پرۆژەیاسایەك ئاڕاستەی پەرلەمان دەكرێت
وتار/
07/08/2019
981 جار بینراوە
محهمهد تۆفیق
پرۆژەیاسایەك
ئاڕاستەی پەرلەمان دەكرێت
بەناوی
خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان دەستەی سەرۆكایەتی و گشت ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان سڵاو و ڕێز
وازحە كە لە كابینەكانی پێشودا كەمترین لە بەڵێن و كارنامەكان بوون بە
كردار ، بەكردار نەكردنی بەڵێن و كارنامەی تەواوی وەزیرەكان ، كۆمەڵانی خەڵكی
كوردستانی نیگەران و بێ هیواكردوە بەرامبەر بە حكومەت و وەزیرەكان ، هەر بۆیە لەپێناو
ڕەوینەوەی نیگەرانیەكانی خەڵكی كوردستان و لەدایكبوونی حكومەتێكی بەهێز و چالاك كە
لەئاست داخوازی میللەتەكەماندا بێت و وەهەروەها ئیجباركردنی وەزیرەكان بە بەكرداركردنی
گشت یان زۆرینەی بەڵێن و كارنامەكانیان،ئەم پڕۆژە یاسایەتان ئاڕاستە دەكەم ، دەقی
پرۆژە یاساكە ”ماوەی ٢ ساڵی سەرەتای كابینەكە بدرێت بە هەر وەزیرێك كە لە %٣٥ و زیاتری
بەڵێن و كارنامەكانی بكات بە كردار ، گەر لەماوەی ئەو دووساڵەدا كەمتر لە %٣٥
كارنامە و بەڵێنەكانی كرد بەكردار ڕاستەوخۆ لەلایەن پەرلەمانەوە بانگهێشت بكرێت و
بەكۆی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان لەهەمان
دانیشتندا متمانەی لێ بسەنرێتەوە ، وە لەكۆی موچەی ئەو دوساڵەی كەوەری گرتوە لە %١٠
ی غرامەی موچەكەی بكرێت” وە داواكارم كەئەم پڕۆژە یاسایە پاش گفتوگۆ و ڕێكخستن لە
لایەن پەرلەمانەوە ، وەك ماددەیەك لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان جێگیر بكرێت.
”محمد تۆفیق نەوڕۆڵی”
نوێترین نوسینەکانی محهمهد تۆفیق
-
محهمهد تۆفیق
07/08/2019
-
محهمهد تۆفیق
24/06/2019
-
محهمهد تۆفیق
15/05/2019
-
محهمهد تۆفیق
02/04/2019
-
محهمهد تۆفیق
14/02/2019
-
محهمهد تۆفیق
04/02/2019