بڕوانامەکانی نێچیرڤان بارزانی

وتار/ 09/08/2019 1476 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

بڕوانامەکانی نێچیرڤان بارزانی

موحەمەد مەلا مەحمود/لەئەمەریکا
لەسەروبەندی بونی نێچیروان بارزانی بەسەرۆکی هەرێمی کوردستان،دوو شتم زۆر بەلاوە سەیربوو،یەکەمیان: هەندێک لەئەندام پەڕلەمانەکانی کوردستان ئەیان ووت: نێچیروان بارزانی بروانامەی نییە،بەلای منەوە ئەو کەسانە ،وەک کەسێک وان،تازە ناوی کوردستانی وەبەر گوێ کەوتبی.دووەمیان: ئەو کەسانەم زۆر پێسەیر بوون،کەخۆیان کاندید کردبوو بۆئەوەی ببنە سەرۆکی هەرێم،ئایە ئەم خۆ کاندید کردنە هیچ سودی هەبوو بۆئەو کەسانە،یان بەکرێگیرابون بۆ ریکلامکردن لەپێناوی نێچیروان بارزانی،تابڵێن، ئەوەیە دێموکراسی ڕاستەقینە.
بروانامەکانی نێچیروان بارزانی
هەڵبەتە ئەم سەرۆکەمان بڕوانەمەی زۆر بەهێزی هەیە،بەهێزتر لەماجستیرو دکتۆرا،چونکە هەزاران خاوەن ماجستیرو دکتۆرا ئامادەن کڕنۆش بەرن بۆ ئەم زاتە،بێئەوەی داوایان لێبکات،بۆ نمونە وزیرەکانی حیزبی‌تر ،کەخاوەن بڕانامەبون،پێیانووت: ئێمە قوتابی جەنابتین،تاجەنابت فەرمان دەرنەکەی،ئێمە ناچین بۆ پەڕلەمان.ئینجا باسی بڕوانامەکانی نێچیروان بکەین:یەکەم نەوەی مەلا مستەفای بارزانی‌یە،دووەم کوڕی ئیدریس بارزانی‌یە،سێ‌یەم برازای مەسعود بارزانی‌یە،چوارەم زاوای مەسعود بارزانی‌یە،ئەمەیان زۆر بەهێزە،پێجەمیان کەسایەتیەکی بەهێزە بۆڕاپەڕاندنی ئیش‌وکارەکانی خۆی،بەڵگەش لەسەر بەهێزیەکەی ڕۆڵی دوای ڕیفڕانۆمیەتی.
هەمیشە هێز گرنگتربووە لەبڕوانامەکان
لەسەردەمی مەلا مستەفای بارزانی-کەباپیری نێچیروان بارزانی‌یە-کاتێ خاوەن بروانامەکان ویستیان پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق،دابمەزرێنن،یەکسەر مەلا مستەفایان هەڵبژارد بەسەرۆکی حیزب، بەبێ ئامادەبونی بارزانی  ،ئەوەش بەڵگەیە کەهێزی بارزانی گرنگتربووە،لەبڕوانامەکانی ئیبڕاهیم ئەحمەدو،هەمزە عەبدوالله. مەلا مستەفای بارزانی کاتێ ڕۆویشت بۆ یەکێتی سۆڤیەت،ترسێکی بەجێهێشت لەنێو دلو دەرونی خاوەن بروانامەکانی پارتی .
ڕسواکردنی خاون بڕوانامەکان
کاتێ بارزانی لەیەکێتی سۆڤیەت گەڕایەوە بۆ عێڕاق لەساڵی ١٩٥٨ سکرتێری پارتی ئیبراهیم ئەحمەدبوو.لەکۆبونەوەیەکی پارتی‌دا لەکانونی یەکەمی ساڵی ١٩٥٩،مەلا مستەفای  بارزانی براییم ئەحمەدی لەنێو کۆبونەدا دەریکردەرەوە،لەهەمانکات‌دا،هەمزە عەبدوالله کردە سکرتێری پارتی،بەڵام لەمانگی تەموزی هەمانساڵدا،بارزانی هەمزە عەبدوالله ڕسواکرد،بۆ هەتاهەتایێ لەگۆرەپانی سیاسەتی وەدەرناو، جارێکی‌تر براییم ئەحمەدی کردەوە سکرتێری حیزب.هەر لەوکاتەوە ئاشکرابوو،بڕوانامەکان ناتوانن سەر دربێنن بەرانبەر بەهێزی چەکدار.
هێزو بروانامە پیویستە
منیش پیم سەیرە،کەنێچیروان بارزانی نەیتوانیوە بروانامە وەربگری،لەگەڵ ئەوەش کەپێویستی پێنیە،بەڵام کەسێکی وەک نێچیروان،بەئاسانی ئەیتوانی ببیتە خاوەن بڕوانامە،چونکە هەموو شتێکی لەوڵاتی ئێران بۆ ئامادەکرابوو.

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌