جەنگ دژی پلاستیک و مەترسیەکانی بۆسەر ژینگە

وتار/ 08/08/2019 2967 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

مەترسی پیسبوون بە مادە پلاستیکیەکان

ڕەوەند عبدوللە حمە
واز هێنان لە پلاستیک لە بەر پاک ڕاگرتن و جوانی دەریاکان ، لە مەترسی پیسبوون بە مادە پلاستیکیەکان، ڕێکخراوەکان لە سیلیا مارینا لە هەرێمی کالابریا لە باشوری ئیتالیا داوە دەکەن پلاستیک لە کەنار دەریاکان قەدەغە بکرێت لە بەر پاک ڕاگرتن و پیسنەبوونی ئاوی دەریای یۆنیۆ لە سیلیا مارینا ،ڕێکخراوەکان داوادەکەن بەڕێخستنی کۆنفرانسێک لە کاتانزارۆ بۆ دەرکردنی بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی هەموو ئەو مادە پلاستیک یانەی لە کەنار دەریاکان دەبنەهۆی پیسبوونی دەریا و کەنارە ئاوییەکان هاوڵاتیانی سیلیا مارینا یان ئاگادار کردۆتەوە لە بەکار نەهێنانی پلاستیک لە کەنارە ئاویەکانی یۆنیۆ دەبێتە هۆی پیسبونی کەنارە ئاوییەکان و کاری گەری دەبێت لەسەر خۆراکی ماسییەکان و دواتر ماسی ئەو کەنارە ئاوییانە بە کەڵکی خواردن نایەن لە ڕووی تەندروستیەوە.

ڕێکخراوەکان داوادەکەن هەموو دووباره هەموو ئەو مادە پلاستیکیانە کۆ بکرێنەوەو بەشێوەی ڕیساکلین بەکار بهێنرێنەوە لە بەرهەمی نوێدا ، جێگای باسە ڕێخراوەکان ڕەخنەیەکی زۆریان لە بڕیارێکی پێشووی شارەوانی سیلیا مارینا دەگرن کە پێشتر چەندین جار ڕێکخراوەکان ، ئاگادار یان کردنەتەوە لە مەترسیەکانی پیسبوونی کەنارەئایەکان بە مادە پلاستیکیەکان بەڵام ئەوان پشگوێیان خستووە ئەم ڕێخراوانە کار دەکەن بۆ جەنگێک دژی پلاستیک و وشیار کردەوەی هاوڵاتیان لە فڕێنەدانی پاشماوەکانی پلاستیک لە ژینگەدا بە گشتی هەر وەک دەزانین پاشماوەکانی پلاستیک پێویستیان بە سەدان ساڵە بۆ کۆتای هاتنی مادەکە له ژینگەدا.

دەزگاڕاگەیاندنەکان وێنە و ڤیدیۆی مناڵانی قوتابخانەکانیان بڵاو کردۆتەوە لە چالاکیەکانیاندا داوای قەدەغەکردنی پلاستیک دەکەن بە تایبەت لە کەنارە ئاوییەکان دارستان و شوێنە گشتییەکان، بازرگانەکان دەیانەوێ بە دووبارە بەکار هێنانەوەی پاشماوەکانی پلاستیک لە دروست کردنی قوماش و بەر هەمەکانی تر ئەمەش هەنگاوێکی دڵ حۆش کەرە بۆ هاوڵاتیان بەڵام لایەنی ئابووری کاریگەری دەبێت لەسەر دووبارە بەکار هێنانەوە یان لەبەر ئەوەی هەندێ لە بەرهەمە پلاستیکیەکان ڕیساکلین ناکرێنەوە ئەمەش بڕە پارەیەکی زۆری دەوێ بۆ جیا کردنەوەی ئەو مادە پلاستیکیانەی کە دوو بارە بەکار دەهێنرێنەوە لە بەر هەمێکی نوێدا.

هەروەها یەکێتی ئەورپاش کۆ بونەوەیەکیان ئەنجامدا سەبارەت پیسبوونی دەریاکان بە پلاستیک و مەترسیەکانی، لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەورووپا داوایان کرد لە جیاتی ئەو بەرهەمە سەفەریانەی کەلە پلاستیک دروست دەکرێ بەرهەمە شوشەیەکان بخرێنە شوێنیان هەروەها ئەوپلاستیکی لە ماڵاندا بەکار دێت کە جارێکی تر ڕیساکلین ناکرێنەوە بکرێنە ناو کیسەی تایبەت و ئامادە بکرێن بۆ سوتان ، بەڵام ئەگەر هاوکای هاڵاتیان نەکرێت لە لایەن حوکمەتەوە کۆسپێکی گەوورە لەبەردەم قەدەغەکردنی بەرهەمە پلاستیکیەکاندا دروست دەبێت لە بەر ئەوەی بەرهمە پلاستیکیەکان لە ڕووی نرخەوە هەر زانترە لە چاو بەرهەمەکانی تر.

لە هەرێمی کوردستانیش دەتوانن لەڕێگەی قوتابخانەکانەوە وشیاری کەم کردنەوەی بەکارهێنانی بەرهەمە پلاستیکیەکان بڵاوکاتاوە و خوێندکاران و هاوڵاتیان ئاگادار کاتەوە لە مەترسیەکانی پلاستیک و پاشماوەکانی ، داوا لە هاوڵاتیان بکات لەبری بەر هەمی پلاستیکی پەنابەرنە بەر بەکارهێنانی بەرهەمە شوشەیەکان بەتایبەت بەرهەمە سەفەریەکان کە لە پلاستیک دروست دەکرێ بەکاری نەهێنن لە ژیانی ڕۆژانەدا لەبەر ئەوەی کاری گەری زۆری دەبێت لەسەر تەندروستی هاوڵات یان بە تایبەت پاشماوەکای پلاستیک پێویستایان بە چاندەها ساڵ هەیە بۆشیبوونەوەیان.

دەبێت حکومەت لە ڕێگای شارەوانییەکانەوە هەوڵی جدی بدات بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە بەتایبەت دەریاچەکان ، ئەگەر تەماشای دەریاچەی دەربەندیخان بکەین ئەوا بەڕێژەیەکی زۆر دەریاچەکە پیسبووە بە پلاستیک ، تا ئێستاش لەلایەن حوکمەتەوە هیچ هەوڵێ نەدراوە بۆ وشیار کردنەوەی خەڵک لە پاک ڕاگرتنی دەریاچەکە به تایبەت لەڕووی مادە پلاستیکییەکانەوە ، لە ئێستادا دەریاچەی دەربەندیخان ،نە ئاوەکەی بە کەڵکی بەکارهێنان دێت بۆ کاروباری ڕژانە، لەڕووی تەندروستییەوە بەرهەمی ماسی دەریاچەی دەربەندیخان بەکەڵکی خواردن نایەت لەبەر ئەوەی کاری گەری لەسەر تەندرووستی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی .

حوکمەت لە ڕێگای شارەوانیەکانەوە دەتوانێت سەرجەم ئەو دوکانی خواردەمەنی و سەمونخانەکان و میوە و سەوزە فرۆشەکان ئاگادار کاتەوە لەبری به کارهێنانی زەرفی پلاستیکی زەرفی کاغەز بەکار بهێنن تەندروسترەو ئە گەر پابەند نەبوو پێیەوە ئەوا ڕوبەڕی غەرامە بکرێنەوە، ئەم کارە بۆ بەرژەوەندی گشتییە، هەروەها دەبێت شارەوانیەکان هەموو ئەو پاشماوانەی پلاستیک کۆبکاتەوە و لە زەرفدا ئامادەیان بکات بۆ لەناوبردنیان بە ڕێگای سوتاندنیان لە دەرەوەی شارەکان لە بەر ئەوەی پلاستیک بە ئاسانی شینابێتەوە و پێویستی بە سەدان ساڵە بۆ شیبوونەوی.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌