایینی ئیسلام بدات،چونکە سەردەمی ئەو نەیئەتوانی لەشاری ڕواندوز دژی ئیسلام هیچ کارێکی نەشیاو ئەنجام بدات.سەردەمی ئەو هەموو پیاو ماقولانی شاری ڕواندوز خاوەنی مزگەوتو قوتابخانەی ئایینی بوون،وەک مزگەوتی نوری باویلا غاو، مزگەتی لەعلی خانێ.....هتد.
دووەمیان:موکریانی لەساڵی ١٩٢٥ کەچووە شاری ڕواندوز،لەلایەن بنەماڵەی باویلاغا ڕێگای پێدرا،کەلەڕواندوز بمینێتەوە.لەو کاتی‌دا، کێشەیەکی زۆر گەرە هەبوو لەنێوان نەوەکانی میرانی سۆران‌و، بنەماڵەی باویلاغا،چونکە ئەو کات داواکرابوو،هەموو کەسێک لەدەڤەری ڕواندوز ئیمزا بکات کە سمایل بەگی لەعلی خانێ- کەلەنەوەکانی میرانی سۆران‌بوو-حاکمی مطلقە لەدەڤەری ڕواندوز،بەڵام بنەماڵەی باویلاغا بۆیان ئیمزا نەکرد.حوزنی موکریانیش پاڵپشتی باویلاغابوو،موکریانی ئەیویست دوژمن پەیدابکات بۆ سمایل بەگ.
سێیەمیان:موکریانی ئەیویست دوژمنایەتی دروست بکات لەنێوان نەوەکانی میرانی سۆران‌و، نەوەکانی مەلای خەتێ،چونکە ئەم دوو بنەماڵەیە پەیوەندیەکی بەهێزیان هەبوو،بۆ نمونە: نەوەکانی مەلای خەتی هەر  مزگەوتی گەورە مابونەوە،کەکاتی خۆی پاشای کۆرە،پان پاشای گەورە مەلای خەتێ‌ی کردبووە موفتی حکومەتەکەی.
بەڵگەلەسەر درۆیەکانی حوسێن حوزنی موکریانی
چەندەها بەڵگەی رون‌و ئاشکرا هەیە لەسەر درۆیەکانی موکریانی،یەکەمیان : موکریانی داوای لەخەڵکی کردووە ،بۆئەوەی پاڵپشتی درۆیەکانی بکەن.
دووەمیان:مەلایەک ناتوانی خەیانەتی لە بنەماڵەیەکی بەدەسەڵات بکات‌و ، لەشاری ئەم بنەماڵەیەش دابنیشی.
سێ‌یەم:جارێک لەجاران یەک لەم بنەماڵەیە باسی مەلای خەتی نەکردووە،کەخەیانەتی لەپاشای گەورە کردبی.
چوارەم: درۆیەکی‌تری موکریانی،کەزۆر شاخدارە.لەکتێبی مێژووی میرانی سۆران ئەڵێ: مەلای خەتی لەشەرمەزاریان گەڕاوە گوندی خەتێ.مەلای خەتی‌و نەوەکانی ببڕاو ببرا  نەگەراینەوە خەتێ،هەموویان لەرواندوز نیشتەجێبون،جگە لەوانەی بەهۆی ئیشەکان چوبنە هەولێرو شارەکانی‌تر.
پێنجەمیان:چەندەها بلێمەتداری گەلی کورد،کەقەلەمەکانیان پاکو‌خاوێن راگرتووەو، دەمیان لەدرۆ پاراستووە،داکۆکیان لەمەلای خەتێ کردووەو،درۆیەکانی حوزنی موکریانیان سپی کردیتەوە،وەک بلێمەتی بەناوبانگی گەلی کورد محمد مەسعود کوڕی مەلای گەورەی کۆیی،هەروەها مامۆسستا مەلا تاهیری بەحرکەی‌و، مەسعود عبدالخالیق‌وسەدان نووسەری‌تری.
پێویستبوو مێژوو نووس ڕاستگۆبێ لەگەڵ میللەت‌و،نووسینەکانی،بەڵام بەداخەوە هەر لەکۆن‌و،ئێستا زۆربەی مێژوو نووسەکان بەهەوەستو ئارەزوی خۆیان مێژوو ئەنووسنەوە.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌